چینگ شیھـ (بە چینی: 郑氏 ، بە ئینگلیزی: Ching Shih) یاخود ناسراو بە چێنگ ئا ساوو (بەچینی: 郑一嫂 بەئینگلیزی:Cheng I Sao) ماوەی ژیانی لەنێوان ساڵانی ١٧٧٥١٨٤٤ بووە. چەتەیەکی دەریایی بوە لە ناوەڕاستیەکانی ئیمپڕاتۆریەتی (خانەدانی چینگ) یاخوت ( 清朝؛ ئیمپاڕتۆریەتی گەورەی "چینگ")، "چینگ شیھـ" سەرۆکی زیاتر لە ٤٠,٠٠٠ چەتەیی دەریایی بووە، لە ھەمان کاتدا نزیکەی ١٨٠٠ کەشتیی جەنگی ھەبوە، ھەروەھا ٨٠,٠٠٠ کەسی دیکە لە پیاو و ئافرەت و ھەندێکجار منداڵیش لەگەڵیدا بووە ، دژی ئیمپڕاتۆریەتەکانی ئەو کاتە وەستاوەتەوە وەکو (بەریتانیا، پورتوگال، ھەروەھا خانەدانی چینگ ) ، بووە یەکێک لە گەورەترین و بەھێزترین چەتەی دەریایی چین و ئاسیا، و یەکێک لە زلھێزترین چەتەی دەریایی جیھان لە مێژوودا. وە ژمارەیەکی زۆر لە کتێب ، و ڕۆمان، فیلم، و یارییە ئەلکترۆنییەکان لەسەری نوسراوە و درووستکراوە.

چینگ شیهـ

ژیانی دەستکاری

لە ساڵی ١٧٧٥ی زاینی لە دایک بووە ، لە ھەرێمی گوانگدۆنگ، کە ناوە تەواوەکەشی (石香姑؛شی خیانگ گو)ە، ھەروەھا سۆزانی بووە و ماوەیەک لە تیاترۆخانەکان کاری کردوە لە شاری کانتۆن، بەڵام کاتێک لە ساڵی ١٨٠١ دەبێتە چەتەیەکی گەورە، شوو دەکات بە (鄭؛ژێنگ یی) کە لەو کاتەدا ناو و ناوبانگی ھەیە وەکو چەتەیەک. بەڵام لە ١٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٨٠٧ لە جەنگێکدا لە ڤێتنامدا دەمرێت.

چەتەیی دەستکاری

لەودەمانەدا کاتێک کە سووپای ھێزەکەی گەورە بوو، ھەستی بەوەکرد کە کەسیکی پێویستە کە یارمەتی کار و بارەکانی بدات لە کار و باری بەڕێوبردندا لە کەشتییە جەنگەکانی (ئاڵای سوور) کە ڕۆژ بە رۆژ کارەکان زیاتر دەبوون، بۆیە بۆ ئەوکارە تەنھا یەک کەسی پێ باش بوو ئەویش (چانگ پاوو) بوو. کە کوڕی ماسیگرێک بوو کە (ژێنگ یی) لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا گرتبوویە خۆی. لە ساڵی ١٨٠٦ دا ئەفسارێکی بەڕیتانی ڕاپۆرتێک دەنووسێت کە مەترسییەکی گەورە ھەیە لە ناوچەکانی چین، ئەویش لەبەر چەتەیەکی دەریایی بەناوی "چینگ شیھـ" ، ئەو چەتەیەی ئەگەر بێت و ھەر دووژمنێک بگرێت، لە بەشی پێشەوەی کەشتیەکە لە خاچی دەدات و تا ڕادەی کوشتن لێی دەدات، کە بەڕیتانیەکان لەو کاتەدا پێیان دەگووت “The Terror of the South China" واتا (تیرۆرستەکەی باشووری چین).

کەشتییە جەنگییە چینییەکان ٦٣ کەشتیان تێکشکا لە ھێرشەکاندا، بەڵام ھەر کەشتییە جەنگیەکانی پورتوگال و بەڕیتانیا نەیان توانی (چینگ شیھـ) ببەزێنن، بۆییە بێھیوا بوون لەوەی بتوان دژی بۆوەستنەوە و تێکی بشکێنن.

پاشان چینگ شیھـ لەگەڵ کوڕە گەنجەکەییدا گەڕانەوە بۆ کانتۆن و خانەییەکی قوماڕخانەیان کردوە، دواجار لە تەمەنی ٦٩ سالیدا و لە ساڵی ١٨٤٤ کۆچی دوایی دەکات.

سەرچاوە دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی
  • Pirates of the South China Coast, Murray Dian
  • Lily Xiao Hong Lee, A. D. Stefanowska, Clara Wing-chung Ho
  • Amazonia – the future world where women rule By Arne Jernelöv
  • Maughan, Philip, “An Account of the Ladrones Who Infested the Coast of China
  • Glasspoole, Richard, “Substance,”
  • Antony, Robert. Like Froth Floating on the Sea: The world of pirates and seafarers in Late Imperial South China