پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لەسەر کەشتییە گەشتیارییەکان

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ (COVID-19) لەسەر چەند کەشتییەکی گەشتیاری بڵاوبۆوە کە سروشتی بارودۆخی ئەو کەشتییانە بەم شێوەیە بوون (ژینگەی نیمچە داخراوی قەڕەباڵغ، زیادبوونی بەرکەوتەکان لەگەڵ ژینگەی نوێ دا و سەرچاوەی پزیشکی سنووردار) کە ھەموو ئەم ھۆکارانە دەبوونە یارمەتیدەر بۆ زیادبوونی مەترسییەکان و بڵابوونەوەی ھەڕەمەکی نەخۆشییەکە.[١]

کەشتی تۆمارکراوی بەڕیتانی (بە ناوی کچەشازادەی ئەڵماس) یەکەمین کەشتی بوو کە گەورەترین بڵابوونەوەی نەخۆشییەکە تێیدا ڕوویدا و بۆ ماوەی یەک مانگ کەشتییەکە کەرەنتینە (گەمارۆی پزیشکی – ڤارێز) کرا لە یۆکۆھاما لە ڕێکەوتی ٤ شوباتی ٢٠٢٠. زیاد لە ٧٠٠ کەس نەخۆش کەوتن و ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە لەو کاتەدا ژمارەی ھەڵگرانی ڤایرۆسەکە لەم کەشتییەدا بە نیوەی ژمارەی کەسانی تووشبووی دەرەوەی خاکی چین دادەنرا.[٢]

لە وەڵام دا حکومەتەکان و دەروازە ئاوییەکان ھەستان بە ڕێگریکردنی لەنگەرگرتنی چەندین کەشتی گەشتیاری لە بەندەرەکانیان و ھەروەھا ئامۆژگاری کردنی خەڵکی بۆ دوورکەوتنەوە لە گەشتکردن بە کەشتییەکان. چەندین ھێڵی کەشتی گەشتیاری کارەکانیان ھەڵپەسارد بۆ ھێواشکردنەوەی خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتا جیھانییەکە.[٣]

کەشتی (خەونی دونیا) دەستکاری

کەشتی گەشتیاریی (خەونی دونیا - World Dream) (تۆمارکراو لە دوورگەی بەھاما) لە گەشتێک دا بوو لە (بەندەری نانشا – چین) بۆ (نھا ترانگ و دا نانغ – ڤێتنام) لە ڕێکەوتی ١٩ – ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کە ٦٩٠٣ سەرنشینی لەخۆدەگرت و ١٠٨ کەسیان خەڵکی ھیوبێی و ٢٨ کەسیان خەڵکی ووھان بوون.[٤]

لە ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا کەشتییەکە گەڕایەوە بۆ بەندەری نانشا. گومرگی بەندەرەکە ھەستان بە پشکنینی پلەی گەرمی بۆ ھەموو ئەو سەرنشین و کارمەندانەی دەیانوویست دابەزن. پشکنین ئەنجامدرا بۆ ٣١ کەس و ئەوانەی تایان ھەبوو لەگەڵ ئەوانەی بەرکەوتەیەکی نزیکیان ھەبوو لەگەڵ کەسانی تووشبوودا. ھەرچەندە ئەنجامی ھەموو پشکنینەکان نەرێنی بوون (ھەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون) بەڵام دواتر دەرکەوت ھەندێکیان تووشبووی پشتڕاستکراوە بوون و خاوەنی ڤایرۆسەکە بوون. لەنێوان ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا بۆ ٢ شوباتی ٢٠٢٠ دا کەشتییەکە سێ گەشتی دیکەی ئەنجام داوە.[٥]

نەخۆشە پشتڕاستکراوەکان دەستکاری

لە ٢ شوباتی ٢٠٢٠ دا کەشتییەکە دەستی بە گەشتکردن کرد لە شاری (ھۆنگ کۆنگ)ەوە بۆ تایوان کە نزیکەی ٣٨٠٠ سەرنشینی لەگەڵ خۆی دا ھەڵگرتبوو. ھەر لە ھەمان شەوی گەشتەکەدا، کۆمپانیای بەرپرسی کەشتییەکە ئاگادارکرایەوە چەند بارێکی تووشبووی پشتڕاستکراوەی سەرنشینانی پێشوو بوونی ھەیە. لە ڕۆژی دواتردا، حکومەتی گوانگ دۆنگ بە فەرمی ڕایگەیاند کە سێ سەرنشینی پێشووی گەشتەکەی ڤێتنام دوای دابەزینیان لە کەشتییەکە پشکنینەکانیان پشتڕاستکراوەتەوە کە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. لەبەر ئەم ھۆکارە، ھەموو سەرنشینانی پێشووی کەشتییەکە ئاگادارکرانەوە کە پەیوەندی بکەن بە خزمەتگوزاری تەندروستی ناوچەکانی خۆیان و بچنە کەرەنتینەوە. ھەتا ١١ی شوباتی ٢٠٢٠، ١٢ توشبووی پەیوەست بە کەشتییەکە پشتڕاستکرانەوە و ھەروەھا یەک کرێکاری زەمینی کە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەر کەشتییەکە کاری کردبوو توشببوو لەگەڵ چوار تووشبووی دیکە کە خزمی سەرنشینانی کەشتییەکە بوون.[٦]

کەرەنتین و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن دەستکاری

دوای ڕاگەیاندراوە فەرمییەکەی حکومەتی گوانگ دۆنگ دەربارەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان، لە ڕێکەوتی ٤ شوباتی ٢٠٢٠ دا بەھۆی نیگەرانی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تایوان ھەستا بە داخستنی بەندەری کەشتییەکانی. لە ٥ شوباتی ٢٠٢٠ دا کەشتی (خەونی دونیا) گەڕایەوە بۆ ھۆنگ کۆنگ و سەرتاپای ٣٨٠٠ سەرنشین و دەستەی کارمەندەکانی ناو کەشتییەکە خرانە کەرەنتینەوە لە وێستگەی کەشتیی کای تاک. لە ٩ شوباتی ٢٠٢٠ دا کەرەنتینەکە ھەڵگیرا دوای ئەوەی ھەموو دەستەی کارمەندانی کەشتییەکە (١٨٠٠ کەس) پشکنینەکانیان نەرێنی بوو وە زۆربەی سەرنشینەکان پشکنینیان بۆ نەکرا چونکە ھیچ بەرکەوتە و پەیوەندییەکەی ڕاستەوخۆیان نەبووبوو لەگەڵ سەرنشینە چینییە تووشبووەکانی پێشتر (لە ١٩–٢٤ کانوونی دووەم) لە کەشتییەکەدا بوون.[٧][٨]

کەشتی کچەشازادەی ئەڵماس دەستکاری

لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ دا، (وەزارەتی تەندروستی، کار و باشبژێتی) وڵاتی یابان ڕایگەیاند کەشتی (کچەشازادەی ئەڵماس - Diamond Princess) کە ڕۆژی پێشووتر لە یۆکۆھاما لەنگەری لێدابوو، لە دەریادا کەرەنتینە کراوە بەھۆی بوونی ١٠ تووشبووی پشتڕاستکراوە لەناو کەشتییەکەدا. لە ٢٠ شوباتی ٢٠٢٠ دا، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) ڕایگەیاند ژمارەی تووشبووانی ناو کەشتییەکە نیوەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە پێکدەھێنن لە تەواوی جیھان دا لە دەرەوەی ولاتی چین.[٩]

کەشتی (کچەشازادەی مەزن) دەستکاری

کاربەدەستانی فەرمی تەندروستی گشتی ناوچەی (پلەیسەر) سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایانگەیاند کە ھاوڵاتییەکی بەساڵاچوو کە خاوەنی نەخۆشی درێژخایەن بووە و گیانی لەدەستداوە لە ٤ ئازاری ٢٠٢٠دا، دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ وڵاتی مەکسیک بە کەشتی (کچەشازادەی مەزن - Grand Princess) لەنێوان ١١ بۆ ٢١ی شوبات دا، پشکنینەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا (SARS-CoV-2) ئەرێنی بووە.[١٠]

لە ئەنجامی زیادبوونی نیگەرانییەکان و زانیارییەکان لەسەر سەرنشینانی پێشووی کەشتییەکە کە پشکنینەکانیان ئەرێنی دەردەچوو، کۆمپانیای خاوەندار و کارپێکەری کەشتییەکە لەڕێی کارکردن و ھەماھەنگی لەگەڵ (ناوەندی دەستبەسەردا گرتن و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکان - CDC)، حکومەتی کالیفۆرنیا و بەرپرسانی فەرمی تەندروستی گشتی سان فرانسیسکۆ لەترسی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لەسەر کەشتییەکە ھەستان بە ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی کەشتەیەکە بۆ وڵاتی مەکسیک و فەرمان کردن بە گەڕانەوەی کەشتییەکە بۆ سان فرانسیسکۆ. لە ٤ ئازاردا بەپێی فەرمانی ناوەندی (CDC) ھەندێک لە سەرنشینان خرانە ژێر کەرەنتینەوە. لە کۆی ٣٥٣٣ سەرنشینی کەشتییەکە (٢٤٢٢ گەشتیار و ١١١١ دەستەی کارمەندان) ١١ سەرنشین و ١٢ ئەندامی دەستەی کارمەندان پیشاندەری نیشانەکانی نەخۆشییەکە بوون بۆیە حکومەتی کالیفۆرنیا فەرمانی دا بە کەشتی (کچەشازادەی مەزن) لەناو ئاودا بمێنێتەوە بەمەبەستی کەرەنتینە کردن لە کاتێک دا لەڕێی فرۆکەی پەروانەدار (ھەلیکۆتەر)ی پاسەوانی نەتەوەیی کالیفۆرنیا یەکەی ڕزگارکردنی ١٢٩ کەرەستەی پشکنین و پزیشکیان بۆ دەنێردرا بە شێوازی شۆرکردنوەی ھەوایی.[١١]

لە ڕێکەوتی ٦ی ئازار، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (مایک پێنس) ڕایگەیاند لە کۆی ٤٦ پشکنینی ئەنجامدراو بۆ کەسانی ناو کەشتییەکە ١٩ ئەندامی دەستەی کارمەندان و ٢ سەرنشین ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی بووە و ھەروەھا وتیشی کە کەشتییەکە دەھێنرێتە بەندەرێکی نابازرگانی و پشکنین ئەنجام دەدرێت بۆ ھەموو کەسێکی ناو کەشتییەکە و بەپێی پێویستی کەرەنتین دەکرێن. بەڵام سەرەڕای ئەمە سەرۆک ترەمپ ڕاوێژەکانی کەسانی شارەزای پشتگوێخست و دەیویست کەسانی ناو کەشتییەکە لە ناو کەشتییەکەدا بمێنەوە بۆ ئەوەی بە باری تووشبووی ئەمریکا دانەنرێن.[١٢]

لە ٩ی ئازاردا کەشتییەکە لەنگەری لێدا لە بەندەری ئۆکلەند و دەستکرا بە دابەزاندنی سەرنشینەکان. زیاد لە ٣٠٠٠ کەسی ناو کەشتییەکە خرانە کەرەنتینەوە و سەرنشینان لە ناوەند و نەخۆشخانەکانی سەر وشکانی و ئەندامانی دەستەی کارمەندان لە ناو کەشتییەکەدا جێگیرکران. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ دا، بەرێوبەرایەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆڤ (HHS) ڕایگەیاند کە لە کۆی ١١٠٣ سەرنشینی دەستنیشانکراو بۆ پشکنین، ئەنجامی ١٠٣ پشکنینیان ئەرێنی بووە و ئەنجامی ٦٩٩ پشکنینیان نەرێنی بووە و چاوەرێی دەرچوونی ئەنجامەکان دەکرێت بۆ ئەوانەی دیکەش.

لە ٢٠ نیسانی ٢٠٢٠دا، ھیچ یەکێک لە کۆمپانیای خاوەنداری کەشتییەکە، ناوەندی CDC و بەرێوبەرایەتی HHS ئامادە نەبوون ھیچ ئەنجامێکی پشکنینەکان ئاشکرابکەن. سەرەڕای وتە و لێدوانەکەی پێشووتری جێگری سەرۆک (مایک پێنس) کە ھەموو سەرنشینان پشکنینیان بۆ دەکرێت ھەندێک لە سەرنشینان سکاڵایان دەکرد کە چەند ھەفتەیە وەستاون بەبێ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان و ھەندێکی تر لە سەرنشینان لە بنەڕەت دا پشکنینیان بۆ ئەنجام نەدرابوو لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە لەسەریان.

لەو کاتەدا یەکەمین کەسی زانراو کە گیان لەدەستبدات لە کالیفۆرنیا و یەکەمین تووشبووەکانی ئەلبێرتا، ھاوای و یوتا ھەموویان سەرنشینانی پێشووی کەشتی گەشتیاری (کچەشازادەی مەزن) بوون.[١٣][١٤][١٥]

کەشتی ئەنوکێتی ڕووبار دەستکاری

گەشتیارێکی بەڕەگەز تەیوانی-ئەمریکی کە سەرنشینی کەشتییەکە بووە لە گەشتی ڕووباری نیل دا، لەدوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتی تایوان بۆی دەرکەوت کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە. بەرپرسانی فەرمی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەستان بە ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی میسری لەسەر بارودۆخەکە و ھەموو ئەندامانی دەستەی کارمەندان و ١٥٠ سەرنشینی کەشتییەکە پشکنینی ڤایرۆسی (SARS-CoV-2)یان بۆ ئەنجامدرا. لە ٧ ئازاری ٢٠٢٠دا، بەرپرسانی تەندروستی ڕایانگەیاند کە سەرەڕای نەبوونی ھیچ نیشانەیەک پشکنینی ٤٥ کەسی ناو کەشتییەکە ئەرێنی بووە و کەشتییەکە خراوەتە ژێر کەرنیتینەوە لە بەندەری ئەلئەقسەر (الأقصر)ی وڵاتی میسر.[١٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tardivel, Kara; White, Stefanie B.; Duong, Krista Kornylo (2019-06-24). "Cruise Ship Travel – Chapter 8 – 2020 Yellow Book | Travelers' Health | CDC". C.cdc.gov. Retrieved 2020-04-12.
  2. ^ "Cruise ship accounts for more than half of virus cases outside China – as it happened". The Guardian. 20 February 2020. Archived from the original on 4 March 2020. Retrieved 5 April 2020.
  3. ^ McCormick, Erin; Greenfield, Patrick; Goñi, Uki. "Revealed: 6,000 passengers on cruise ships despite coronavirus crisis | World news". The Guardian. Retrieved 2020-04-12.
  4. ^ "3,700 on Dream Cruises ship undergoing testing after 3 confirmed coronavirus cases". USA Today. Archived from the original on 3 March 2020. Retrieved 16 March 2020.
  5. ^ "World Dream". dreamcruiseline.com. Archived from the original on 31 March 2020. Retrieved 17 March 2020. ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "横浜港で検疫中のクルーズ船の乗客・乗員に係る新型コロナウイルス感染症PCR検査結果について". www.mhlw.go.jp (بە ژاپۆنی). Retrieved 2020-04-22.
  7. ^ "Most Grand Princess passengers in quarantine refused coronavirus tests -often at federal officials' urging". SFChronicle.com. 19 March 2020.
  8. ^ "Grand Princess passengers were quarantined on bases. How many actually have coronavirus will remain a mystery". Washington Post.
  9. ^ "Utah Health Officials Announce First Case of COVID-19 – Utah Department of Health". health.utah.gov. Archived from the original on 7 March 2020. Retrieved 7 March 2020. ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Michael, Maggie; Magdy, Samy (7 March 2020). "Egypt says cruise ship quarantined over new virus cluster". Washington Post. AP. Archived from the original on 8 March 2020. Retrieved 7 March 2020. ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Raghavan, Sudarsan; Kornfield, Meryl (7 March 2020). "On the Nile, American tourists are among those quarantined on ship hit by coronavirus". Washington Post. Archived from the original on 8 March 2020. Retrieved 8 March 2020.
  12. ^ "BREAKING NEWS: Two passengers on ship turned away from St. Lucia test positive for coronavirus". St. Lucia News Online. 12 March 2020. Archived from the original on 22 March 2020. Retrieved 13 March 2020. ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Massarelli, Katelyn (27 March 2020). "Multiple sick crew members on Costa Magica, Costa Favolosa to be evacuated off Miami". NBC2. Archived from the original on 27 March 2020. Retrieved 27 March 2020. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Hines, Morgan (26 March 2020). "Two Costa cruise ships to anchor with sick crew in Miami for 'life-critical' care". USA Today. Archived from the original on 26 March 2020. Retrieved 27 March 2020.
  15. ^ Bartiromo, Michael (26 March 2020). "2 Costa cruise ships heading toward Florida with dozens of sick crew members on board". Fox News. Archived from the original on 27 March 2020. Retrieved 27 March 2020.
  16. ^ "Cruise Ship Carrying Persons With Coronavirus 'Will Not Be Permitted To Dock'". The Tribune (بە ئینگلیزی). 13 March 2020. Archived from the original on 27 March 2020. Retrieved 13 March 2020.