ڕافیزی (بە عەرەبی: رافضي‎، لاتینی: کۆ: رافضة، روافض) زاراویەکی ئیسلامییە. بۆ یەکەم جار زەیدیە بە ھەموو شیعەکان بێجگە لە خۆیان، دەوت ڕافیزی چونکە ئیمامەتی زەید کوری عەلییان ڕەت دەکردەوە. ئێستا ئەم زاراوەیە لە لایەن موسڵمانە سوننەکانەوە بۆ ئاماژەکردن بە شیعەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ چونکە خەلافەتی ئەبووبەکر و جێگرەکانی ڕەت دەکەنەوە.