پەرەسەندن

بیردۆزی چارڵز داروین

پەرەسەندن، گەشەکردنی توخمەکان یان توخمەگەشە (بەئینگلیزی: Evolution) ئەو گۆڕانکاریانەیە کە لە خەسڵەتە بۆماوەیییەکانی زیندەوەرەکاندا ڕوو دەدەات لە نەوە یەک لە دوای یەکەکانیاندا. دوای ئەوەی زیندەورەکان دابەش دەبن بۆ چەند کۆمەڵەیەکی بچووکتر. ئەم کۆمەڵانە لەوەیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ گەشە بکەن و لە کۆتاییدا جۆرێکی نوێ پێک بێنن. ئەم زنجیرە ھەرەمییە بەیەکداچووە لە ڕووی لێکچوونی تەشریحی و ژێنییەوە.

چۆن و لە کوێوە بوونەوەر پەیدابووە؟

دەستکاری

ئەم پرسیارە لە سەردەمە کۆنەکانەوە مرۆڤی سەرقاڵ کردبوو.. بەپێی مێژووی تۆمارکراو، مرۆڤ بەردەوام ھەوڵی داوە بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانە، بە جۆرێک، دەتوانین بڵێن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی سەرھەڵدانی شارستانی و، گیشتن بەم گەشە سەندنەی ئەمرۆ، بەرھەمی ھەوڵی ئەو وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسایرانە بووە، کە تایبەت بووە بە خودی مرۆڤ.[١]

وەڵامی ئەو پرسەی، مرۆڤ لە کوێوە ھاتوە چەندین شێوازی فەلسەفی و، ھونەری و، ئایینی لەخۆگرتووە، کە بەشێکن لە دەستکەوتی ئەو چالاکییە فکری و، تێرامانەی کە مرۆڤ ئەندیشەی کردوون، ھەرچەندە ھیچ یەک لەو وەڵامانە بە ئەندازەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان کاریگەری لەسەر ژیانی تاکەکان دانەناوە.. ھەوڵە زانستییەکان نەک تەنھا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، گەلێک بیرۆکەی نوێی ناساندووە؛ بەڵکو جیھانێکی چاوەروان نەکراوی بۆ دەرخستین، کە ھەتا ئێستاش لەلای کەسانێک زۆر تێگەیشتن و ھھەستپێکردنی بە ئەندازەیییەک سەختە، کە بۆیان قبوڵ ناکرێیت. زانست؛ زانست بنەماو ڕیشەی گۆرانکارییەکانی بۆ دەرخستین، بە جۆرێک کە بتوانین لەوە تێبگەین، ئەو گۆرانکارییە تەنھا پەیوەندنییە بە زیندەوەرانەوە و مرۆڤ بوونەوەرێکی تایبەت و جیاوازبێ، بەڵکو مرۆڤ لە ئەنجامی ئەو گۆرانکارییەوە سەری ھەڵداوە… ئەم جیھانە شاراوە نەزانراوەی سروشتی جۆرە جیاوەزەکانی زیندەوەران و، ھەروەھا ھەموو ژیان، لەو گۆرانکارییانە پێک دێت.

«چارڵز داروین» کەسێک بوو لە چەرخی نۆزدەھەمدا، توانی شێوازی ئەو گۆرانکارییانەی، کە بوونەتە ھۆی ھێنانەدی ھەمو جۆرە زیندەوەرەکان بە بیردۆزەکەی «ھەڵبژاردنی سروشت». لە ئەمرۆدا ناوی داروین تەنھا بۆ بیرۆکەکە نییە، بەڵکو شیکردنەوەکانی کاریکردە سەر ھزر و، تێروانینی فکری کۆمەڵایەتی و، سیاسی لەنێو کۆمەلگە جیھانییەکاندا.. لەلایەکی ترەوە شیکردنەوەی داروین؛ کمەڵە بەھەڵە تێگەیشتن و بەھەڵە بەکارھێنانی زۆری ھێنایەکایەیەوە، بەداخەوە تا ئێستاش لە نێو خەڵکانێکی زۆر بڵاوە، زانست وەک ھزری (بەزاندنیی سنووری نەزانین)، بەرپرسیار نییە لە بەھەڵە بەکارھێنانی شیکردنەوەکان ورونکردنەوەکان، بەڵکو بەڵکو کاسایەتییە تاکەکانی مرۆڤن، کە بەرپرسیارن لە چۆنییەتی بە کارھێنانی زانست و، بۆ چ مەبستێک بەکاریدێن..

دەربارەی پەرەسەندن

دەستکاری

لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا، کۆمەڵێک پێناسەی ھەڵە و، بەھەڵە تێگەیشتنی دەستە واژە فەلسەفی و زانستییەکان ھەیە. یەکێک لەو بەھەڵە تێگەیشتنانە؛ گۆرانی سروشتی evolution نە، کە داروین ناساندویەتی. بەھەڵە لە زمانی عەرەبیدا وشەی (تطور)، و کوردیش لە عەرەبییەوە وەری گێراوە و، وشەی (پەرەسەندن) ی لەجیاتی داناوە. ھەروەھا ھەنێک نووسەر جارێکیتر بەھەڵە لە وشەی (گەشەسەندن) یان بەکار ھێناوە، بەداخەوە کە پێویستە بڵێن ئەو وشانە ھەڵەن و تێگەیشتنێکی خراپ لەلای خوێنەر و لەنێو خەڵکدا دروست دەکات. پێش ھەموو شتێک؛ سروشتی ئەو گۆرانکارییەی داروین ناساندویەتی، بەھیچ جۆرێک واتای (تطور) ناگەیەنێ، وشەی (تطور) بەرامبەر وشەی development یان progress بەکار بێت، ھیچیان بە منای گۆرانکاری ئیڤەلوشن ناگەیەنێ. لە ڕوانگەی گۆرانی سروشتی «ئیڤەلوشن» ی داروینەوە؛ زۆر بێمانا دەبێت، ئەگەر بڵێین؛ بۆ نموونە:(سەگ) لە (گورگ) «متطەر» ترە!، ھەرچەندە دەزانین و، سەلمێندراوە سەگ لەجۆری گورگەوە ھاتوە، بەڵام ھیچ شتێک لە سەگدانییە «متطور» تربێت لە گورگ. ئەوەی کە ھەیە بریتییە لە دوو جۆری جیاواز لە دوو ھەلومەرجی جیاوازدا تایبەت مەندیوشیوەیان وەرگرتووە، لەوانەیە ھەندیک کەس واتێگەیشتبێت بەگوێرەی داروین، مرۆڤ لە مەیمون «متطور» ی کردووە.. !!(ھەڵبەتە پاشتر بەوردی دێینەسەر ئەو بابەتە و ڕوونی دەکەینەوە، کە داروین ھەرگیز شتی وای نەگوتووە و، ئەو واتایەش لە ئیڤەلوشندا نییە). بەڵام ئێمەی لێرەدا باس لەوە دەکەین؛ بەگوێرەی ئەو شیکردنەوەیییە، دەتوانین بڵێن مرۆڤ لە جۆرێکی «نامرۆڤی» یەوە گۆراوە بۆ ئەم مرۆڤەی کە (ھۆش) ی ھەیە، لێرەدا کەسێک دەتوانێت بپرسێت بوون بە مرۆڤ «متطور» نییە؟

ئەوەی گرنگە بیزانین، لەم پێشەکییە کورتەدا ئەوەیە؛ لەوانەیییە جۆرێک لە زیندەوەر گەشە بکات، بەڵام مرۆڤ لە سەرەتادا یەکجۆر نەبووە، بەڵکو چەندین جۆری مرۆڤ لەسەردەمە سەرەتایییەکانی بەمرۆڤ بوون ھاتنە کایەوە و، بەشێک لەم جۆرە لەمجۆرە جیاوازانە لە مرۆڤ، لە ھەمان کاتدا ژیاون… ئەمە لەلایەک، لەلایەکی تروە، لەوانەیە ھۆشمەندی کەڵکێکی زۆری بە جۆرەمرۆڤییەکان گەیندبێت، بەڵام بەپێی گۆران کارییە سروشتییەکان، (ھۆش) تەنھا سیفەتێکی تایبەتە، وەکو ھەر سیفەتێکی تایبەت تریتر، سیفەتی تایبەت بەجۆرە زیندەوەرێکی جیاواز، دەتوانێت ئەو زیندەوەرە لەو سروشتەدا باشتر بھێێتەوە، ھەروەک ئەو دیفەتەی (داینەسۆرەکان) کە توانیان زیاتر لە ١٧٠ ملوێن ساڵ بەسەر کەوتوانە بەردەوامیان ھەبێت لە ژیاندا. یان سیفەتەتایبەتییەکانی (بەکتریا) کە جۆرێکە لە سەرکەوتوو ڕین جۆری زیندەوەر، وابزانم باشترین بەڵگە بۆ سەرکەوتنی بەکتریا وەکو زیندەوەر ئەوەیە، کە لەلەشی خۆماندا دەیدۆزینەوە؛ ژمارەی بەکتریاکان لەلەشی مرۆڤی تەندروستدا نزیکەی دەجار زیاترە لە ژمارەی ھەموو خانەکانی لەشی.. !! لەوەش گرنگ تر ئەوەیە؛ بەکتریا دەتوانێت ھەموو لە ٢٠ جۆری ترشە ئەمۆنیاکان بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام لەشی ئێمە تەنھا توانای ١٢ جۆرلە ترشەئامۆنیاکانی ھەیە. - ھەڵبژاردەی سروشتی

پەرەسەندن لەڕێی ھەڵبژاردەی سروشتییەوە ئەو ڕێکارەیە کە ڕێگە دەدات دیاردەی مانەوەی پێشکەوتوو و زاوزێ کردن باوتر بێت لە نەوە سەرکەوتووەکانی داھاتوودا و زۆرجار دەستەواژەی «شێوازی خود سەلمێنەر» ی بۆ بەکارھاتووە چونکە ئەم سێ ڕاستییەی خوارەوە جێبەجێ دەکات:[٢]

  • گۆڕان بوونی ھەیە لە زیندەوەرەکان دا بەپێی زانستی شێوازی دروستبوون (مۆرفۆلۆجیا)، زانستی جەستەیی و ھەڵسوکەت.
  • خەسڵەتە جیاوازەکان پێدەر و بەخشەری ڕێژەی جیاوازی مانەوە و زاوزێ کردنن.
  • ئەم خەسڵەتانە دەکرێت لە وەچەیەکەوە بۆ وەچەیەکی تر بگوێزرێنەوە.

٢- لادانی جین

٣- جین گواستنەوەی

٤- مەیلی بازدان

دەرئەنجامەکان

پەرەسەندن کاریگەری ھەیە لەسەر ھەموو لایەنەکانی شێواز و ھەڵسوکەوتی زیندەوەران. بەرچاوترین و گرنگترین لەو کاریگەرانە بریتییە لە ھەڵسوکەوتی دیاریکراو و خۆگونجاندنی جەستەیی کە لە ئەنجامی ھەڵبژاردەی سروشتییەوە ڕوودەدەن. ئەم خۆگونجاندنانە شیاوی ڕێژەی جەستەیی بەرز دەکەنەوە لەڕێی ھاوکاری کردنی چالاکییەکانی ڕۆژانە وەک دۆزینەوەی خۆراک، خۆلادان لە ڕاوکەر و سەرنج ڕاکێشانی ھاوسەری داھاتوو. بەھەمان شێوە زیندەوەران دەتوانن بەشێک بن لە ھەڵبژاردەی سروشتیی لەڕێی ھاوکاری کردنی یەکتری لە نێوان جۆرەکانی خۆیان دا و ئەنجام دانی کاری ھاوبەش لەنێوان جۆرە جیاوازەکان دا کە دەرئەنجامەکەی سوودی ھەردوو جۆرەکە بێت. بۆ ماودایەکی درێژخایەن پەرەسەندن ھەڵدەستێت بە بەرھەم ھێنانی جۆری نوێ لەڕێگەی کەرت کردنی بنەچەی زیندەوەرەکان بۆ کۆمەڵە و وەچەی نوێ کە نەتوانن لە نێوان یەکدی دا زاوزێ و زۆربوون بکەن.

گونجاندن

دەستکاری

ڕێکاری گونجاندن ئەو ڕێکارەیە کە وا لە زیندەوەران دەکات باشتر بگونجێن لەگەڵ نیشتنگە و ئەو ژینگەی تێیدا دەژین[٣] و ھەروەھا دەستەواژەکە دەکرێت بۆ ئەو خەسڵەتەش بەکاربێت کە گرنگە بۆ مانەوە و بەردەوام بوونی زیندەوەرەکە. بۆ نموونە، گونجاندنی ددانەکانی ئەسپ بۆ ھاڕیینی گژوگیا. دەستەواژەی «گونجاندن» بۆ تەواوی ڕێکاری پەرەسەندن بەکاردێت لە کاتێک دا دەستەواژەی «خەسڵەتی گونجاندن» بۆ ئەنجام یان بەرھەمی پەرەسەندنەکە بەکاردێت (بەشێک یان ئەرکێکی جەستە) و گونجاندن بەھۆی پەرەسەندنەوە دێتە کایەوە.[٤] ئەم پێناسانەی خوارەوەی گونجاندن لەلایەن زانا (سیۆدۆسیس دۆبژانسکی) ەوە کراوە:

  • گونجاندن ڕێکارێکی پەرەسەندنە کە زیندەوەرێک توانای ژیانکردنی باشتر دەبێت لە نیشتنگە یان ژینەگەی خۆی دا.[٥]
  • توانای گونجاوی بریتییە لە بارێک کە زیندەوەرەکە بتوانێت خۆی بگونجێنێت، بە واتایەکی دی توانای زیندەوەرێک بۆ ژیان و زاوزێ کردن لە چەند نیشتنگە و ژینگەیەک دا.[٦]
  • خەسڵەتی گونجاندن لایەنێکی ڕەوتی گەشەسەندنی زیندەوەرە کە توانا و ئەگەری زیندەوەرەکە زیاد دەکات لە بەردەوامی و زۆربوون.[٧]

پێکەوە

دەستکاری

کارلێکەکان لە نێوان دوو زیندەوەرەدا دەکرێت ببێتە ھۆکاری ناکۆکی یان ھەماھەنگی. کاتێک کارلێک و مامەڵەکە لە نێوان دوو جۆردا دەبێت وەک لە نێوان ڕاوکەر و نێچیرەکەی دا ئەوا ئەم دوو جۆرە دەتوانن کۆمەڵە گونجاندێکی ھاوشێوە پەیدا بکەن. ڕوودانی پەرەسەندن لە جۆرێکیان دا دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی گونجاندن لە جۆرەکەی دیکەیان دا و لە ئەنجامی ڕوودانی گونجاندن لە جۆری دووەمیش دا دەبێتە ھۆی ھاوکاری کردن بۆ سەرھەڵدانی گونجاندن لە جۆری یەکەم دا. ئەم زنجیرەیە لە کردەی ھەڵبژاردە و وەڵام پێی دەوترێت پێکەوە پەرەسەندن.[٨]

ھەماھەنگی

دەستکاری

ھەموو کارلێکی نێوان دوو جۆر بە ململانێ کۆتایی نایەت.[٢] زۆرێک لە کارلێکە سوودبەخشە ھاوبەشییەکان پەرەیانسەندووە. بۆ نموونە ھەماھەنگییەکی لەڕادەبەدەر بوونی ھەیە لەنێوان ڕووەک و کەڕووەکان دا کە لەسەر ڕەگی ڕووەکەکان گەورە دەبن و یارمەتییان دەدەن بۆ ھەڵمژینی پێکھاتە خۆراکییە سووبەخشەکان لە خاکەوە.[٩] ئەمە پەیوەندییەکی تەواو دوولایەنە و ئالۆگۆرکراوە بەوەی ڕووەکەکان پێکھاتە شەکرەکان دابین دەکەن بۆ کەڕووەکان لە ڕێگەی ڕۆشنە پێکھاتنەوە.

