ڕۆژی ڤیکتۆریا (بە ئینگلیزی:)( بە فەرەنسی : Fête de la Reine ، lit . 'Celebrate of the Queen ' ) ڕۆژێکی پشووی گشتی فەرمیە لە کەنەدای فیدراڵ، کە دەکەوێتە دواهەمیین دووشەممەی پێش ٢٥ ی ئایار.هەموو ساڵێک بە شکۆمەندیەوە یادی لەدایک بوونی شاژن دەکرێتەوە هەروەها هاوکات بە شێوەیەکی نافەرمی بە سەرەتای وەرزی هاوین لە کەنەدا دادەنرێت[١].

  • Victoria Day
  • ڕۆژی ڤیکتۆریا
  • Fête de la Reine
Victoria Day ڕۆژی ڤیکتۆریا Fête de la Reine
ناوی فەرمیVictoria Day
فەڕەنسی: Fête de la Reine
ناوی ترMay Long Weekend, May Long, May Two-Four, May Run, Firecracker Day
دەگێڕدرێ لەلایەنCanadians
جۆرHistorical, cultural, nationalist
ڕێکەوتLast Monday preceding May 25
٢٠٢٣ ڕێکەوتداڕێژە:Weekday before date
٢٠٢٤ ڕێکەوتداڕێژە:Weekday before date
ئاھەنگەکانFireworks, parades
پەیوەند بەQueen's Official Birthday

پشووەکە لە کەنەدا لە ساڵی ١٨٤٥ ەوە یادی دەکرێتەوە کە لە بنەڕەتدا دەکەوێتە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕاستەقینەی ڤیکتۆریا (٢٤ی ئایار) .ئەم پشووە بۆنەیەکی تایبەت و جیاوازە لەکەنەدا، بەردەوام لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ئاهەنگی بۆ دەگێردرێتەوە. دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممەی نێوان ڕۆژانی ١٨ و ٢٤ی ڕۆژی دووشەممەی کۆتایی مانگی ئایار ( ٢٤ ی ئایاری ٢٠٢١ و ٢٣ ی ئایاری ٢٠٢٢ )[٢].

ڕۆژی ڤیکتۆریا پشووی فەرمی و دەستوری فیدراڵییە لەکەنەدا، هەروەها پشووە لە شەش پارێزگای کەنەدا و هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کیبێک پێش ساڵی ٢٠٠٣ ، ڕۆژی دووشەممە پێش ٢٥ ی ئایاری هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی نافەرمی بوو، کە ئەم یادکردنەوەیە لەنێو فەرەنسیەکان لەیادی ئادەم دۆلار دێ ئۆرمیو لە ساڵی ١٩٢٠ دا دەستی پێ کرد بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ ڕۆژی ڤیکتۆریا. لە ساڵی ٢٠٠٣ دا یاسای پارێزگاکان بە فەرمی ڕۆژی نیشتمانی (ڤیکتۆریادەی)ی لە هەمان ڕێکەوتدا پەسەندکرد[٣].

ڕۆژی لەدایکبوونی شاژنە ڤیکتۆریا ڕۆژێک بوو بۆ ئاهەنگگێڕان لە کەنەدا زۆر پێش لە ( کلێوندەر ) ، لەگەڵ یەکەم یاسادانان سەبارەت بەو بۆنەیەی کە لە ساڵی ١٨٤٥ دا لە لایەن پەرلەمانی پارێزگاکانی کەنەداوە تێپەڕکرا، بۆ ئەوەی ڕۆژی ٢٤ ی ئایاری هەموو ساڵێک بە فەرمی وەک ڕۆژی لەدایکبوونی شاژن بناسرێ. تێبینی ئەوە کرا کە لەو ڕێکەوتەی ساڵی ١٨٥٤ دا یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە هاوکات بوو لەگەڵ ٣٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شاژنە ڤیکتۆریا، نزیکەی ٥٠٠٠ دانیشتووی کەنەدا وێست لەبەردەم ماڵی حکومەت ( نزیک لە شەقامی کوین و سیمکۆی ئێستا لە تۆرۆنتۆ ) کۆبوونەوە بۆ " تەمەن درێژی شاژنەکەیان " . جوانترین و نموونەیی ترین ئاهەنگی یادکردنەوەی شاژن لە سەدەی ١٩دا لە ٢٤ی ئایاری ١٨٦٦ بوو لە شاری ئۆمێمی، هەروەها لە ڕۆژئاوای کەنەدا، ئەم شارە، کە فیتێیەکی بە درێژایی رۆژ بۆ دیاریکردنی ئەو بۆنەیە دانا، لەوانە سڵاوی چەک لە نیوەشەودا، سێنەری بوومەڵێڵ و بەرەبەیان و سەیران و پێشبڕکێی وەرزشی و نیشاندانی ڕووناکی و هەروەها کردنەوەی قوللەی ئاگرین. ئەم جۆرە ڕووداوانە لەوکاتدا باوبوو،تا ساڵی ١٨٩٠ ئەو ڕۆژە بوو بە "پشووی نیشتیمانی"[٤].

دوای مردنی شاژنە ڤیکتۆریا لە ساڵی ١٩٠١ دا، ٢٤ی ئایار بە یاسا کرا بە ڕۆژی ڤیکتۆریا، کە ڕێکەوتێک بوو بۆ بیرکەوتنەوەی شاژنی کۆچکردوو، کە بە "دایکی کۆنفیدراڵی" دەزانرا، لە ساڵی ١٩٠٤ دا هەمان ڕێکەوت بە بڕیاری ئیمپریالی بوو بە پشوو لەسەرجەم هەرێمەکانی ژێر ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا[٥].

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری