ترافەلگار لاو ( Trafalgar Law トラファルガー ロー ) ناوی ڕاستەقینەی بریتییە لە ترافەلگار دی واتەر لاو، ئەو کەسایەتییەکی ناو ئەنیمێ و مانگای وەن پیسە. ئەو سەرکردەی چەتەکانی دڵە و نازناوی نەشتەرگەری مەرگە لە شینی باکوورەوە، وە ئەو یەکێکە لەو یانزە کەسەی کە لە لایەن خەڵکەوە پێیان دەوترێت "خراپترین نەوە"، وە هەروەها ئەو هەڵگری پۆستی چیچیبۆکای بوو دوای ئەوەی ۱۰۰ دڵی دا بە حکوومەتی جیهان، دواتر لە گەڵ لوفی لە دوورگەی بانک هازارد یەکیان بینی و بڕیاریان دا هاوپەیمانییەک ئەنجام بدەن لە پێناو خستنی یەکێک لە چوار یۆنکۆکە "کایدۆ"، وە هەر لەبەر ئەمە پیلانی خستنی چیچیبۆکای دۆفلامینگۆی دانا و لە گەڵ لوفی جێبەجێی کرد، ئەمەش وەک تۆڵە کردنەوەیەک بۆ کوشتنی کورا_سان لە لایەن دۆفلامینگۆوە بوو.

ترافەرلگار لاو
کەسایەتیی وەن پیس
یەکەم دەرکەوتن۳۲۹
پرۆفایل
نازناونەشتەرگەری مەرگ
پزیشکە ڕەشەکە
دڵە نەفرەت لێکراوەکە
ڕەگەزنێر

هەروەها لاو یەکێکە لە بنەماڵەی "دی" کە تا ئێستا لێڵی سەر ئەم بنەماڵەیە لانەچووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • پەرتووکەکانی زنجیرەی وەن پیس