پێوەری دوانەیی ئێسک لە ڕێگای ھەڵمژینی تیشک
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
پێوەری دوانەیی ئێسک لە ڕێگای ھەڵمژینی تیشک بەزۆری ھەر بە (DXA)دەناسرێت، کە کورتکراوەی دەستەواژەی ئینگلیزی (Dual-emission X-ray absorptiometry) ئامرازێکی پێوانەییە بۆ پێوانی ڕێژە و چڕی کانزاکان لە ئێسک، تیشکی X بە وزەی جیاواز لە ئێسکی نەخۆشەکە دەدرێت دواتر بەگوێرەی توانا و بڕی ھەڵمژینی تیشکەکە لەلایەن ئێسکەوە ڕێژە و چڕی کانزاکانی ناو ئێسکمان بۆ دەردەکەوێت، ئەمەش بە گوێرەی ڕێژەی تیشکە ھەڵمژراوەکە دەبێت. ڕێگای DXA بە بڵاوترین و باوترین ڕێگاکان دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی بڕی خۆڕاکی ناو ئێسک لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی جیھان.

پێوەری DXA بۆ شیکردنەوە و چاودێریکردنی موخی ئێسک سوودی لێ دەبینرێت، زۆر جاران نەخۆشەکان ھەستەوەریان ھەیە بەرامبەر تیشک بۆیە ئەم ڕێگایە لەلایەن ھەندێک پزیشکەوە بەکارنایێت، ئەم ئامێرە جگە لە بڕی کانزای ئێسک شکان و برین و گرێی شێرپەنجەییش بە ڕوونی دیاری دەکات.
بەکارھێنان دەستکاری
لە بنەڕەتدا DXA بۆ دیاریکردنی ڕێژەی خۆراکی ئێسک داھێنراوە بەڵام بۆ پێوانی قەبارەکانی ئێسک و پێکھاتە ئاڵۆزییەکانی تریش سوودی لێ دەبینرێت وەک ڕێژەی چەوری و دژەتەنە جۆربەجۆرەکان و بەراوردکردنی قەبارەی چەوری و کێشی ھایدرۆستاتیکی لە جەستەدا.
ئاگادارییەکان دەستکاری
ئەم پێوانە پێویستە بۆ ھەموو خانمانی سەرووی ٦٠ ساڵان، بەتایبەت لەکاتی ھەبوونی مەترسی لە بوونی شکانی کۆن و درزی لەناکاو یان ئەوانەی خوگریان ھەیە بە جگەرەکێشان و کحول خواردنەوە، یانیش کەسانێک کێشەی بۆماوەیی ئێسکیان ھەیە یاخود بەخێزانی کێشەی جگەر و تەنگەنەفەسی و لاوازی ئێسکیان ھەیە. بەڵام بۆ ڕەگەزی نێر پێویستە لەسەرووی تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە.
نیشانەکانی خوێندنەوەی ئامێرەکە دەستکاری
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ھەموو پارچەکانی ئێسکی مرۆڤی پۆڵێن کردووە و دەستنیشانی کردوون بە ھێمای تایبەت وەک بۆ نموونە:
- ئێسکی ئاسایی نیشانەی T گەورەترە لە -١
- Osteopenia نیشانەی T لەنێوان -١ و -٢٫٥
- Osteoporosis نیشانەی T بچوکترە لە -٢٫٥
- Osteoporosis زۆڕ توندە نیشانەی T بچوکترە لە -٢٫٥ و +1 osteoporotic
ئەم نیشانانە بەپێی جۆری ڕەگەز و نەتەوەکان دەگۆڕدرێت ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی تا ئێستا لە ھەوڵدایە نیشانە بۆ ھەموو جۆری نەتەوەکانی جیھان دابنێت .
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مقياس امتصاص الأشعة السينية ثنائي البواعث»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێوەری دوانەیی ئێسک لە ڕێگای ھەڵمژینی تیشک تێدایە. |
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |