ڕادێتەڕ گەرمی دەگۆڕن بەکاردێن بۆ گواستنەوەی وزەی گەرمی لە ناوەندێک بۆ ناوەندێکی تر بۆ مەبەستی سارد کردنەوە هەروەها گەرم کردنەوە زۆربەی جۆڕەکانی ڕادێتەڕ دڕوست کراون بۆ مەبەستی بەکار هئنان لە ئۆتۆمبێل ٫  باڵەخانەکان هەروەها ببواری کارەبای ڕادێتەڕ  هەردەم سەرجاوەی گەرمیە بۆ دەورو بەرەکەی هەرجەند ئەمە لە وانەیە بۆ مەبەستی گەرم کردنی ئەو دەورو بەرەبێ یانیش بۆ ساڕدکردنەوەی خۆی بەکاربێنین هەروەکو سارد کردنەوەی مەکینە سەرەڕای  ،ناوەکەی زۆربەی ڕادێتەڕەکان گواستنەوەی بارستای گەرمیەکەیان بەپێی گواستنەوەی گەرمی بە هەوادا لە جیاتی تیشکدانەوەی گەرمی سیستەمی هایپۆکۆستی ڕۆمانی نمونەیەکی زووی جۆری ڕادێتەرە کە لە بۆشایی بالەخانەکان بەکاردەهێنرا بۆ گەرم کردن. فران سان گەلی بازڕگانێکی رووسی بوو لە پروسیان لە دایک بووە لە سان پۆرک ژیاوە داهێنانی ڕادێتەڕی گەرم کردنەوەی  کردوە لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٥ [١][٢] بڕوانامەی داهێنانی ڕادێتەری وەرگرتوە لە ساڵی ۱۸٥۷.[٣] بەڵام جۆسف نەیسنی ئەمەریکی ڕادێتەرێکی سەرەتایی داهێنا لە ساڵی ۱۸٤۱ [٤] هەروەها زۆر بروانامەی داهێنانی وڵاتە یەکگڕتووەکانی ئەمریکای وەرگرت بۆ گەرم کردنی ئاو و بە هەڵم کردن.[٤]

ئاو-هةوا ڕاگوێزانى سارد کەرەوەی ڕادێتەر

تیشکدانەوە و ڕاگوێزان دەستکاری

گوێزانەوەی گەرمی لە ڕادێتەڕ  روودەدات بەهۆی کردارە میکانیکیە بردەوامەکان : تیشکدانەوەی گەرمی ڕاگوێزان ، بۆ چوونە هەوا یان شلە یان کرداری گەیاندن بۆ هەوا یاخود شلە. ڕادێتەڕ لەوانەیە وزەی گەرمی بگوازێتەوە بە هۆی گۆڕانی  دۆخ(قۆناغ)  بۆ  نموونە ،وشکردنەوەی جووتێک گۆڕەوی .لە ڕاستیدا مەرجی ڕادێتەڕ ئاماژە دەکات بۆ ژمارەیەک لە ئامڕاز کە تێییدا شلەیەک دەسووڕێتەوە بە ناو لوولەیەکی  دانەخراو زۆر جار لەگەڵ پەڕەکان یاخوود ڕیگای دیکەی زیاد کردنی ڕووبەری دەرەوەی زاراوەی " گەرم کەر" ئاماژەیە بۆ پۆلێک ئامراز کە تێیدا سەرجاوەی گەرمی ڕاستەوخۆ ناخرێتە ڕوو.

بۆ ئەوەی ڕووبەری دەڕەوە ( ڕووبەری ڕوو) زیاد بکەین  بۆ ئاڵووگۆڕ کڕدنی گەرمی لەگەڵ دەوروبەرەکەی ،ڕادێتەر پەڕەی زۆڕی هەیە، کە تێدا تیووبەکانی شلە یان هەڵگرتووە لە پەمپەکان بە ناو ڕادێتەڕەوە .هەوا یان شلەی دەرەوە( یان شلەی دیکەی دەرەوە)  بە  پەڕەکان دەکەون کە گەرمیان هەڵگرتووە ئەگەر هەواکە ڕۆیشت یەکسەر لەلایەن پیسی یاخود پەڕەکان زیانی پێگەیشتبوو ئەو کاتە کاریگەری ڕادێتەڕ نامێنێت لە گواستنەوە گەرمی

گەرمکردن دەستکاری

 
زەيتى ڕادێتەرى كۆنڤێكتۆرى تەختە، نموونەيى پێوانەيى سيستەمى ناوەندى گەرم دەكات

ڕادێتەڕەکان بە زۆری بەکار دەهێنڕێن بۆ گەرم کردنەوەی باڵەخانەکان  لە ناوەندی سیستەمی گەرم کەرەوە ،ئاوی گەرم یان هەندێک جار هەڵم درووست دەکرێ لە ناو بۆیلەرەکان دەسووڕێتەوە بە هۆی پەمپ بۆ ناو ڕادێتەڕەکان لە نێو باڵەخانەکان ئەو گەرمیەی دەگوازێتەوە بۆ دەوروبەرەکەی

