پەیژەی کرۆماتیکی پێکھاتووە لە دەستەیەک لە ١٢ پەردە کە لە مۆسیقای تۆنالدا بەکاردێت. لە پەیژەی کرۆماتیکیدا، نۆتەکان بەپێی بەین و نیوتۆن جوودا دەکرێنەوە. نزیکەی ھەموو ئامێرە مۆسیقییە ڕۆژاوایییەکان، ھاوشێوەی پیانۆ، بە شێوەیەک دروستکراون کە توانای دەرکردنی پەیژەی کرۆماتیکیان ھەبێت، لەکاتێکدا ئامێری تری وەک ترۆمبۆن و ڤایۆلین دەتوانن دەنگی مایکرۆتۆن دەربکەن، کە کۆمەڵێک نۆتەن کە دەکنەوە نێوان ئەو دەنگانەی کە لەسەر پیانۆ ھەن.

پەیژەی کرۆماتیکی: ھەموو کلیلەکانی ئۆکتەیڤێک لەسەر کیبۆردی پیانۆ.

سەرچاوەکان دەستکاری