ڕایان ئایت-نوری
ڕایان ئایت-نوری (لەدایکبووی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠١) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسییە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی چەپ بۆ یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس. ھەروەھا نوێنەرایەتی تیمی خوار ٢١ ساڵانی فەڕەنسا دەکات.
کاروانی یانە
دەستکاریئەنجەرس
دەستکاریئایت-نوری دەرچووی ئەکادیمیای لاوانی ئەنجەرسە، کە لە تەممووزی ٢٠١٦ لە پاریس ئێف سی چووە ئەو یانەیە، سەرەڕای ویستی یانەی ساوسامپتۆن لەسەر یاریزانەکە، لە بەرامبەر پارادانی تێچووی خوێندنەکەی ئایت-نووری کە ٥٠٠٠ یۆرۆ بوو.[١] لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە شوباتی ٢٠١٨ گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژوو کرد و یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا وەک یەدەگ لە دۆڕاندنیان ٣–١ بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨.[٢][٣]
دوای ئەوەی سێ یاری لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ ئەنجامدا، بوو بە یەکەم ھەڵبژاردەی باڵی بەرگری چەپی تیپەکە لە وەرزی داھاتوودا تاوەکو لە یارییەکدا بەرامبەر نیس لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا تووشی پێکان ھات لە دەموو چاویدا.[٤] لە کۆتایی وەرزی فەڕەنسا، کە زوو کۆتایی پێھات بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، گرێبەستێکی نوێی واژوو کرد بۆ مانەوە لە ئەنجەرس ھەتا ساڵی ٢٠٢٣.[٥]
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس
دەستکاریلە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئایت-نوری بە گرێبەستێک بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک گواسترایەوە بۆ یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن لە خولی پرێمیەرلیگ، لەگەڵ ئەوەی کە یانەکە بژاردەی کڕینی ھەمیشەیی ھەبوو.[٦]
لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئایت-نوری یەکەم گۆڵی بۆ یانەی وۆڵڤس تۆمارکرد، کە یەکەم گۆڵیشی بوو لە کاروانی پیشەگەریدا، لە یەکەمین یاریی دا لە خولدا تۆماری کرد لە بردنەوەی ٢–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.[٧]
لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١دا، ڕاگەیەندرا کە ئایت-نوری بە گواستنەوەیەکی ھەمیشەیی پەیوەندی کرد بە یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس کرد بە بڕی ٩٫٨ ملیۆن پاوەند بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی تر.[٨]
ئایت-نوری دووەم گۆڵی بۆ یانەی گورگەکان تۆمارکرد لە ٥٠ھەمین یاریی دا بۆ یانەکە، لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢، لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لە یاریگای خۆیان لە پریمەرلیگ لەگەڵ یانەی نۆرویچ سیتی.[٩]
کاروانی نێودەوڵەتی
دەستکاریلە فەڕەنسا لەدایکبووە، ئایت-نوری ڕەچەڵەکی جەزائیرییە. یاریزانێکی لاوانی نێودەوڵەتییە بۆ فەڕەنسا، بەڵام ھەروەھا دەتوانێت نوێنەرایەتی جەزائیر بکات لە نێودەوڵەتیدا.[١٠]
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکاری- ھەتا ٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢[١١]
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
ئەنجەرسی دووەم | ٢٠١٧ ١٨[١٢] | پاڵەوانێتی نیشتیمانی ٣ | ٤ | ٠ | - | - | - | ٤ | ٠ | |||
٢٠١٨ ١٩[١٢] | پاڵەوانێتی نیشتیمانی ٣ | ٦ | ٠ | - | - | - | ٦ | ٠ | ||||
کۆی گشتی | ١٠ | ٠ | - | - | - | ١٠ | ٠ | |||||
ئەنجەرس | ٢٠١٨ ١٩[١٢] | لیگ ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٣ | ٠ | |
٢٠١٩ ٢٠[١٢] | لیگ ١ | ١٧ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ١٧ | ٠ | ||
٢٠٢٠–٢١[١٢] | لیگ ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٣ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٢٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢٣ | ٠ | |||
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس (خواستن) | ٢٠٢٠–٢١ | پرێمیەرلیگ | ٢١ | ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢٤ | ١ | |
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس | ٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٢٣ | ١ | ٢ | ٠ | ٢ | ٠ | - | ٢٧ | ١ | |
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٦ | ٠ | ||
کۆی گشتی وۆڵڤس | ٤٩ | ٢ | ٥ | ٠ | ٣ | ٠ | - | ٥٧ | ٢ | |||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٨٢ | ٢ | ٥ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٩٠ | ٢ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Rayan Aït-Nouri, la révélation d'Angers à 5000 euros» (بە فەرەنسی). Le Parisien. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
- ^ «Rayan Ait Nouri passe professionnel à Angers» (بە فەرەنسی). L'Equipe. ١٤ی شوباتی ٢٠١٨.
- ^ «Paris Saint-Germain 3-1 Angers». BBC Sport. ٢٥ی ئابی ٢٠١٨.
- ^ «Angers: Rayan Aït-Nouri absent plusieurs mois» (بە فەرەنسی). L'Equipe. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ «Rayan Aït-Nouri prolonge jusqu'en 2023 !ois» (بە فەرەنسی). Angers SCO. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ «Wolves complete signing of Aït-Nouri». Wolverhampton Wanderers F.C. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
- ^ Poole، Harry (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Wolverhampton Wanderers 2–0 Crystal Palace: Teenager Rayan Ait-Nouri scores on debut». BBC Sport. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Ait-Nouri Impresses for Wolves». IraqBet.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ de Cosemo، Harry (١٥ی ئایاری ٢٠٢٢). «Wolves 1–1 Norwich: Canaries hold Wolves to drab draw». BBC Sport. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Algérie-France: Rayan Aït Nouri aurait fait son choix». ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠.
- ^ داڕێژە:Soccerbase
- ^ ئ ا ب پ ت «Ratan Aït-Nouri». Soccerway. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕایان ئایت-نوری تێدایە. |