ڕووباری یووکان (بە ئینگلیزی: Yukon River) بریتییە لە ئاوەزێیەکی مەزن لە باکووری خۆراوای کیشوەری ئەمەریکای باکوور ھەڵکەوتووە، ڕووبارەکە لە ھەرێمی بریتش کۆلۆمبیا لە کەنەدا ھەڵدەقوڵێت پاشان بەھەرێمی یووکان ڕەتدەبێت و دەچێتە ولایەتی ئەلاسکا.

نەخشەیەک کە ڕووباری یووکان نیشاندەدات

ناوی ھەرێمی یووکان لەناوی ئەم ڕووبارە خواسترایە کە بەواتای «زێی مەزن» دێت لەزمانی گویچ، درێژی ڕووبارەکە ١٩٨٠میلە کەدەکاتە ٣١٩٠کم، بە درێژترین ڕووباری ئەلاسکا و ھەرێمی یووکان دادەنرێت، ڕووبارەکە لە دەریای بێرینگ کۆتایی دێت و ئاوەکەی دەرژێتە دەلتای یووکان و کۆسکۆکویم کە دەڵتایەکی بەرفراوان پێکدێنن بە پانتایی ٣٢٬٠٠٠کم چوارگۆشە، ڕووبارەکە پێچ و کەلەبەری زۆرتێدایە لەگەڵ ھەزاران نیمچە تاڤگە ئاوێکی بەخوڕی ھەیە ھەمووشتێک لەگەڵ خۆی ڕاپێچ دەکات.

ڕووباری یووکان لە ١٨٩٦–١٩٠٣بە ڕێگای سەرەکی زێڕھەڵکەنان دادەنرا، بەھۆی گەڕان بەدوای زێڕدا لە ڕووبارەکە چەندین چاڵ و دەستکاری نەخوازراوی بەخۆوە بینیوە جگە لەبەکارھێنانی بۆ کاری سەربازی و مەشقبازی زۆرینەی ئاوی قورس و پیسی شارەکانی خراوەتە سەر بەم ھۆیەوە کاولکاریەکی باشی پێوە دیارە.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری