چیرۆکەکەم : (بە ژاپۆنی: 俺物語!! ئۆرێ مۆنۆگاتاری) ئەنیمی، مانگای ڕۆمانس کۆمیدییە[١]کە لەلایەن کازنێ کاواھارا نوسینەوەی بۆ کراوە و ھەروەھا وێنەکێشانی لەلایەن ئاروکۆوە کراوە، مانگایەکە ڕێکخستن و داڕشتنی لەلایەن کۆمپانیای شوێیشا (Shueisha) لە گۆڤاری بیساتسودا بۆ کراوە، و بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە لەلایەن ڤیز میدیا (Viz Media)[٢] بەرھەمھێنانی ئەنیمیی چیرۆکەکەم لەلایەن کۆمپانیای Madhouseدا بۆ کراوە لە ساڵی ٢٠١٥.

چیرۆکەکەم

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکەکە لەگەل تاکیۆ گۆودا، دەست پێدەکات کە کەسێکی درێژ و ماسولکەداری قوتابی قوتابخانەی ناوەندییە کە لە پەیوەندی دروستکردن زۆر کێشەی بۆ دروست دەبێت، ئەمە کۆتای دێت دوای بینینی کچێک بەناوی ڕینکۆ یاماتۆ، کە کچێکی شەرمنە، تاکیۆ و یاماتۆ دواتر پێکەوە دەکەونە خۆشەویستی و چیرۆکێکی ڕۆمانسی جوان دروست دەبێت.

کارەکتەرەکان دەستکاری

  • تاکیۆ گۆودا (剛田 猛男 گۆودا تاکیۆ) - دەنگەکان (گەنجی، تاکیویا ئیگوچی[٣] - (ژاپۆنی) ئەندرێو لەڤ، لویسا کریستیان (ئینگلیزی))[٤]
  • ڕینکۆ یاماتۆ (剛田 猛男 یاماتۆ ڕینکۆ) - دەنگەکان (میگومی ھان[٣] - (ژاپۆنی) تیا بالارد (ئینگلیزی))[٤]
  • ماکاتۆ سنەکاوا (砂川 誠 سنەکاوا ماکاتۆ) - دەنگەکان (نۆبناگا شیمازاکی، یوکا تێراساکی[٣] (گەنجی - ژاپۆنی)، ئاستین تێندڵ (ئینگلیزی)[٤]
  • ئایـ سنەکاوا (砂川 愛 سنەکاوا ئایـ) - دەنگەکان (کیکوکۆ ئینۆئویی[٣] - (ژاپۆنی)، کارلی مۆژەر (ئینگلیزی)[٤]
  • یوریکۆ گۆودا (剛田 ゆり子 گۆودا یوریکۆ) - دەنگەکان (کازویی ئاۆکی[٣] - (ژاپۆنی)، مارسی بانۆر (ئینگلیزی)[٤]
  • یوتاکا گۆودا (剛田 豊 گۆودا یوتاکا) - دەنگەکان (تێشۆ گێندا[٣] - (ژاپۆنی)، جۆش مۆریسۆن (ئینگلیزی)[٤]
  • ھایاتۆ ئۆدا (織田 隼人 ئۆدا ھایاتۆ) - دەنگەکان (دایسکی نامیکاوا[٣] - (ژاپۆنی)، پاتریک پول (ئینگلیزی)[٤]
  • ئۆسامو کوریھارا (栗原 オサム کوریھارا ئۆسامو) - دەنگەکان (جونیا ئینۆکی[٣] - (ژاپۆنی)، کامیرۆن باوچ (ئینگلیزی)[٤]
  • ماریا سایجۆ (西城 まりや سایجۆ ماریا) - دەنگەکان (ڕێنا مایدا[٣] - (ژاپۆنی) ستیفانی ویتڵس (ئینگلیزی)[٤]
  • ناناکۆ (奈々子 ناناکۆ) - دەنگەکان (ڕێنا کیتەگاوا[٣] - (ژاپۆنی) لوسیا کریتسیان (ئینگلیزی)[٤]
  • ئایو (アユ ئایو) - دەنگەکان (ماریی ھاتاناکا[٣] - (ژاپۆنی) شانیا موری (ئینگلیزی)[٤]
  • یوکیکا ئامامی (天海悠紀華 ئامامی یوکیکا) - دەنگەکان (ئایـ کایانۆ،[٣] جولییەت سایمۆنس (ئینگلیزی)[٤]
  • کۆوکی ئیچینۆوسێ (一の瀬後期 کۆکی ئیچینۆوسێ) - دەنگەکان (جون فوکویاما[٣] - (ژاپۆنی)، دەیڤد ماترەنگا (ئینگلیزی)[٤]

مانگا دەستکاری

ڤیس میدیا ڕێگەپێدانی و بڵاوکردنەوەی بۆ کرد لە تەممووزی ساڵی ٢٠١٤.

ئەنیمێ دەستکاری

لە ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە کەکراوە بە ئەنیمی، و لە سالی ٢٠١٥ لەلایەن تیڤی (Nippon)ـەوە پەخشکرا؛ و لەلایەن کرەنچی ڕۆل یشەوە بەشێوەی ئۆنلاین پەخشکرا[٥]

فلیم دەستکاری

فلمێکی ڕاستەوخۆی چیرۆکەکەم دەرچوو لە ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Official Website for My Love Story!!". ڤیز میدیا
  2. ^ ڤیز میدیا مانگایەکی رۆمانتیک ، کۆمیدی نوێی دەرھێناوە :: چیرۆکەکەم!!. تۆڕی ھەواڵی نوێی ئەنیمی ٢٨، حوزەیرانی ٢٠١٢.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز "俺物語!!" (چیرۆکەکەم!!) VAP, ٨، ڕێبەندانی ٢٠١٥
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز "چیرۆکی خۆشەویستی من!! ھەموو ئەکتەرەکانی بەشی دۆبلاژی ئەنیمی ئاشکرا کران". تۆڕی ھەواڵی نوێی ئەنیمی ٢٨، گەڵاڕێزانی ٢٠١٦
  5. ^ "放送局情報|アニメ『俺物語!!』公式サイト"، ئەرشیفکراویی anime-ore.jp، کە لە ماڵپەرە ئۆرجیناڵەکەیەوە ئەرشیفکراوە، مانگی نیسانی ٢٠١٦
  6. ^ "Ore Monogatari!!/My Love Story!! Shōjo Manga Gets Live-Action Film (Updated)" تۆری ھەواڵی ئەنیمێ، ٣١ی ئایاری ٢٠١٥

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری