تۆڕی کۆمپیوتەری
(لە ڕایەڵەەوە ڕەوانە کراوە)
تۆڕی کۆمپیوتەری یان تۆڕبەستی کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computer network, or data network)، بە کورتی: تۆڕ. پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە (وەکوو کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و...) کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە. تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.
نیازەکان
دەستکاریتۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:
- بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن. بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیییەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەکاڵاکاندا. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەکاڵاکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵاکاندا. لەوانەیە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی جێگیرکراو لەسەر یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی تۆڕ بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیتەرەکانی تر ڕێپێدراو بێ؛ ئەمەیە ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵادا.
ئەندازە
دەستکاریزۆرتر ئەوە "ڕووبەر"-ە کە لە پۆلاندنی تۆڕەکاندا پێوانی سەرەکییە. بەپێی ڕووبەر، ھەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری دەکەوێتە ناو یەکێک لەم پۆلانەی خوارەوە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی ئەندازیاری
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆڕی کۆمپیوتەری تێدایە. |