پەیمانی ئایگون (بە ڕووسی: Айгунский договор) پەیماننامەیەکی ساڵی ١٨٥٨ بوو لە نێوان ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و شانشینی چینگی چین کە بەشێکی زۆری سنووری مۆدێرن لە نێوان ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا و مانچوریا (نیشتمانی باوباپیرانی گەلی مانچو)ی دامەزراند، کە ئێستا بە باکووری ڕۆژھەڵاتی چین ناسراوە.[١] پەیمانی نێرچینسکی (١٦٨٩) پێچەوانە کردەوە بە گواستنەوەی زەوییەکانی نێوان زنجیرە چیای ستانۆڤۆی و ڕووباری ئامور لە چینگ چینەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا. ڕووسیا زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە مانچوریاوە وەرگرتووە.[٢][٣]

گۆڕانکاری لە سنووری ڕووسیا و چین لە سەدەکانی ١٧–١٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Russia and China end 300 year old border dispute". BBC News. 10 November 1997. Retrieved 14 August 2010. {{cite news}}: Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help)
  2. ^ Tzhou, Byron N (1990). China and international law: the boundary disputes. Greenwood Publishing Group. p. 47. ISBN 978-0-275-93462-0.
  3. ^ Paine, SCM (2003). The Sino-Japanese War of 1894–1895: perceptions, power, and primacy. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-81714-1.[بەستەری مردوو]

ئەمانەش ببینە دەستکاری