ڕۆژی جیھانیی شانۆ بۆنەیەکی ناونەتەوەییە کە ھەر ساڵە لە ڕۆژی ٢٧ی ئازار بەرز ڕادەگیردرێت. ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٩٦١ لە لایەن دامەزراوەی ناونەتەوەیی شانۆ دابین کراوە.[١]

لە کوردستان دەستکاری

ڕۆژی جیھانیی شانۆ ھەر ساڵە لە باشووری کوردستاندا بەر ڕادەگیردرێت. لە پارێزگای سلێمانی ھەموو ساڵآن لە ڕۆژی نەورۆزەوە ھەفتەیەک بە ناوی ھەفتەی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی سلێمانی ناو نراوەتەوە کە لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی شانۆ ھاوکاتە. بەڕیوەبردنی ڕێوڕەسم، نمایش کردنی شانۆ، وتاردانەوە سەبارەت بە شانۆ و کیشەکانی شانۆکاران و ھەروەھا بڵاوکردنی شانۆنامە و پەرتووک سەبارەت بە شانۆ لە چالاکییەکانێکە کە ھەر ساڵە لە ڕؤژی جیھانیی شانۆ لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێت. لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێوڕەسمی ڕۆژی شانۆ لە ڕۆژی ٢٧ی ئازار لە ھۆڵی ڕۆشنبیری لە شارەکانی سلێمانی و کەلار[٢] بەڕێوە چوو و چەندین شانۆ لە ڕۆژانی ٢٧ ھەتا ٣٠ی ئازار نمایشکرا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڕۆژی جیھانیی شانۆ". دامەزراوەی ناونەتەوەیی شانۆ (بە ئینگلیزی). Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "شانۆگەریی «کام حیزب دەیباتەوە» نمایشکرا". ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ڕۆژی جیھانی شانۆ لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا". ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.