بە تەواوەتی ئەو بنەمایانە ڕوون نەبۆتەوە کە پەرەسەندنی بنیادی مێشک ڕێکدەخەن.[١] ئاژەڵە شیردەرە قەبارە بچووکەکان خاوەنی مێشکێکی گەورەن بە بەراورد لەگەڵ جەستەیان دا لە کاتێک دا ئاژەڵە شیردەرە گەورەکان (وەک نەھەنگەکان) خاوەنی مێشکێکی قەبارە بچوکترن بە بەراورد لەگەڵ جەستەیان دا. ئەگەر بێت وێنەی قەبارەی مێشک بەرانبەر بە قەبارەی جەستە بکرێت لەسەر خشتە تەوەرەییەکان، ئەو ھێڵە لارە پەیدابووەکە لە نموونەکانەوە نیشاندەری ھێزی مێشکە لە جۆری ئاژەڵەکان دا.

جگە لە لێکۆڵینەوە لە پاشماوە بە بەردبووەکان، دەکرێت لەڕێیی لێکۆڵینەوەی کۆرپەلە لەدایکنەبووەکان مێژووی پەرەسەندن شیبکرێتەوە لەڕێی تێڕاونین و سەرنج خستنە سەر ڕێکارەکانی چۆنیەتی گەشەکردنی کۆرپەلە پارێزراوە لە جۆرەکانی ئاژەڵان دا. لێکچوونەکانی نێوان جۆرە جیاوازەکان دەکرێت دەستنیشانەکەری پەیوەندی پەرەسەندن بێت.

لەبەر ئەوەی مێشکی بە بەردبوو زۆر دەگمەنە کە کردەی لێکۆڵینەوە زۆر سەخت دەکات ڕێگەیەکی کرداریی تر بەکاردێت ئەویش لێکۆڵینەوەی خەسڵەتە توێکارییەکانی کەلەسەرە کە تێگەیشتنێکی زیاتر دەبەخشێت بە خەسڵەتەکانی مێشک. بەڵام زانیارییە دەستکەوتووەکان لەم ڕێگەیەوە سنووردارە بە قەبارەی مێشک و قەبارەی ناوچە باڵادەستەکانی مێشک و ئەم شێوازە زۆر بەسوودە لە دەرخستنی توێکاریی ڕووکاری مێشک بەڵام توانای دەرخستنی بنیاد و پێکھاتەی مێشکیان نییە بەتایبەتی لە ناوچە قوڵەکانی مێشک دا.

جێی تێبینییە کە پێوانەکردنی کێش یان قەبارەی مێشک و قەبارەی بەراورد واتای ڕادەی ژیری، بەکارھێنان یان کردەیی ناوچەکانی مێشک نییە[٢] و بەھەمان شێوەش تێکرای دەمارەخانەکانیش نیشانەی توانا ژیرییەکان نییە. بۆ نموونە فیلەکان خاوەنی ژمارەیکی زیاتری تێکڕای دەمارەخانەکانن (٢٥٧ میلیارد)[٢٩] بە بەراورد بە مرۆڤەکان (١٠٠ میلیارد).[٣] بەڵکو ئەو خەسڵەتانە (قەبارەی بەراوردی مێشک، تێکڕای کێش و تێکرای ژمارەی دەمارەخانەکان) چەند چەمکێکن یارمەتی زانایان دەدەن لە دیاریکردنی ڕەوتی پەرەسەندنی ڕێژەی مێشک بۆ جەستە.

مێژووی پەرەسەندنی مێشک دەستکاری

یەکێک لە ڕێگاکانی تێگەیئشتن لە پەرەسەندنی مێشکی بەشێوەیەکی گشتی بریتییە لە بەکارھێنانی بە ھێڵکاری کاتیی بەردبووە دێرینەکان بۆ دەستنیشانکردنی ڕادەی پێویستی دیاردەی زیادبوونی ئالۆزی لە پێکھاتەکان دا کە ڕێگەدەدات بە ھێما کیمیایی و کارەباییەکان. لەبەرئەوەی مێشک و شانە نەرمەکان وەک شانە کانزاییەکانی دی بەتەواوی بە بەردبوون ناکەن، بۆیە زۆرجار زانایان بە دوای پێھاتەکانی دیکەدا دەگەرێن لە پاشماوە بە بەردبووەکاندا وەک بەڵگە بۆ تێگەیشتن لە پەرەسەندنی مێشک. بەڵام ئەمە دەبێتە گرفت بۆ زانایان چونکە زۆرێک لە زیندەوەرانی دەمارەخانەی ئاڵۆز بوونیان ھەیە کە خاوەنی ئێسک یان شانەی پارێزەری ترن کە بە ئاسانی بە بەردبوون بەسەریان دا ڕوودەدات لەپێش بوونی بەڵگەی ھەر ھێمایەکی کیمیای و کارەبایی.[٤] تەنانەت بەڵگە نوێیەکان پیشاندەری ئەو ڕاستییەن لە توانای گواستنەوەی ھێما کیمایی و کارەباییەکان لەپێش فرە خانە ئالۆزەکانەوە بوونیان ھەبووە.[٥]

سەرەڕای ھەموو بەربەستانە، بە بەردبوونی مێشک و شانە نەرمەکان ڕوودەدات و زانایان لە توانایاندایە یەکەمین پێکھاتەی مێشکی دەگەرێتەوە بۆ ٥٢١ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر.

ئەو ناوچەیەی مێشک کە زۆرترین گۆڕانی پەرەسەندنی بەسەردا ھاتووە پێی دەوترێت "توێژی مێشکیی نوێ". لە خشۆک و ماسییەکان دا ئەم ناوچەیە بچووکتر و سادەترە لە کێشی جەستە بە بەراورد بەوەی لە ئاژەڵە شیردەرەکان دا بوونی ھەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، مێشکی بڕبڕەدارەکان پێش ٢٠٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمین جار پەرەیسەندووە.

پەرەسەندنی توێژی مێشکیی نوێ دەستکاری

جگە لە لێکۆڵینەوە لە قەبارەی مێشک، زانایان بەھەمان شێوە لێکۆڵینەوە و تێڕاونینیان ئەنجام داوە لەسەر گۆڕانکارییەکانی شێوازی چین یان لۆچەکانی مێشک و ئەستووری توێژی سەرەوەی مێشک. ھەرچەندێک ڕووی سەرەوەی مێشک زیاتر لوولخواردوو بێت ئەوا ڕووبەری ڕووی توێژی سەرەوەی مێشکیش زیادتر دەبێت.[٦] ئەم ڕووبەرە گەورەترەی مێشک و ئەستووریە زیاترەی توێژی سەرەوە پەیوەستە بە ژیرییەکی زیاتر.

ناوچەی «توێژی مێشکیی نوێ» بە پێشکەوتووترین و پەرەسەندووترین بەشی مێشکی مرۆڤ دادەنرێت. ئەم بەشە شەش چین ئەستوورە و تەنھا لە ئاژەڵە شیردەرەکان دا ھەیە و زۆر بەرچاوە لە مرۆڤەکان دا و بە ناوچەی بەرزترین ئاستی کرداریی و توانای ژیری دادەنرێت.[٧] شەش چینی توێژی مێشکی نوێ کە لە شیردەرەکان دا بوونی ھەیە داتاشراوە لە سێ چینی توێژی سەرەوەی ئاژەڵە خشۆکە نوێیەکان.[٨]

سێ چینەکەی توێژی سەرەوە ھێشتا لە چەند بەشێکی مێشکی مرۆڤەکان دا پارێزراوە و سێ چینی توێژی سەرەوەی خشۆکەکان بە توندی پەیوەستە بە چینی یەکەم، پێنجەم و شەشەمی توێژی مێشکیی نوێی شیردەرەکان.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shingleton, Alexander W. "Allometry: The Study of Biological Scaling". Nature Education Knowledge. 3 (10): 2. {{cite journal}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  2. ^ Boddy AM, McGowen MR, Sherwood CC, Grossman LI, Goodman M, Wildman DE (May 2012). "Comparative analysis of encephalization in mammals reveals relaxed constraints on anthropoid primate and cetacean brain scaling". Journal of Evolutionary Biology. 25 (5): 981–94. doi:10.1111/j.1420-9101.2012.02491.x. PMID 22435703.
  3. ^ Cai, Xinjiang (July 2008). "Unicellular Ca2+ Signaling 'Toolkit' at the Origin of Metazoa". {{cite web}}: Check |url= value (help); Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  4. ^ Betuel, Emma. "Powerful X-Rays Appear to Reveal the Fossil Record's Most Ancient Bone". Inverse. Archived from the original on 2ی Octoberی 2019. Retrieved 2019-04-11. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  5. ^ Park TS, Kihm JH, Woo J, Park C, Lee WY, Smith MP, et al. (March 2018). "Brain and eyes of Kerygmachela reveal protocerebral ancestry of the panarthropod head". Nature Communications. 9 (1): 1019. Bibcode:2018NatCo...9.1019P. doi:10.1038/s41467-018-03464-w. PMC 5844904. PMID 29523785.
  6. ^ Park TS, Kihm JH, Woo J, Park C, Lee WY, Smith MP, et al. (March 2018). "Brain and eyes of Kerygmachela reveal protocerebral ancestry of the panarthropod head". Nature Communications. 9 (1): 1019. Bibcode:2018NatCo...9.1019P. doi:10.1038/s41467-018-03464-w. PMC 5844904. PMID 29523785.
  7. ^ Griffin DR (1985). "Animal consciousness". Neuroscience and Biobehavioral Reviews. 9 (4): 615–22. doi:10.1016/0149-7634(85)90008-9. PMID 4080280.
  8. ^ Chen W, Qin C (2015). "General hallmarks of microRNAs in brain evolution and development". RNA Biology. 12 (7): 701–8. doi:10.1080/15476286.2015.1048954. PMC 4615839. PMID 26000728.
  9. ^ Ferrante DD, Wei Y, Koulakov AA (2016). "Mathematical Model of Evolution of Brain Parcellation". Frontiers in Neural Circuits. 10: 43. doi:10.3389/fncir.2016.00043. PMC 4909755. PMID 27378859.