ڕۆمی یان ڕوومی (بە کرمانجی: Romî) وشەیەکە لە نێوان خەڵکی کورد کە بە تورکەکان و ھەروەھا زمانی تورکی دەگۆترێت. کوردەکان بە تایبەت لە باکووری کوردستان بە تورکەکان و زمانیان «ڕۆمی» دەڵێن. ھەروەھا بەو شتانە لە پەیوەندیان لەگەڵ تورکەکان ھەبێت «ڕۆمی» دەڵێن.

ھەتا ساڵانی دەھەی ١٩٦٠ی زایینیدا لە کوردستان زمانی تورکی بە ناوی «ڕۆمی» ناسرابوو و وشەی «تورکی» نامۆ بوو. کوردەکان تەنیا وشەی «ڕۆمی»یان بۆ ئاماژەکردن بە تورکەکان بە کار دەھێنا و زمانەکەشیان بە ناوی زمانی ڕۆمی دەناسی. بەڵام لەو سەردەمە ڕێکخراوە کوردییەکان لە وشەی «تورک» بەجیاتی «ڕۆمی» کەڵکیان وەرگرت و لە سیاسەت وشەی «تورک»یان بە کار برد و بەم ھۆکارە وشەی «تورک» جێگری وشەی «ڕۆمی» ببوو.

مێژووی وشەی «ڕۆمی/ڕوومی» لە نێو کوردەکان زۆر کۆنە، چۆنکە لە وێژەی کوردیی کلاسیک بە کار ھاتووە. بەسبار ئەحمەدی خانی وشەی «ڕۆمی»ی بۆ ئاماژەکردن بە تورکەکان بەکارھێناوەتەوە.[١]

ئەمە لە حاڵێکدایە کە زمانی تورکەکان کە ئێستاکە «تورکی»ی پی دەگۆترێت، زمانێکی ئالتایییە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://bnk.institutkurde.org/images/pdf/6318NS7EAD.pdf (li gorî pirtûka rêzimana kurdî, ji Rojer Lescot û Kamuran Bedirxan, rûpela 348êm , peyva "Rom an Rûm" gelek kevn, ji ber kû em vê peyv li helbesta Exmedê Xanî ditin. "Kurmancî ye bûye şibhi bircan Ev Rûm û Ecem bi wan hisar in", dema helbest 1690/1700)