پەڕاو زنجێرەکێوێک لە ناوچەی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە باکووری ڕۆژاوا ھەتا باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری کرماشان[١] بە درێژاییی نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر و پانتاییی نزیکەی ٩٨٠ کیلۆمەتر کێشراوە و بەشێک لە زنجێرەچیای زاگرۆس بە ئەژمار دێت.[٢] زنجێرەکێوی پەڕاو لە باکووری ڕۆژاوا دەلکێتەوە بە زنجێرەکێوی شاھۆ، و لە باشووری ڕۆژھەڵاتیش ڕۆباری گاماسیاو لە زنجێرەکێوی گەڕین جیای دەکاتەوە. گوندستانەکانی پایرەوەن و ناودەروەن لە باشووری ڕۆژاوا و گوندستانەکانی دینەوەر و بێڵەوەر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم کوێستانەدا داکەوتنەوە.[١] لووتکەی پەڕاو بە بەرزاییی ٣٤١٥ مەتر لە ئاستی زەریا بەرزترین لووتکەی ئەو زنجێرەکێوەیە و ھەروەھا بەرزترین لووتکەی پارێزگای کرماشان[٣] و یەکێک لە ١٥١٥ لووتکەی زۆر بەرجەستەی جیھان بە ئەژمار دێت.[٤] لووتکەی قوتەچەرمی لە زنجێرەکێوی پەڕاو وەکوو یەکێک لە ھێماکانی شار و پارێزگای کرماشان بە کار ھاتووە.

لووتکەی قوتەچەرمی لە زنجێرەکێوی پەڕاو، پارێزگای کرماشان

سەرچاوەکان دەستکاری