چیلیک و کەرە (دە مێنتڵست)

ئەڵقەی دە مێنتڵست

چیلیک و کەرە دوو بەشە کۆتایی وەرزی سێیەمی دە مێنتڵستە. ئەوان بەیەکەوە ئەڵقەکانی ٢٣ و ٢٤ی وەرزەکە و بە گشتی ئەڵقەکانی ٦٩ و ٧٠ی زنجیرەکە پێکدێنن. بەشی یەکەم بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ئاشڵی گەیبڵ نووسیویەتی و بەشی دووەمیش لە لایەن دروستکەری زنجیرەکە و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار برونۆ ھێڵەر نووسراوە. ھەردوو بەشەکە لە لایەن بەرھەمھێنەری جێبەجێکار کڕیس لۆنگ دەرھێنراوە و لە ١٩ی ئایار ٢٠١١ لەسەر سی بی ئێس نمایش کرا.[١]

"چیلیک و کەرە"
ئەڵقەی دە مێنتڵست
ژمارەی ئەڵقە(کان)وەرزی ٣
ئەڵقەی ٢٣/٢٤
دەرھێنراوە لەلایەنکریس لۆنگ
نووسراوە لەلایەنئاشڵی گەیبڵ (بەشی یەکەم)
بڕونۆ ھێڵەر (بەشی دووەم)
کۆدی بەرھەمھێنان3X6423/3X6424
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٩ی ئایاری ٢٠١١ (2011-05-19)
دەرکەوتنی میوان(ەکان)
ڕیزبەندی کاتی ئەڵقەکە
→ پێشتر
"ڕافسودی بە سوور"
دواتر ←
"تیپە سوورەکان"
دە مێنتڵست (وەرزی ٣)
List of The Mentalist episodes

لە ئەڵقەکەدا پاتریک جەین و سی بی ئای دەربارەی ھەوڵێکی شکستخواردوو بۆ تەقاندنەوەی بەنزینخانەیەک دەکۆڵنەوە. ئەو کاتەی دەردەکەوێت دوژمنەکەی جەین، بکوژی زنجیرەیی ڕێد جۆن، پەیوەندی ھەیە، لەم کاتەدا جەین و تێرێزا ئاشکرای دەکەن کە لە نێو سی بی ئای ناپاکێک ھەیە کە کار بۆ ڕێد جۆن دەکات و سەرۆکە پێشووەکەیان مادڵین ھایتاوەر لە کوشتن بێتاوانە. لەو کاتەی ڕێکسبی و چۆو و ڤان پێڵت ھەوڵ دەدەن سەرۆکی پێشوویان بشارنەوە، جەین پیلانێکی تایبەت بۆ گرتنی ناپاکەکە جێبەجێ دەکات و بکوژەکە بە دەستی خۆی دەکوژێت.

چیرۆک دەستکاری

بەشی یەکەم دەستکاری

ئەڵقەکە بە پیاوێک (جێسی لی سۆفەر) ئۆتۆمبێلەکەی لە جی دی گاس & گۆ فوود مارت لە ساکرامینتۆ دەوەستێنێت و زۆر شڵەشاو دیارە. ئەو لە پیاوی وێستگەکە، گوپتا (ڕاڤی کاپور)، نزیک دەبێتەوە بەڵام لە لایەن دوو ئەفسەری پۆلیس دەوەستێنرێت. پیاواکە ئاشکرای دەکات کە بە بۆمبێکەوە بەستراوە، کە دواتر دەتەقێتەوە. لێکۆڵینەوەکان لە لایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کالیفۆرنیا (سی بی ئای) بە ئالان دینکلەر دیاری دەکات کە ناچار کراوە (بە بۆمبێکی پێوە بستراو) لە خاوەن کارەکەی، دووکانی کاش ئین مۆشن، ٥٠٫٠٠٠ $ بدزێت.