قڕبوون (لەناوچوون)

دەستکاری

قڕبوون، لەناوچوون و دیارنەمانی جۆرە زیندەوەرێکە بە تەواوی و بە شێوەیەکی یەکجاری. قڕبوون دیاردەیەکی دەگمەن نییە، چۆن جۆری زیندەوەری نوێ لە ڕێگەی «دروست بوونی جۆر» ەوە پەیدا دەبن بەھەمان شێوەش لەڕێی قڕبوونەوە لەناودەچن[١٠] و ئەمە بە کۆتا چارەنووسی ھەموو جۆرە زیندەوەرەکان دادەنرێت.[١١] ئەم لەناوچوونانە بەدرێژایی مێژووی ژیان بە بەردەوامی ڕوویانداوە و خێرای دیاردەکەش دەگاتە ترۆپک لە ڕووداوە قڕبوونە بەکۆمەڵەکان دا وەک لە لەناوچوونی داینەسۆرەکان.

قڕبوونی جۆرەکان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ١٠٠–١٠٠٠ ھێندە خێراترە وەک لە کاتەکانی پێشووتر و لە ٣٠٪ جۆرەکان دەکرێت لەناوبچن ھەتا ناوەڕاستی سەدەی ٢١.[١٢] ئێستا چالاکییەکانی مرۆڤ بە ھۆکاری سەرەکی ڕووداوی قڕبوونی ئەم سەردەمە دادەنرێت و لە داھاتوودا گەرم بوونی جیھان دەکرێت ڕووداوەکە خێراتر بکات.[١٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئەم بەشانەی لە کتێبی (داروین و ڕەچەڵەکی مرۆڤ) وەرگیراوە، کە لەلایەن گۆران ئیبراھیمەوە نوسراوە
  2. ^ ئ ا Ewens 2004[پەڕە پێویستە]
  3. ^ Lucretius
  4. ^ Kirk, Raven & Schofield 1983, pp. 100–142, 280–321
  5. ^ Mason 1962, pp. 43–44
  6. ^ Waggoner، Ben (٧ی تەممووزی ٢٠٠٠). «Carl Linnaeus (1707-1778)». Evolution (Online exhibit). Berkeley, California: University of California Museum of Paleontology. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ Bowler 2003, pp. 73–75
  8. ^ Burkhardt & Smith 1991
  9. ^ Sulloway، Frank J. (June 2009). «Why Darwin rejected intelligent design». Journal of Biosciences. 34 (2): 173–183. doi:10.1007/s12038-009-0020-8. ISSN 0250-5991. PMID 19550032.
  10. ^ «Comparative Genomic Analysis of Human and Chimpanzee Indicates a Key Role for Indels in Primate Evolution». Journal of Molecular Evolution. 63 (5): 682–690. November 2006. Bibcode:2006JMolE..63..682W. doi:10.1007/s00239-006-0045-7. ISSN 0022-2844. PMID 17075697.
  11. ^ «Levels of genetic polymorphism: marker loci versus quantitative traits». Philosophical Transactions of the Royal Society B. 353 (1366): 187–198. February 28, 1998. doi:10.1098/rstb.1998.0201. ISSN 0962-8436. PMC 1692210. PMID 9533123. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
    • «Correction for Butlin and Tregenza, Levels of genetic polymorphism: marker loci versus quantitative traits». Philosophical Transactions of the Royal Society B. 355 (1404): 1865. December 29, 2000. doi:10.1098/rstb.2000.2000. ISSN 0962-8436. Some of the values in table 1 on p. 193 were given incorrectly. The errors do not affect the conclusions drawn in the paper. The corrected table is reproduced below. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ Carroll, Grenier & Weatherbee 2005[پەڕە پێویستە]
  13. ^ «Prevalence of positive selection among nearly neutral amino acid replacements in Drosophila». Proc. Natl. Acad. Sci. U.S.A. 104 (16): 6504–6510. April 17, 2007. Bibcode:2007PNAS..104.6504S. doi:10.1073/pnas.0701572104. ISSN 0027-8424. PMC 1871816. PMID 17409186. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)