پرۆژەی گاپ

(لە پڕۆژەی گاپەوە ڕەوانە کراوە)

پڕۆژەی باشوری خۆرھەڵاتی ئەنادۆڵ (بە تورکی: Güneydoğu Anadolu projesi) کورت دەکرێتەوە بۆ [GAP]

بریتییە لە پڕۆژەیەک بۆ گەشەکردن و گەشەپێدانی دارایی باشووری خۆرھەڵاتی ئەنادۆڵ لە وڵاتی تورکیا. ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە فراوانکردن و گەورەکردنی خاکی کشتوکاڵی و دروستکردنی کارەبا لەڕێگەی بونیادنانی ٢١ بەنداو و تونێلی ئاوی لەسەر ڕوباری دیجلە و فوڕات و ھەروەھا وا پێشبینی دەکرا کە لە ساڵی ٢٠١٠ تەواو بکرێت بە تێچووی ٣٢ میلیارد دۆلاری ئەمریکی، بەڵام تائێستا تەواو نەکراوە. ھەروەھا ئەم پڕۆژەیە ١٧ وێستگەی دروستکردنی کارەبای لەسەرە، لەڕێگەی ئاوەوە و واپێشبینی دەکرێت بە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە ٪٢٢ی پێداویستی تورکیا بۆ کارەبا پڕبکێتەوە بە بەرھەمھێنانی ٨٩٠٠ گێگاوات لە کارەبا لە کاتژمێرێکدا بەم شێوەیە دەبێتە گەورەترین پڕۆژەی دروستکردنی کارەبا لە ھەموو جیھاندا.

مێژوو دەستکاری

یەکەم بیرکردنەوەکان بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی ڕوباری دیجلە و فوڕات دەگەڕێتەوە بۆ مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا چونکە پێویستی بۆ کارەبا لە ٢٠ەکان و ٣٠یەکانی سەدەی بیستەم زۆر زۆر بوو، و دەزگای لێکۆڵینەوەی کارەبایی لە ساڵی ١٩٣٦ بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئاوی ڕوبارەکانی ناوخۆی تورکیا بۆ دروست کردنی کارەبا دروستکرا؛ ئەو دەزگایە لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆژەی بەنداوی کیبان دەستپێکرد، و ھەروەھا دەزگایەک دروستکرا بۆ چاودێریکردنی ھێزی ھەڵقوڵانی ئاو لە ڕوباری فوڕات، و لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندی ڕوبارەکە. پرۆژەی بەنداوی کیبان لە ناوەڕاستی ٦٠ەکانی سەدەی ڕابردوو واتە ساڵی ١٩٦٦ دەستکرا بە دروستکردنی و لە ساڵی ١٩٧٤ تەواوکراوە. درێژییەکەی ٢٠٧ مەترە و ڕێژەی ھەڵگرتنی ئاو تێیدا بریتییە لە ٣٠٫٦ میلیارد مەتر چوارگۆشە، و لەسەر بەنداوەکە ٨ تۆرباین ھەیە بۆ دروستکردنی کارەبا بە بڕی ١٣٣٠ مێگاوات.

سەرچاوەکان دەستکاری