دە مێنتڵست (وەرزی ٣)

وەرزی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنییە

وەرزی سێیەمی دە مێنتڵست بۆ یەکەم جار لە ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱۰ نمایشکرا و لەگەڵ ئەڵقەیەکی کۆتایی دوو کاتژمێری لە ۱۹ی ئایاری ۲۰۱۱ تەواو بوو. وەرزەکە لە ۲٤ ئەڵقە پێکدێت.

دە مێنتڵست (وەرزی ٣)

کەسایەتییەکان دەستکاری

کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

کەسایەتییە دووبارە بووەکان دەستکاری

میوانە دیارەکان دەستکاری

پێشوازی نێودەوڵەتی دەستکاری

لە شانشینە یەکگرتووەکان، وەرزی سێیەم بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی‌ ھەینی ۱٥ی تشرینی یەکەم لە ۹ی شەو لە کەناڵ پێنج نمایشکرا و ۲.۱٨ میلیۆن بینەری بەدەستھێنا، کە واتە نزیکەی یەک میلیۆن کەمتری لە ئەڵقەی یەکەمی وەرزی دووەمی زنجیرەکەی بەدەستھێنا. بە شێوەیەکی گشتی، ناوەندە ڕێژەی بینەرانی زنجیرەکە ۲.۰٨ میلیۆن بوو (بە ڕێژەی ۲۱% کەمتر لە وەرزی پێشوو)، کە وای لێدەکات کە ئەم وەرزە کەمترین ڕێژەی سەیرکردنی ھەبێت. ئەڵقەی جوڵی ئێلفی سوور بەرزترین ڕێژەی بینینی ھەبوو (۲.٦۲ میلیۆن)، و ئەڵقەی قاتی پەمەییی چانێڵ کەمترین ڕێژەی بینینی ھەبوو (۱.۷٤ میلیۆن). وەرزەکە لە ڕۆژی ھەینی لە ۱۰ی حوزەیران کۆتایی ھات.[١]

دەرچوونی دیڤیدی دەستکاری

ھەموو ۲٤ ئەڵقەکەی وەرزی سێیەم لەسەر پێنج دێسک دانراوە. لە ۲۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۱ لە ناوچەی ۱ و لە ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ لە ناوچەی ۲ و ۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ لە ناوچەی ٤ دەرچوو. تێیدا "دە مێنتڵست: وێنەیەک بۆ بکوژی زنجیرەیی - ڕێد جۆن" و  "'مانگی سوور' کە لە لایەن سایمۆن بەیکەر دەرھێنراوە" لەگەڵ چەند دیمەنێکی نائاسایی لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ BARB, scroll to relevant week.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری