رۆبن ھوود(Robin Hood) فیلمێکی ئەمریکی/بەریتانیە، چیرۆکەکەی لە ئەفسانەی رۆبن ھوودەوە سەرچاوەی گرتووە. لە دەرھێنانی ڕیدلی سکۆت و لە نواندنی ھەر یەک لە ڕاسێل کڕۆ و کەیت بلانچێت و کۆمەڵە ئەکتەری ترە. پاش نیشاندانی لە فیستڤالی کانی نێودەوڵەتی، لە ١٤ مایۆی ٢٠١٠ لە سنەماکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار پیشاندرا.

رۆبن ھوود
ناوی ئۆرژیناڵی فیلم Robin Hood
پۆستەری فیلم
پۆڵێن ئەکشن
دراما
مێژویی
نوسین و سیناریۆ بریەن ھێلگیڵاند
دەرھێنان ڕیدلی سکۆت
نواندنی ڕەسڵ کرۆ
کەیت بلانشێت
ماوەی فیلم ١٤٠ خولەک
زمان ئینگلیزی
فەرنسی
یەکەم نیشاندان ١٤ مایۆی ٢٠١٠
وڵات وڵاتە یەکگرتووەکان
بەریتانیا
پێگەی فەری[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

ڕێکلامی فیلم

چیرۆکی فیلمەکە

دەستکاری

ئنگلتەرەی کۆتایی چەرخی دوازدەھەمینە، بەشێک لەڕووداوەکانی فلیمەکە لەسەر زەمین و ناوچەی نۆتنگھام بووە. کاتێک یاسا و دەسەڵات زاڵمانە دەبێت، یاخی بوون دروست دەکات، بۆیە ھەمیشە یاخی بووان لەمێژوودا شوێنێکیان بۆخۆیان داگیر کردووە. پاشا ڕیشارد کەناسراوە بە شێردڵ دوای دە ساڵ سەرقاڵی بەجەنگی خاچھەڵگرانەوە لەڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ ئنگلتەرە تاڵانییەکی زۆر دەکات، ئەمە وێرای ئەوەی بۆ خەرجی شەرەکەی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی لەژێر باری گرانی باج و خەراجی زۆر داڕزاندبوو. لەنێو لەشکرەکەیدا ڕۆبن ھوود سەرباز و شەرکەرێکی ئازا و لێزان و تیرھاوێژیکی بەدەست برد و بەغیرەت بووە، ناچار دەکرێت یاخی بێت و ببێتە پشتیوانی ھەژاران. پاشا بۆی دەردەکەوێت ڕۆبن کەسێکی ئازا و ڕاستگۆ و سادەدڵە، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکات: ئایا ھەڵمەت و قوربانیدان لەشەری خاچھەڵگران، خوا دڵخۆش دەکات؟ وەڵامی بەنەخێر دەبێت و دەڵێت: لەبەر ئەوەی لەشەری شاری عەکادا ٢٥٠٠ ژن و پیاو و مناڵی موسڵمانان بەکەلەبچە کراویمان بەفەرمانی تۆ سەرپەڕاند، لەو کاتەوە ھەستم کرد چەند گاورین، بەو وەڵامە پاشا توڕە دەبێت، فەرمانی زیندانی کردنی دەدات.

ساڵی ١١٩٩ز، لەگەمارۆدانی قەڵای چالوس ی فەرەنسییەکان، بەڕێکەوت ڕیشارد پاشا دەکوژرێت، کە قازانجی پاشای فلیپی فەرەنسایە، بۆیە لەگەڵ کەسانی ناو کۆشکی پاشایەتی ئنگلتەرە دەستتێکەڵاوکراوە بۆ لەناوبردنی، تا براکەی لەجیاتی لەسەر تەختی پاشایەتی دابنرێت، لەبەر ئەوەی ڕیشاد شەڕانییە، ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت..

دەوری خراپی ئایین و کڵێسا لەوەدا دەردەکەوێت کە گەنجینەکانیان پڕە لەگەنم و جۆ، ھاوکات برسێتی زیفی لەخەڵک سەندووە، کەشیشەکان ئامادە نابن ئەو تۆوە بدەن بەجوتیاران بۆ چاندن و کشتوکاڵکردن، بۆیە منداڵانی جوتیار و ھەژارەکان دەبنە چەتە، شەوانە بەگرووپ دەدەن بەسەر گەنجینەی زەخیرەی ماڵە دەستڕۆیشتووەکاندا.

لەگەڵ کوژرانی ڕیشاد، رۆبن و ژمارەیەک لەگیراوان بارەکە ھەڵدەقۆزنەوە و لە زیندان ڕادەکەن.. لەولاشەوە تاجی پاشایەتی لەلایەن چەند سەربازەوە بۆ ئنگلتەرە دەگەڕێننەوە، بەڵام ئەوانە دەکەونە بۆسەوە، کە دەستی فەرەنسییەکانی تێدایە، بەمەبەستی کوشتنی ڕیشاد پاشا، بەڵام تووشی سەپرایس دەبن، کاتێک دەزانن پاشا دەمێکە کوژراوە، ئەمان ئەرکی گواستنەوە تاجی پاشایەتییان پێسپێردراوە. ڕێکەوت وادەکات گروپەکەی رۆبن سەریان بەسەری ئەو شەردا دەتەقێت، سەرئەنجام تاجکە دەکەوێتە دەست ئەمان. ڕۆبن لەسەر وەسێتی سەرلەشکری پاشا کە لەبۆسەکەدا دەکوژرێت، لەسەرەمەرگدا شمشێرێک دەدات بەڕۆبن تا بیداتەوە بەباوکی و تاجەکەش بگەڕێنێتەوە.. دوای ڕادەستکردنەوەی تاج بەخانەوادەی پاشایەتی، ئیتر لەو کاتەوە براکەی ڕیشاد دەبێتە پاشا. ھەروەھا شمشێرەکە بۆ باوکی کوژراوەکە دەگێڕێتەوە، بەڵام باوکەکە بەمەرجی مانەوەی لەلایان دەیبەخشێت بەخۆی و ھاوکات ببێت بەمێردی ژنی کورەکوژراوەکەی، تا دوای مردنی میراتییەکەی نەفەوتێت.

پاشا داوای دڵسۆزی لەخەڵک دەکات، تا بەرەنگاری پیلانی داگیرکاری فەرەنسییەکان ببنەوە، بەبێ ئەوەی ئامادە بێت لەبەرانبەریدا باج و سەرانە کەمبکاتەوە، دڵی ھاوڵاتیان ڕابگرێت، سەرەڕای قوربان و چەوساندنەوە و ڕەتاندنی زۆر، وڵات قەڵایەکی گەورەیە بەڵام قەڵای ھەر کەسێک ماڵەکەیەتی. سەرئەنجام لەژێر فشاردا پاشا پەیمان دەدات چاکسازی بکات، یاساکان لەبەرژەوەندی ئەوان بگۆڕێت، تا پێکەوە ڕووبەڕووی فەرەنسییەکان بەیەکگرتوویی ببنەوە، ئەوان بۆیە ھێرشیان کردووە وادەزانن ئنگلیزەکان خەریکی شەڕی ناوخۆن.

بەڵام دوای تێکشکاندنی فەرنسییەکان، داخوازی نامەیەک لەلایەن خەڵکەوە دەخرێتە بەر دەستی پاشا، بەبیانوی ئەوەی جەنابی لەلایەن خواوە دیاریکراوە، قبووڵی نییە سنوورێک بۆ دەسەڵاتی دابنرێت، لەو پەیمانەی دابووی پەشیمان دەبێتەوە، بۆ سووکایەتی کردن داخوازی نامەکە بەبەرچاوی سەرکردەکانەوە دەسووتێنێت، ھەروەھا بەچەند بیانووە لەیاسا دەرچوونی ڕۆبن ھود گرتن و کوشتنی ڕادەگەیەنێت. لەوکاتەوە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕۆبن ھود لەدارستانەکانەوە دەست پێ دەکات، لەپێناو ھەژاراندا دزی و چەتەیی لەدەوڵەمەند و دەسەڵاتداران دەکات.

سەرچاوەکان

دەستکاری

.