مەکینەی سارد کردنەوە دەستکاری

 
مەكينەى ئوتۆمبێل، لەگەڵ ڕادێتەر لە پێشەوە
 
ڕادێتەرى ئۆتۆمۆبيل لەگەڵ تۆڕێكى دووهەندى بۆڕى: تۆڕ بەمڵاوڵادا دەكەوێت دەڕوات لەلای چەپ، تۆڕى تەريب لە لای ڕاست

ڕادێتەڕ بەکاردێ بۆ ساردکردنەوەی بزوێنەری ناوەکی بەزۆری لە ئۆتۆمبێلەکان هەروەها لە پستۆنی بزوێنەری فرۆکە ،شەمەندەفەر،مانتۆڕ،لە وێزگەی بەرهەم هێنانی ڕووەک ،هەروەها لە هەندێک شوێنی دیکەش بزوێنەری تێدایە بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە سارد بکەینەوە هەوایە ساردەکە بە ناو بزوێنەڕەکە دادەڕوات لە کاتێکدا کە بزوێنەرەکە هەوای گەرمی هەڵدەمژێت


ساردکەرەوەکە بنچینەکەی ئاوە لەگەڵ هەندێک پێکهاتەی زیادکراوی دیکە وەکو  (glycols)  کە ڕێگڕە لە پەستانی بزوێنەرەکە  ،ژەنگ هەڵهێنان پیس بوون.هەرچەندە لەوانەیە سارد کەرەوەکە بنچینەی چەوری ساردکەرەوەبێت یەکەمین بزوێنەری خری ساردکەرەوە  (Thermo siphons) بەکارهێنا تاوەکو ئێستاش بەکاری دێنن بەڵام بزوێنەرە بچووکەکان پەمپ لە جیاتی بەکاردێنن تاوەکو ساڵی  ۱۹۸۰  یەکانیش لە بۆشایی ڕادێتەر دروست دەکرا لە زیو لەگەڵ مس لە سەرەتایی ۱۹۷۰ یەکان بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم زیادی کرد کە یەکسان بوو لەگەڵ زۆرینەی بەکارهێنانی جۆرەکانی ڕادێتەر.بیرۆکەی سەرەکی لە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم کێشی کەمتر دەبوو وە پارەیەکی کەمتر بەکاردەهات. لەو کاتەوەی هەوا قەبارەی گەرمی چری کەمتر بوو بە  بەراورد لەگەڵ ساردکەرەوەی شلە قەبارەی هەوای سارد دبێت بە ناو هەموو بۆشایەکانی ڕادێتەر دابروات بۆ ئەوەی هەوای گەرم بگۆڕێت بۆ سارد بۆ ئەوەی پارێزگای بکریت لە دینەمۆی سەیارە ڕادێتەر ڕاستەوخۆ لە پشت گێر و پئش کۆتایی سەیارە دادەنرێت

ئەلكيترۆن زانى دەستکاری

 
هيتسينكێكى ناچاڵاك لەسەر مۆزهێربۆاردێك

هەرجەندە ئامێرە کارەبایەکان بچووکتر بوون گەرم بوونی وزەی بە فیرۆ چوو زۆر ئالۆزتر بوو. ڕادێتەڕی بچووک کە ناسراون بە خانەی گەڕمی گۆڕ  بەکاردێن بۆ گواستنەوەی گەرمی لە پێکهاتەی کارەبایی بۆ هەوای سارد.بە بێ بەکارهێنانی ئاو هەرچەندە ئەوا بەستراون بە سەرچاوەی گەرمی وەرگێر .گەرمییەکە دەگوازڕێتەوە بۆ هەوا لە ڕێگەی گەیاندن و گواستنەوە پەیوەندی بچووکترین هاوڕێژە بوونی گواستنەوەی گەرمی پەیوەندی بە پلەی گەرمی ئامێرەکە هەیە بە بەراورد بە دەوروبەرەکەی.

کەشتی ئاسمانی دەستکاری

ڕادێتەڕ دۆزراوەیە وەکو یەکێك لە پێکهاتەکانی کەشتیە ئاسمانیەکان ئەو ڕادێتەڕانەی کاردەکەن وەکو تیشکدانەوەی وزەی گەڕمی بە شێوەی لایت بە گوێرەی پلەی گەرمی کەشتی  ئاسمانی بۆ بزوێنەر چونکە لە بۆشایی ئاسمان گواستنەوەی پلەی گەرمی کارێکی ئاسان نیە لە وێزگەی بۆشای جیهانی ئەو شتەی دەتوانڕێت بە ئاسانی ببینرێ کە پانێڵێکی سپینە بەستراوەتەوە بە سێگۆشە سەرەکیەکە . ئەو شتە دەدۆزرێتەوە ڕادێتەر دەتوانرێت دروست بکرێ لە لایەن مرۆڤ و بێجگە لە مرۆڤیش.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Family Sangalli / San Galli". Gruner-fam.de. Retrieved 2011-09-20.
  2. ^ "The hot boxes of San Galli" (بە ڕووسی). Archived from the original on 2010-02-07. ٧ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Franz San-Galli, German industrialist in St. Petersburg, Russia". www.saint-petersburg.com.
  4. ^ ئ ا "Archived copy" (PDF). Archived from the original (PDF) on 26 August 2014. Retrieved 2014-08-23.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Radiators". International Space Station. NASA. Retrieved September 26, 2015. ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.