پوورەدان[١] بریتییە لەوەی کە یەک پلوورە یان شانەھەنگێک دابەش دەبێت بە دوو بەشدا (یان ڕەنگە زیاتر) و بەشێکی شانە کۆنەکە بەجێ دەھێڵێت. ئەو بەشە لە شانەکە کە پوورە دەدات بچووکترە و دەکەوێتە شوێن شایەکی تازە.[٢] پوورەدان زۆربەی کات لە بەھاردا ڕوو دەدات و دەتوانێت ھەتا دوو تا سێ هەفتەی پێ بچێت. پوورەدان شێوازێکی سروشتییە کە ھەنگەکان بەکاری دەھێنن بۆ زیادکردنی جەماوەری خۆیان. ھەنگ لە کاتی پوورەداندا ڕەنگە بە شتی سروشتیییەوە، وەک دار و بەرد، بنیشێتەوە یا دەتوانێت بە شتی ناسروشتی وەک ئۆتۆمۆبیل یا دیوارەوە پوورە بدات.

وێنەی کۆمەڵێک کە ھەنگ بە پەڕۆیەکەوە پوورەیان داوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ «پوورەدان»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢١.
  2. ^ Villa, José D. (2004). "Swarming Behavior of Honey Bees (Hymenoptera: Apidae) in Southeastern Louisiana". Annals of the Entomological Society of America. 97 (1): 111–116. doi:10.1603/0013-8746(2004)097[0111:SBOHBH]2.0.CO;2. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.