جەین (سایمۆن بەیکەر) وا لێکدەداتەوە کە دزینی پارەکە بۆ شاردنەوەی دزییە ڕاستەقینەکەیە و ئەوان لە ڕاستیدا ئەو سیدییانەی کە ناوی بریکارەکان تێدایە، دەوێت. ڵیزبن (ڕۆبن تەنی) و جەین سەردانی وێستگەی گازەکە دەکەن، پیاوی وێستگەکە گوپتا دەڵێت کە دینکلەر دەیوست سەردانی توالێت بکات. بۆ ناو توالێتەکە دەچن، لەوێ لەسەر دیوارەکە "AD-297A6 WINDSOR" دەدۆزنەوە، کە پێیان وایە ناونیشانی ئەو شوێنەیە کە لەگەڵ بەرپرس لە دزییەکە تێیدا کۆدەبووەوە.

ڵیزبن ئەو شوێنانەی کە لەوانەیە کۆدەکە بۆی ئاماژە بکات دیاری دەکات. ئەو بە قوتابخانەی ئامادەیی ویندزەر گەیشت. جەین بۆ ئەوێ دوای دەکەوێت و بە بەستراوی بۆمبێکەوە دەیدۆزێتەوە. پەیوندییەک بۆ ئەو مۆبایلەی کە لەگەڵ بۆمبەکەدایە دێت و پێی دەڵێت کە بۆ بنکەی سی بی ئای بچن و سیدییەکانی بۆ بێنن. جەین ڵیزین دەبات، بەڵام لە ناوەڕاستی ڕێگا ئامانجەکەی دەگۆڕێت و بۆ وێستگەی بەنزین دەڕوات و گوبتا کە بەرپرسی لە بۆمبەکەیە دەدۆزنەوە. دوای گەیشت بە بەکارھێنانی گوبتا ئەو بۆمبەکە لە ڵیزبن دەکاتەوە و ئەو دەستگیر دەکەن. بەھەر حاڵ، ئەو بە شێوەیەک خۆی لە کەلەپچەکە ڕزگار دەکات و ھەوڵی ڕاکردن دەدات کە ئەمەش وا لە ڵاڕوش (پرویت تایلۆر ڤینس) دەکات تەقەی لێ بکات.

دواتر دەرکەوت کە جەین ئاشکرای کردووە کە کۆدەکە ساختەیە و ھێرشکەرەکە دەیتوانی لە لایەن مۆبایلەوە ڕێنوێنی بە بۆمب بەستراوەکە بکات. دینکلەر بۆ وێستگەکە ھاتبوو تا سیدییەکە بە گوبتا بدات، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی دوو ئەفسەرەەی پۆلیس پیلانەکە بەرەو تێکچوون دەچوو، بۆیە گوبتا ئەوی تەقانەوە. دواتر گوبتا پیلانی گرتنی یەکێک لە بریکارەکانی سی بی ئای دانابوو، ئەمەش تا بچێت و سیدییەکان لە شوێنی ھەڵگرتنی بەڵگەکان لە بنکەی سی بی ئای بھێنێت.

یەکێک لە بریکارەکانی ناو لیستی سیدییەکە، ماکس جەیمس، کە پێش چەند کاتژمێرێک کوژرابوو دۆزرایەوە. لەو کاتەی بریکارەکان لە ماڵی جەیمس دەگەڕێن بۆیان دەرکەوت کە ئەو تا مەرگ لە لایەن گوبتاوە ئەشکەنجە دراوە ئەمەش پێش کوشتنی دینکلەر ڕوویداوە، و ئەو بە دوای زانیاری دەگەڕا. دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو پیاوە پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ مادڵین ھایتاوەردا ھەیە یەکسەر جەین بۆی دەردەکەوێت کە ھەموو ئەمانە لە پیلانی ڕێد جۆن بووە، ئەو بە دوای ھایتاوەرەوەیە.

جەین بۆ ژوورەکەی لەو ئوتێلەی جار جار لێی دەمێتەوە دەگەڕێتەوە پاشان دەبینێت ھایتاوەر (ئۆنجەنیو ئێڵز) لەوێیە.

