ڕائیلی
ڕائیلیزم ئایینێکە کە بیرۆکەکەی پەیوەستە بە مرۆڤە گریمانەییەکانی دەرەوەی زەوی[١]، ڕائیلیزم لەلایەن ڕۆژنامەنووسی پێشووی ئۆتۆمبێلی وەرزشی فەرەنسی کلۆد فۆریلۆن لە ساڵی ١٩٧٤ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دوای کۆنفرانسێکی بەرفراوان دامەزراوە و بە گەورەترین ئایینی نامۆ لە جیهاندا وەسف دەکرێ.
باوەڕەکانیان
دەستکاریڕائیلییەکان پێیان وایە فۆریلۆن کە بە ڕائیل ناوی دەبەن، لە بوونەوەرەکانی ئیلۆهیمەوە زانست و ڕێنمایی وەرگرتووە، کە بوونەوەرێکن بەپێی باوەڕەکەیان لە مرۆڤەوە نزیکن و ئەوانەن کە دەرکەوتەکانی ژیانیان لەسەر هەسارەی زەوی دروست کردووە، هەروەها ڕائیلییەکان پێیان وایە کە ئەم بوونەوەرانە لە ڕابردوودا گەیشتوونەتە سەر زەوی و لە ڕابردوودا وەک “خودا” یان “فریشتە” بۆ مرۆڤ دەرکەوتوون و هۆکاری دامەزراندنی زۆرێک لە ئایینە ناسراوەکانی ئەمڕۆ بوون[٢].
سەرچاوە
دەستکاری- ^ «تۆماس پاوڵ ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢: نووسەری وەرزشی و بێگانەکان و کولتێک کە ٥٥ هەزار باوەڕداریان هەیە». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ بارێت دەیڤید ساڵی ٢٠٠١. کتێب باوەڕدارانی نوێ: ڕاپرسییەک لە مەزهەب و کولتوری و ئایینە بەدیلەکان، لەندەن
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی ڕائیلی
- ڕادیۆی فەرمی ڕائیلیەکان ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- هەواڵ و بۆچوونەکان لەسەر بزووتنەوەی ڕائیل
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕائیلی تێدایە. |