پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نەرویج

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی فەرەنسا بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢٦ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نەرویج پشتڕاست کرایەوە. لە مانگی ئازاردا ژمارەی تووشبووەکان بەشێوەیەکی خێرا و ھەڕەمەکی بەرزدەبۆوە بۆیە پێویستیی زیادکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ھاتە کایەوە و ڕێکاری ھێشتنەوەی دووری نێوان کەسەکان لە ١٢ی ئازاردا ڕاگەیەندرا و یەکەمین باری گیانلەدەستدان بەھۆی کۆڤید-١٩ەوە ھەر لە ھەمان ڕۆژدا تۆمارکرا. زۆرینەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان کە بەدواداچوونیان بۆ دەکرا بریتیی بوون لە گەشتیاری نەرویجی گەڕاوە لە وڵاتەکانی نەمسا و ئیتاڵیا.[١][٢]

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نەرویج
پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نەرویج

ھەتا ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، نەرویج ھەستابوو بە ئەنجامدانی ١٬٠٣٤٬٦٧٠ پشکنین و کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو ١٣٬٧٤١ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ٢٧٤ کەس بوو. ڕاوژێکارێکی باڵا لە پەیمانگای نەرویجی بۆ تەندروستی گشتی ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لەو ھۆکارانەی بارەکانی مردن بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە لە وڵاتە ئەوروپییەکانی دیکە (وەک ئیتاڵیا، ئیسپانیا و شانیشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا) بریتییە لە ژمارەی زۆری پشکنینی ئەنجامدراو لە نەرویج.[٣]

شوباتی ٢٠٢٠

دەستکاری

لە ٢٦ی شوبات دا، نەرویج یەکەمین تووشبووی خۆی بە کۆڤید-١٩ پشتڕاستکردەوە. پەیمانگای نەرویجی بۆ تەندروستی گشتی ڕایگەیاند کە کەسێک پشکنینەکی بۆ ڤایرۆسی (SARS-CoV-2) ئەرێنی دەرچووە دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی چین. نەخۆشە مێیەکە خاوەنی ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە نەبوو و تەندروستییەکی باشی ھەبوو بەڵام لەسەر بڕیاری خۆی ھەستا بەئەنجامدانی تاکپارێژی و کەرەنتینە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ترۆمسۆ.

لە ٢٧ی شوبات دا، پەیمانگای نەرویجی بۆ تەندروستی گشتی ڕایگەیاند کە ٣ کەسی دیکە پشکنینەکانیان ئەرێنی دەرچووە و دووانیان لە شاری ئۆسلۆ دەژین و پەیوەستن بە بڵابوونەوەکەی وڵاتی ئیتاڵیا و ئەوەی دیکەشیان لە شاری بەیرم دەژی و پەیوەستە بە بڵاوبوونەوەکەی وڵاتی ئێران. ھەر سێکشیان لەسەر بڕیاری خۆیان ھەستان بە ئەنجامدانی خۆکەرەنتینە کردن لە ماڵەکانیان.

لە ٢٨ی شوبات دا، ھاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بارگن و کارمەندێکی (نەخۆشخانەی زانکۆیی ئۆسلۆ – ئیولڤاڵ) پشکنینەکانیان ئەرێنی دەرچوو و خرانە ژێر تاکپارێزی لە ماڵەکانی خۆیان و ھەردووکیان پێشتر گەشتیان کردبوو بۆ باکووری وڵاتی ئیتاڵیا. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا ٦ تووشبووی دیکە پشتڕاست کرانەوە و دواتر لە ٢٩ شوبات دا ٢٥ تووشبووی دیکەش پشتڕاست کرانەوە.[٤][٥]

ڕێکار و وەڵامدانەوەکانی ڕێگەگرتن

دەستکاری

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی نەرویج لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھەستا بە دانانی چەند ڕێکارێک:

