ڕووخاندن بریتییە لە کرداری بەردانەوەی بیناکان. ڕووخاندن جودایە لە ھەڵوەشاندنەوە، کە تێیدا بە وریایی بەشەکانی بینایەک لێکدەکرێنەوە بۆ بەکارھێنانەوەیان.[١] بۆ بینا بچووکەکان، وەک خانووەکان ڕووخاندن کارێکی سادە و ئاسانە. ئاسایی بیناکان لەڕێی ھەڵکۆڵەر، شۆفەڵ و کرێنەکانەوە بەردەدرێنەوە و خاپووردەکرێن. ھەندێک ئامێری تایبەتی تریش بەکاردەھێندرێن.[٢] بۆ بینا گەورە و بەرزەکانیش ئەو کرێنانە بەکاردێن کە تۆپی گەورەیان پێوەیە،[٣] یان لەڕێی ماددە تەقێنەرەوەکان کارەکە دەکرێت،[٣] لە کاتی بەکارھێنانی ئەو ماددانە گەر کارەکە بە دروستی بکرێت، ئەوا ھیچ زیانێک بە بیناکانی دەوروبەری ناگەیەنێت.

ھەڵکۆڵەرێکی ملبەرز خەریکی ڕووخاندنی باڵاخانەیەکە.
ڕووخاندنی بینایەکی گەورە لەڕێی تەقاندنەوەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bob Borson (4 November 2013). "Deconstruction versus Demolition". Life of an Architect. Retrieved Aug 11, 2015.
  2. ^ "Demolition Equipment". Hitachi Construction Machinery Co., Ltd. Retrieved Aug 11, 2015. ١٩ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Juan Rodriguez. "Demolition Methods". About.com. Retrieved Aug, 11 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.