ڕاستیی بەرزکراوە (بە ئینگلیزی: Augmented Reality) تەکنۆلۆژییەکی نوێیە کە میدیای کۆمپیوتەری وەک وێنە و ڤیدیۆ بە دنیای ڕاستی زیاد دەکات و دیمەنێکی تێکەڵاو ساز دەکات. ئەم بوارە پەیوەندیدارە بە ئەندازیاریی کارەبا (ڕووناکی) و کۆمپیوتەر. ئەم ئەندازیارانە چاویلکە یاخود کڵاوێکی ژیر دروست دەکەن کە ھەلی ئەوە دەڕەخسێنێت کە جگە لەو شتە سروشتییانەی بە چاو دەبینرێن، بتوانیت وێنە و نووسراوە و ڤیدیۆ ببینیت.

کەڵکەکان دەستکاری

ئەم بوارە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆری مرۆڤ بێت لە بەشە جیاجیاکانی ژیاندا وەک:

  1. کارکردنی کرێکارەکان لە کارگە پیشەییەکان. بۆ نموونە کرێکارێک کە ئیشی لوولەکەشی دەکات دەتوانێت ئەم کڵاوە لەسەر بکات و پێش ئەوەی دەست لە لوولەکان بدات، پلەی گەرمییان بە وێنە لەبەر چاویدا ببینێت بۆ ئەوەی کە دەست لە لولە زۆر گەرمەکان نەدات و ئازاری نەگات.
  2. دانانی پیشاندەرێک لە پێشی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ نیشاندانی ھێڵی سەر جادەکان و خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و زۆر شتی تر بێ ئەوەی کە چاو لە ناو داشبۆردەکە بکەیت، بەم شێوازە ڕووداوی ھاتوچۆ زۆر کەمتر دەبێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کامران, قادری. "ڕاستیی بەرزکراوە". گۆڤاری زانستیی ھۆژین.