بەشی دووەم دەستکاری

ھایتاوەر ئەوە ئاشکرا دەکات کە جەیمس کوڕە مامەکەی بوو ھەروەھا ئەو کەسە بوو کە پارەی بۆ دەنارد (کە دەردەخات بۆ ڕێد جۆن بە دوای سیدییەکەوە بوو). ئەو لە ئاسایشی خۆی دەترسێت و بڕیاری خۆ بەدەستەوەدانی داوە. جەین داوای دوو ڕۆژی لێدەکات. ئەو داوای یارمەتی ڕیگسبی (ئۆوەین یۆمن)، و چۆو (تێم کانگ) ڤان پێڵت (ئەماندا ڕیگێتی) بۆ گرتنی ناپاکەکەی سی بی ئای دەکات.

ئەو بە بەکارھێنانی فێڵێک دەتوانێت لیستی گوومانلێکراوەکان لە ڵاڕوش بسەنێت. ئەوان: برێندا شێترێک (ڕێبێکا وێساکا) بەرپرس لە پەیوەندییەکانی سی بی ئای، ئۆزڤاڵدۆ "ئۆسکار" ئاردیلس (دەیڤد نۆرۆنا) جێگری داواکاری گشتی، گەیڵ بێرترام (مایکڵ گاتسۆن) بەڕێوبەری سی بی ئای، کرێگ ئۆلافلەن (ئێریک وینتەر لە بریکارەکانی ئێف بی ئای، بوون. جەین ھەروەھاش گوومانی لە ڵاڕوش ھەبوو. لە بۆسەی کەناریدا جەین و سی بی ئای بە ھەموو گومانلێکراوەکان شوێنی ھایتاوەر دەدەن. ھەموو گوومانلێکراوەکان ژوورێکی جیا لەوەی تریان لە ئوتێلی پاسیفیک پامس پێوتراوە. ئەوان لە ھەموو ژوورەکان کامێرایان داناوە و ھەر ژورێک بکوژەکەی ڕێد جۆنی بۆ بچێت ئەوا ناپاکەکە دەردەکەوێت.

پیلانەکە کار دەکات و بکوژەکە بۆ ئەو ژوورەی کە بە بێرترامیان وتووبووم (٦٠٥) دێت. لەو کاتەی کە بکوژەکە ئامێرەکانی کوشت ئامادە دەکات، وەک گوریس و قورسایی و شتی تر، ڕیگسبی و چۆو دێنە ژوورە بەڵام بکوژەکە خۆی بەدەستەوە نادات و خۆی دەکوژێت.

لە ڕۆژی دواتر ڤان پێڵت ئۆلافلەن لەگەڵ خۆی دەبات تا شوێنی لیزبن بگرنەوە. لەم کاتشدا جەین بێرترام بۆ مۆڵێک بانگ دەکات بە بیانووی بینی ھایتاوەر کە دەیەوێت خۆی ڕادەست بکات، ئەمەش بە ھیوایی ڕاکێشانی ڕێد جۆن بوو. ئەو کاتەی ھایتاوەر دەرناکەوێت بێرترام توڕە دەبێت دەستەواژەی "بە کۆتایی گوریسەکە گەیشتوویت" بەکاردەھێنیت، ئەمەش وا لە جەین دەکات لێکدانەوەی ئەوەی کە بکوژەکە دەیویست گوریسەکە بۆ دابەزین لە ٦٠٥ەوە بۆ ژووری ٥٠٥ -ژوورەکەی ئۆلافلەن- بەکاربھێنێت.

ئۆلافلەن و ڤان پێڵت بۆ شوێنی خۆشاردنەوەی ھایتاوەر دەڕۆن. جەین ھەوڵ دەدات لیزبن ئاگەدار بکاتەوە بەڵام پێی ڕانەگەیشت. ئۆلافلەن تەقە لە لیزن کە پۆشاکی پارێزەری لەبەرە دەکات. لیزبن خۆی کۆ دەکاتەوە و بۆ ساتێک سەرنجی ئۆلافلەن دەبات و لەو کاتەدا ڤان پێڵت و ھایتاوەر تەقەی لێ دەکەن.

جەین بە لیزبن دەڵێت بە مۆبایلەکەی ئۆلافلەن پەیوەندی بە کۆتا پەیوەندییەوە بکات و بڵێت کە ئۆلافلەن مردووە. ئەو کاتەی لیزبن پەیوەندی دەکات کەسێک (بڕادڵی ویتفۆرد) کە ڕۆژنامە دەخوێنێتەوە و لە نزیک جەین دانیشتووە ھەڵی دەگرێت و دوای پێی دەوترێت، دەڵێت: "گرنگ نییە. ھەنێک دەبەیتەوە، ھەنێک دەدۆڕێنێت، پێموایە." لیزبن ئەوەی بیستوویەتی بە جەین دەڵێت و جەینیش دڵنیا دەبێتەوە کە ئەو کەسەی لە نزیک ئەو دانیشتووە ڕێد جۆنە. ئەوان کاتێک ڕێد جۆن دەمانچەی لە نێو یەکێک لە ڕۆژنامەکاندا ھەڵگرتووە قسە دەکەن. ڕێد جۆن دەربارەی ئەو شتانەی کە تەنھا بکوژی خێزانەی جەین دەیزانێ قسە دەکات و جەینیش بە تەواوەتی دڵنیا دەبێتەوە کە ئەو ڕێد جۆنە. کاتێک ڕێد جۆن دەست دەکات بە ڕۆشتن جەین بە دەمانچە شاراوەکەی ناو گیرفانی تەقە لە ڕێد جۆن دەکات ئەمەش کاتێک سەیری ناو چاوەکانی ڕێد جۆن دەکات.

ئەڵقەکە بە گەڕانەوەی جەین بۆ سەر مێزەکەی و تەواوکردنی چاکەی و گەیشتنی ئەفسەرەکانی ئاسایش بۆ شوێنەکە تەواو دەبێت.

بەرھەمھێنان دەستکاری

"چیلیک و کەرە (بەشی یەکەم)" لە لایەن ئاشڵی گەیبڵ نووسراوە و بەشی دووەمیش لە لایەن برونۆ ھێڵەر نووسراوە. بەشی یەکەم نۆیەم ئەڵقەی گەیبڵ لە زنجیرەکەدا بوو لە کاتێکدا بەشی دووەم دوازدەیەمی ھێڵەر بوو. ھەروەھاش ئەڵقەکانی دوازدەیەم و سیازدەیەمی دەرھێنەر کڕێس ڵۆنگ بوو.

پێشبینییەکان دەربارەی کۆتایی دەستکاری

لەگەڵ پەخشکردنی کۆتایی، سەرسامبووان و ڕەخنەگران پێشبینی ئەوەیان کرد کە ئایە ھەر بە ڕاست تیمۆسی کارتەر ڕێد جۆنە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئینتەرتەینمەنت ویکڵی، دروستکەر برونۆ ھێڵەر بۆ پێشبینییەکان وتی: "جەین دەیویست بزانێت بەڕاست ڕێد جۆنە یان نا. پیاوەکەش بەڵگەی لەسەر ئەوە پێدا. پرسیارەکە دەمێنێتەوە: ئایە ئەوە ڕێد جۆن بوو؟ پرسیارە گەورەکە ئەوە ئەوەیە: جەین لە کوشت ڕزگاری بوو؟" ھێڵەر ڕۆیشت تا بڵێت "ئەوەی لەو دیمەنەت دەستکەوت ئەوەیە کە پێویستە دەستت بکەوێت. پێویستە بینەر باوەڕ بکات. پاتریک جەین دڵنیایە کە ڕێد جۆن بوو... شتەکە ئەوەیە کە ڕێد جۆن گەورەی یارییە مێشکییەکانە. ئەگەر ڕێد جۆن بیویستایە بمرێت، لەوانەیە بیویستایە بەو شێوە بمرێت. یان لەوانەیە ئەو تەنھا بییەوێت جەین وا بزانێت کە مردووە." ئەو کاتەی لە ھێڵەر پرسیارکرا کە ئئایە ئەمە کۆتایی چیرۆکی ڕێد جۆنە، ئەو تەنھا وتی: باشە، بەم شێوەیە سەیری بکە. ئەگەر تۆ... خراپترین دووژمنی خۆت بکوژیت، ئایە ئەمە کۆتایی چیرۆکەکەیە؟ نا. ئەوە دەستپێکی چیرۆکێکی تەواو جیاوازە."[٢]

