ڕیا و سەکینە دوو خوشکی تاوانباری میسری بوون، ناویان ڕیا عەلی ھەمام و سەکینە عەلی ھەمام بوو، لەسەرەتای ژیانیانەوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە شاری سەعیدی میسری کۆچیان کردبوو بۆ ئەسکەندەریە و ھەر لەوێش نیشتەجێبوون و گەورەببوون، سەرەتا بە گومانلێکراو ناوبران لەبارەی ڕفاندن و کوشتنی ژنان بە ھاوکاری موحەممەد ئەبد ئەلعالی ھاوژینی سەکینە، کە کاری دەستگێری دەکرد لەگەڵ حەسبوڵلا سەعید مەڕعی ھاوژینی ڕیا، لەگەڵ دوو کەسی تر بەناوەکانی عەرابی حەسسان و عەبدوڵ ڕەزاق یوسف، لە ٢١ و ٢٢ ێ دیسەمبەری ساڵی ١٩٢١ دەستگیرکران و لەسێدارەدران.

شانۆی تاوانەکان دەستکاری

ئەوتاوانانەی ئەنجامیان دەدا لە خانووی تاوانلێکراوان بوو لەگەڵ چوارخانوی تر کە کەوتبونە نزیک گۆڕەپانی مەنشیە و بازاڕی زەنقەی ئەل ستات، چوارخانوەکانیشیان بریتی بوون لە:

  • خانووی ژمارە ٥ شەقامی ماکۆریس لەگەڕەکی کەرموز.
  • خانووی ژمارە ٣٨ شەقامی عەلی بەگی گەورە.
  • خانووی ژمارە ٦ گەڕەکی نەجات.
  • خانووی ژمارە ٩ گەڕەکی نەجات.

ئەم دوو ئافرەتە بە یەکەمین دوو ژن دادەنرێن لەمێژووی میسر کە لەسێ دارە درابن.

ڕیا و سەکینە لە ڕاگەیاندنەکان دەستکاری

چیرۆکی ڕیا و سەکینە کراوەتە گەلێک لە پەرتوک و فیلمی سینەمایی و کاری ھونەری جۆربەجۆر وەک:

  • فیلم ڕیا و سەکینە، بەرھەمی ساڵی ١٩٥٣، پاڵەوانی نەجمە ئیبڕاھیم و ژووژوو  و حەمدی کەریم و فەرید شەوقی و ئەنوەر وەجدی و شوکری سەرحان
  • فیلم ئیسماعیل یاسین ڕیا و سەکینە دەکوژێت، پاڵەوانی ئیسماعیل یاسین نەجمە ئیبراھیم و ژووژوو و حەمدی و عەبدوڵ فەتاح ئەل قەسری و ریاز ئەل قەسبەجی.
  • فیلم ڕیا و سەکینە، بەرھەمی ساڵی ١٩٥٣، پاڵەوانی شەریھان و یونس وشەلبی و حەسەن عابدین.
  • شانۆگەری ڕیا و سەکینە، پاڵەوانی سەھیر ئەلبابلی و شادیە و عەبدول مونعیم مەدبولی و ئەحمەد بودیر.
  • زنجیرەی  ڕیا و سەکینە، بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٥، پاڵەوانی عەبلە کامل و سەمیە ئەل خەشاب و سامی ئەل عەدل و ئەحمەد ماھیر و سەلاخ عەبدوڵلا و موحەممەد ئەل شەقنقیری.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری