ڕۆژی زەوی

بۆنەیەکی ساڵانە لە ٢٢ی نیسان

ڕۆژی زەوی بۆنەیەکی ساڵانەیە لە ٢٢ی نیسان بۆ پیشاندانی پشتگیری بۆ پاراستنی ژینگە. یەکەم جار لە ٢٢ی نیسانی ١٩٧٠ ئەنجام درا و ئێستا زۆر چالاکی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ڕێکخراوەی ڕۆژی زەوی (EARTHDAY.ORG) لە سەرانسەری دنیا ڕێکدەخرێن.[١]

ئاڵای ناڕەسمیی ڕۆژی زەوی، لەلایەن جۆن ماککۆنێل دروست کراوە

مێژوو دەستکاری

ساڵی ١٩٦٩ گایلۆرد نیڵسن، سیناتۆری ئەمریکی لەگەڵ یاریدەدەرەکەی سەردانی ناوچەی سانتا باربارای ویلایەتی کالیفۆرنیایان کرد. لە کەنارئاوەکەدا تێبینی پەڵە نەوتی گەورەیان کرد کە کەوتبووە سەر ئاوی زەریای ھێمن کە ببووە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی ماسییەکان و گیانلەبەرە دەریایییەکان.

دوای ئەوەی نیڵسن گەڕایەوە بۆ واشنتن، پرۆژەیاسایەکی ئامادەکرد کە تێیدا داوای کرد ٢٢ی نیسانی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی زەوی بناسێندرێت.

لە ساڵی ١٩٧٠ و لە یەکەم مەراسیمی تایبەت بە ڕۆژی زەوی، نزیکەی ٢٠ ملیۆن خەڵکی ئەمریکی چوونە شەقام و شوێنە گشتییەکانیان و داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد بۆ پاراستنی ژینگە ھەوڵ بدات.[٢]

سەرەتا تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یادی ڕۆژی زەوی دەکرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٠ ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بە مەبەستی گرنگیدان بە ھەسارەی زەوی دامەزرا و ئەمە وای کرد زۆرینەی وڵاتان چالاکی لەو ڕۆژە بکەن.

ساڵانە لەو ڕۆژە ڕێکخراوە و دامەزراوە ژینگەیییەکان داوا دەکەن لەڕێی بەکارھێنانی وزەی پاک ڕێگری بکرێت لە گەرمبوون و گۆڕانی ئاووھەوای زەوی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Earth Day»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١.
  2. ^ "چیرۆکی رۆژی جیهانی زەوی". خەندان. Retrieved 22ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)