پێشوازی دەستکاری

ڕەخنەگران دەستکاری

ئەڵقەکە بە ڕەخنەی زۆر ئەرێنیانەوە پێشوازی لێکرا. کریستین ئۆرلاندۆ لە تەلەڤیزیۆنی فەناتیک ٤٫٨ ئەستێرە لە پێنجی بە ئەڵقەکە دا، و لە پێشەکییەکەدا دەڵێت: "واو! کۆتایی وەرزی دە مێنتڵست داخستنێکی ڕاستەقینەی لەگەڵ ڕێد جۆندا پێداین، گۆڕان - و کۆتایییەک کە چاوەڕێی نەبووم..." ئەو سەرەتایی ئەڵقەکەی بە "تۆقێنەر" بانگ کرد و دەربارەی نرخاندنی بۆ ئەو دیمەنەی کە لیزبن دەردەکەوێت، وتی "ئەوەم خۆشویست کە کاسۆلیکی لە لیزبندا بۆ یاری ھێنراوە... ئەوە جوانبوو کە جەین کۆنتڕۆڵی ئەو ساتانەی دەکرد، تا پێی بڵێت کە بە تەنھا نییە."[٣] لە بەسەرداچوونەوەکەی ئەودا، جێف جانسن لە ئینتەرتەینمەنت ویکڵی کۆتا دیمەنی بە "گۆڕەڕی یاری" و "داستان" بانگی دەکات، و بە بڕادڵی وایتفۆرددا بە "ترسناکێکی-باش" پیایدا ھەڵدەدات و دەڵێت، "ئەو کاتەی وایتفۆرد ئەو دەنگە بەرزە ترسناکەی کە پێستر ڕێد جۆن بۆ قسە کردن لەگەڵ پارتیرکدا بەکارھێنابوو بەکارھێنا ھەستم بە ساردی و فرۆشی کرد."[٤]

نرخاندنەکان دەستکاری

لە کاتی پەخشە ڕەسەنەکەیدا، "چیلیک و کەرە" ١٤٫١١ میلیۆن بینەر لەگەڵ نرخاندی ٢٫٨/٧ی لە پێگەیشتووەکانی نێوان ١٨-٤٩ بەدەستھێنا.[٥] ئەمە دابەزینە کاتێک لەگەڵ ١٥٫٢٢ میلیۆن بینەر و نرخاندنە ٣٫٢ەوەکەی کە کۆتایی وەرزی دووەم "ئاسمانی سوور لە بەیانیدا" بەدەستیھێنا بەراورد دەکرێت.[٦] "چیلیک و کەرە" حەوتەم زۆرترین سەیرکردنی ھەفتەی ھەبوو.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "(#3X6423/24) "Strawberries and Cream Parts 1 and 2"". The Futon Critic. Retrieved 11ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Hibberd, James (May 26, 2011). "'The Mentalist' creator breaks his silence on last week's Red John finale shocker". Entertainment Weekly. Archived from the original on 6ی Octoberی 2014. Retrieved 12ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Orlando, C. (May 20, 2011). "The Mentalist Season Finale Review: Tea with Red John". TV Fanatic. Archived from the original on 12ی Julyی 2019. Retrieved 12 Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  4. ^ Jensen, Jeff (May 20, 2011). "'The Mentalist' finale: Red John revealed! But do you believe it?". Entertainment Weekly. Archived from the original on 27ی Octoberی 2014. Retrieved 12ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Seidman, Robert (May 20, 2011). "Thursday Final Ratings: 'American Idol,' 'Big Bang,' 'The Office,' 'Grey's,' 'Mentalist' Adjusted Up". TV by the Numbers. Retrieved 12ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Seidman, Robert (May 25, 2011). "TV Ratings Top 25: Dancing Tops Idol With Viewers Again, Lost Finale Wins With Adults 18–49". TV by the Numbers. Retrieved 12ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Gorman, Bill (May 24, 2011). "TV Ratings Broadcast Top 25: 'American Idol,' 'Modern Family,' 'The Voice,' 'Dancing with the Stars,' 'NCIS' Top Week 35 Ratings". TV by the Numbers. Retrieved 12ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری