چەتەکانی سووپەرنۆڤا

(لە چەتەکانی سوپەرنۆڤاەوە ڕەوانە کراوە)

سوپەرنۆڤا بریتییە لە یازدە چەتە، و دەرکەوتوون لە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسدا، و هەروەها ئەوان ئەو چەتە سەرکەوتووانەن کە لە یەک کاتدا گەیشتوونەتە دوورگەی شاپۆندی و خەڵاتەکانی سەریان ۱۰۰,۰۰۰,۰۰۰ بیلی تێپەڕاندووە، کە ئەوان بریتیین لە: یوستاس کید، ترافەلگار لاو، مۆنکی دی لوفی، سکراچمین ئاپۆ، باسیڵ ھوکنز، ئێکس درەیک، کیلەر، جۆلری بۆنی، کابوونی بیجی، رۆرۆنۆ زۆرۆ و ئاوروج. نازناوی سوپەرنۆڤا بە هەر چەتەیەکی سەرکەوتوو ناوترێت (بۆ نموونە وەک بارتۆلۆمیۆ)، هەروەها هەموو سوپەرنۆڤاکان سەرکردەی تیمی خۆیانن بێجگە لە زۆرۆ و کیلەر کە سەرکردە نین و هەروەها لە بخۆرانی میوەی شەیتانی نین.

ئەندامەکان دەستکاری

ناو خەڵات شوێنی لەدایک بوون تەمەن زانیاری
یوستاس کید ٤۷۰ میلیۆن بیلی، ۳۱٥ میلیۆن بیلی (پێشتر) شینی باشوور ۲۳ ساڵە، ۲۱ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی کیدە، و ئەو خاوەنی میوەی موگناتیسە کە وای لێ دەکات ئاسن ڕابکێشێت، ھەروەھا ئەو خەڵاتێکی بەرزتر لە لوفی ھەبوو پێش دوو ساڵ، بەڵام دواتر لوفی بەشداری شەڕی ماریفۆردی کرد کە ئەمە بووە ھۆی دابەزینی خەڵاتەکەی بۆ دووەم بەرزترین خەڵات لە ناو سوپەرنۆڤادا، ئەو زۆر بەھێزە کاتێک کە خاوەنی دوورگەیەکە لە جیھانی نوێدا، ئەو لە دوو سڵەکەدا ھەر خەریکی شەڕ بووە تا دەستێکی لەدەستداوە و دوو کەشتیی بیگ مامی تێک شکاندووە. ئەو ھاوپەیمانی ئاپۆ و ھوکنزە.
ترافەلگار لاو ٥۰۰ میلیۆن بیلی، ٤٤۰ میلیۆن بیلی (پێشتر) شینی باکوور ۲٦ ساڵە، ۲٤ (پێش دوو ساڵ) ئەو نەشتەرگەر و سەرکردەی چەتەکانی دڵە، ئەو زۆر بەھێزە و خاوەنی میوەی ژوورە کە ڕێگەی پێ دەدات کە ھەر شتێک بییەوێت بیبڕێ، ئەو دەناسرێت بە نەشتەرگەری مەرگ، و ئەو یەکێکە لە سێ بەھێزترین چەتەکانی سوپەرنۆڤا. ھاوپەیمانی لوفییە.
مۆنکی دی لوفی ٥۰۰ میلیۆن بیلی شینی ڕۆژھەڵات، لادێی فوشا ۱۹ شاڵە، ۱۷ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی کڵاو شەپقەیە و پاڵەوانی زیرەی وەن پیسە. وە ئەو یەکێکە لە سێ بەھێزترین چەتەی ناو سوپەرنۆڤا، وە ھەروەھا ئەو بچووکترین چەتەیە تێیاندا (تەمەن)، وە ئەو خاوەنی بەرزترین خەڵاتە لە ناو سوپەرنۆڤادا کە پێشتر ٤۰۰ میلیۆن بیلی بوو، وە پاشان بوو بە ٥۰۰ میلیۆن بیلی دوای بەزاندنی دۆفلامینگۆی کۆتا دووژمنیان. ئەو بەکارھێنەری میوەی کێشانە، وە خاوەنی ھاکی پاشایەتییە، ھەروەھا ئەو کوڕی مۆنکی دی دراگۆنە سەرکردەی سوپایی شۆڕشگێڕ، وە نەوەی مۆنکی دی گاربەجێگری ئەدمیراڵی ھێزی دەریایی.
سکراچمین ئاپۆ ۳٥۰ میلیۆن بیلی،