  • ھەموو ناوند و دامەزراوە پەروەردەیییەکان داخران و چالاکییە وەرزشییەکانیش ھەڵپەسێردران.
  • چەندین چالاکی و کار داخران، وەک چالاکییە کلتوورییەکان، چالاکییە وەرزشییەکان، یانەکانی لەشجوانی و مەلەوانگەکان. ھەروەھا ھەموو بوارەکانی پێشوازی کردن (مەیخانەکان و یانەکان) داخران تەنھا ئەو شوێنانە نەبێت کە خزمەتگوزاری خواردنیان پێشکەش دەکرد و ئەو شوێنانەش مەرج بوو لەسەریان دڵنیاببنەوە کە ھەموو سەردانیکەرەکانیان ھەڵدەستن بە ھێشتنەوەی ١ مەتر مەودای نێوانیان.
  • گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ھەتا ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ قەدەغەکراوە بۆ شارەزایانی تەندروستی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەخۆشەکان کاریان دەکرد. قەدەغەکردنەکە ھەردوو جۆری گەشتی تایبەتیی و کاری دەگرتەوە.
  • لە ٢٧ شوبات بە دواوە ھەر کەسێک گەشتی کردبێت بۆ دەرەوەی وڵاتانی (نەرویج، سوید و فینلەندا) لە کاتی گەڕانەوەیان دا دەبێت کەرەنتین بکرێن بەبێ گرنگیدان بەوەی خاوەنی نیشانەن یان نا.
  • گەشتی پشوودارەنە بە توندی ڕەتدەکرایەوە. بەرێوبەرایەتی تەندروستی گەشتکردن بە مەبەستی کار ھان نەدەدا تەنھا لە کاتی زۆر پێویستی دا نەبێت و پێشنیاری دەکرد بۆ دوور کەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئامرازەکانی ھاتووچۆی گشتی و شوێنە قەڕەباڵغەکان.
  • داوا لە خەڵکی دەکرا سەردانی ئەو ناوەندانە نەکەن کە خەڵکی بەکۆمەڵیان تێدایە (وەک ناوندەکانی بەساڵاچوان، نەخۆشخانەی دەروونی و بەندینخانەکان) و پێشنیار دەکرا بەشێوەیەکی گشتی بەرکەوتن و پەیوەندی نزیک سنووداربکەن.
  • ئامرازەکانی ھاتووچۆی گشتی لە کاتی ئاسایی خۆی دا کاریدەکرد بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو کەسانەی کاری ھەستیاریان ھەیە دەتوانن بگەن بە کارەکانیان و مەودای نێوانیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا بپارێزن.[٦][٧]

لە ١٦ی ئازاردا قەدەغەی ھاتنەژوورەوە کرا بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی مۆڵەتی مانەوە نەبوون.

لە ١٩ی ئازاردا، قەدەغەکرا ھاوڵاتیان لە دەرەوەی شارەکەی خۆیان لە کەپر و کابینەکانیان دا بمێننەوە بە ھۆکاری ئەوەی فشار نەخرێتە سەر ژێرخانی پزیشکی و تەندروستی ناوچەکانی دەرەوەی شار و گوندنشینەکان. حکوومەت ھەستا بە دانانی سزای دارایی بۆ ئەو کەسانەی یاساکانی کەرەنتینە و تاکپارێزی لە ماڵەکانیان دەشکێنن.[٨][٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Andreassen، Tor Arne. «5. mars begynte varslene om koronasmittede skiturister å renne inn. Det tok ti dager før Østerrike stengte skiheisene». Aftenposten.
  2. ^ Reynolds، Matt (4 March 2020). «What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?». Wired UK. ISSN 1357-0978. لە 5 March 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 5 March 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Very low mortality rate from coronavirus in Norway compared to other countries». sciencenorway. 26 March 2020. لە 28 March 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «World Federation Of Societies of Anaesthesiologists – Coronavirus». wfsahq.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Crunching the numbers for coronavirus». Imperial News. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Staff (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠). «Updated: Norway announces first case of coronavirus». thelocal.no. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «One person has tested positive for coronafirus». Norwegian Institute of Public Health (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ Olsson، Svein Vestrum (٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠). «Over hundre kan ha hatt kontakt med koronasmittet Ullevål-ansatt». NRK (بە نەرویژیی بۆکمال). لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «Ytterligere to personer har testet positivt på koronavirus». Folkehelseinstituttet (بە نۆروێژی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.