یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ ڤالەدۆلید S.A.D، یان بە سادەیی ڕیاڵ ڤالەدۆلید (گۆکردن بە ئیسپانی: [reˈal βaʎaðoˈlið]) یان بەلەد وەلید، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە بارەگاکەی کەوتوەتە شاری ڤالەدۆلید نازناوی یانەکە بریتییە لە (Pucela) و ھەروەھا نازناوی شارەکەشە، یانەکە لە ٢٠ ی حوزەیرانی ١٩٢٨ دامەزراوە و لە ئێستادا لە خولی پلە یەکی ئیسپانی لا لیگا یاری دەکات،[١] یاریگای ڕیاڵ ڤالەدۆلید ناوی خۆسێ زۆرێلا یە و جێگای ٢٧٬٨٤٦ ھەزار ھاندەر دەبێتەوە.[٢]

ڕیاڵ ڤالەدۆلید
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم

لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەڕێوەبەرایەتی یانەکە ڕای گەیاند کە یاریزانی پێشووی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بووەتە خاوەنی ڕێژەی ٥١٪ یانەکە پاش کڕینەوەی پشەکاکانی یانەکە،[٣] دواتر و لە نیسانی ٢٠٢٠ ڕۆناڵدۆ بووە خاوەنی ڕێژەی ٨٢٪ یانەکەو لە ئێستا خاوەن و سەرۆکی ڕیاڵ ڤالدۆلیدە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Liga española de futbol. Real Valladolid | El Norte de Castilla". 2008-12-18. Retrieved 2020-02-03. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Pechincha: Ronaldo negocia para comprar estádio que já recebeu Copa para seu time; veja o preço". ESPN.com (بە پورتوگالی). 2019-10-11. Retrieved 2020-01-24.
  3. ^ "Ronaldo: Former Brazil striker buys controlling stake in Real Valladolid". BBC Sport. 3 September 2018. Retrieved 3 September 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  میدیای پەیوەندیدار بە Real Valladolid لە ویکیمیدیا کۆمنز