۱۹٨ میلیۆن بیلی (پێشتر)

گراند لاین ۳۱ ساڵە، ۲۹ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی ئاپۆیە و لە ھۆزی قۆڵ درێژەکانە، و ئەو خاوەنی میوەیەکی شەیتانییە کە توانای ژەنینی پێ دەدات لەگەڵ تەقاندنەوەی بەرامبەرەکەی. وە ئەو ھاوپەیمانی کید و ھوکنزە.
باسیڵ ھوکنز ۳۲۰ میلیۆن بیلی، ۲٤۳ میلیۆن بیلی (پێشتر) شینی باکوور ۳۱ ساڵە، ۲۹ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی ھوکنزە و خاوەنی توانای میوەی شەیتانییە کە ڕێگە دەدات ئەو لێدانەی بەری دەکەوێت بیگۆڕێت یان بیگوازێتەوە بۆ کەسێکی تر. ئەو ھاوپەیمانی کید و ئاپۆیە.
ئێکس درەیک ۲۲۲ میلیۆن بیلی (پێشتر) شینی باکوور ۳۱ ساڵە، ۲۹ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی درەیکە و جێگرێکی پێشووی ھێزی دەریاییە، ئەو لە ھوکنز و ئاپۆ بەھێزترە و خاوەنی میوەیەکی شەیتانییە لە جۆری زۆن کە وای لێ دەکات خۆی بگۆڕێت بۆ دایناسۆڕ، ھێشتا خەڵاتە نوێکەی نەزانراوە.
کیلەر ۲۰۰ میلیۆن بیلی، ۱٦۲ میلیۆن بیلی (پێش دوو ساڵ) شینی باشوور ۲۷ ساڵە، ۲٥ (پێش دوو ساڵ) ئەو جێگری سەرکردەی چەتەکانی کیدە و ھەروەھا ئەو شمشێربازێکی لێھاتووە و خێراییەکی باشی ھەیە.
جۆلری بۆنی ۱٤۰ میلیۆن بیلی شینی باشوور ۲٤ ساڵە، ۲۲ (پێش دوو ساڵ) ئەو تاکە ژنە لە سوپەرنۆڤادا و سەرکردەی چەتەکانی بۆنییە، حەزی بە خواردنە، توانای میوەی شەیتانی ھەیە کە وای لێ دەکات کۆنتڕۆڵی تەمەنی خۆی و بەرامبەرەکەی بکات، وە ئەو لە لایەن ڕیش ڕەشەوە دەستگیر کرا تا ئەکاینۆ ھاتوو و ڕزگاری کرد.
کابوونی بیجی ۱۳٨ میلیۆن بیلی شینی ڕۆژاوا ٤۲ ساڵە، ٤۰ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی تانکی ئاگرە، خاوەنی توانای میوەی شەیتانی قەڵایە کە ئەوە ڕێگەی پێ دەدات کە سەربازەکانی بکاتە ناو جەستەی خۆیەوە و بەکاریان بھێنێت بۆ ھێرش کردن لە ڕێگەی سوارچاکەوە کە دوای دەرچوونی لە لاشەی گەورە دەبێت، و ئەو بووبوو بە شوێنکەوتەی بیگ مام دوای دوو ساڵ، بەڵام دواتر لەگەڵی چووە پاڵ لوفی بۆ خستنی.
رۆرۆنۆ زۆرۆ ۳۲۰ میلیۆن بیلی شینی ڕۆژھەڵات ۲۱ ساڵە، ۱۹ (پێش دوو ساڵ) ئەو شمشێربازی چەتەکانی کڵاو شەپقەیە و یەکێکە لە ھەرە گرنگترین کەسایەتییەکان، وە ئەو زۆر بەھێزە وەک ئەنجامێک بۆ ڕاھێنانەکەی بە دەستی میھوک، شێوازی سێ شمشێری بەکاردێنێت کە زۆر جیاواز و بەھێزە، خەونەکەی ئەوەیە ببێتە بەھێزترین شمشێرباز لە جیھاندا.
ئاوروج ۱۰٨ میلیۆن بیلی دوورگەی ئاسمان ٤۷ ساڵە، ٤٥ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی کەشیشی کەوتووە لە دوورگەی ئاسمانەوە، وە ئەو خاوەنی باڵە (ھاوشێوەی باڵی فریشتەکان)، ھێزی میوەی شەیتانی ھەیە کە وای لێ دەکات زیانە جەستەییەکان بگۆڕێت بۆ ھێزی جەستەیی.