پلاکی گەرمکەرەوە (بەئینگلیزی :glowplug)ئامرازێکی گەرمکردنەوەیە بەکار دەھێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بزوێنەری دیزل بدات لەکاتی ھەڵبوون. لە ئاووھەوای سارد، مەکینەی دیزلی لە خێراییی بەرز زەحمەت دەتوانن کاربکەن (ھەلبن) چونکە بارستایی بڵۆکی سلندەر و سلندەر گەرمیی پەستان دەمژن، ڕێگرن لە داگیرساندنی (کە پشت دەبەستێت بەو گەرمییە).

وێنەی[بەستەری مردوو] پلاکی گەرمکەرەوە.

(پرە-چامبەرەد) بزوێنەرەکان بەکاردەھێنرێن لە ھیتەرە کارەبایییە بچووکەکان ژووری سووتانی مەکینەیان ھەیە ئەمانە (پلاکی گەرمکەرەوە) ڕاستەوخۆ لە ناو ژووری تەقینەوەن. [پلاکی گەرمکەرەوە] پارچەیێکی شێوە قەڵەمی کانزایە لەگەڵ پێکھاتەیێکی گەرمکردن لە سەرەنوکەکەی.

کاتێک کارەبای لێ دەدات، گەرمی بەھۆی بەرگریی کارەباییی دەست پێ دەکات تا ڕووناکی بڵاو دەکاتەوە، شەوق یان گڕ لە شەبەنگی بەرچاو، لەبەر ئەوە بە زاراوەکە دەڵێن [پلاکی گەرمکەرەوە].

سووتەمەنییەکە شێوازی سپرایی بەشێوەی ڕاستەوخۆ پیاھەڵدەپرژێت لەسەر سەرەنوکی پلاکی گەرمکەرەوە دەبەسترێت لەکاتی داگیرساندنی سووتەمەنی لە بەرزترین خالی بێ جوولە. ئەمە سووتەمەنییەکە دا دەگیرسێنێت ھەتا ئەو کاتەی بزوێنەر گەرمی کەمە بۆ کرداری ئاسایی، کات کەم دەکاتەوە تا ئیش بە بزوێنەر بکات.

تاقیکردنەوەی[بەستەری مردوو] پلاکی گەرمکەرەوە لەدەرەوەی بزوێنە.

بە شێوەیەکی گشتی

دەستکاری

بزوێنەری دیزل، جیا لە بزوێنەری بەنزین، سپارک پلاک بەکار ناھێنن تا تەقینەوە ڕوبدات. لەجیاتی ئەوان بەتەنھا پشت دەبەستن لەسەر پەستان تا پلەی گەرمیی ھەواکە بەرز بکاتەوە بۆ ئەو خاڵەی کە شوێنەی دیزل تەقینەوەی تێدا ڕودەدات.

فشاری بڵند و شێوازی سپرایی دیزل کۆنترۆل کراو دڵنیات دەکاتەوە کە سووتانی تەواو ڕودەدات. بەرزبوونەوەی پستن، پەستانی ھەواکە لە سلندەر؛ بەم ھۆیە پلەی گەرمیی ھەوا بەرزدەبێتەوە. تا ئەو کاتەی پستنەکە دەگات بە لووتکە، پلەی گەرمییەکە لە سلندەر زۆر بەرز دەبێتەوە.

سووتەمەنی دەپڕژێنرێت بۆ سلندەرەکە؛ ئەو دەستبەجێ تەقینەوە ڕودەدات بەم ھۆیەوە پاڵ بە پستنەکەوە دەنێت بۆ خوارەوە بەم جۆرە توانا دروست دەکات. پەستانەکە پێویستە تا ھەواکە گەرم بکات بۆ ئەو پلە گەرمییە، لەگەڵ ئەوەشدا بلۆکی بزوێنەر پێویستی بە ھێز و گەورەی ھەیە.

پلەی گەرمی لە لووتکەی تەقینەوە پشت دەبەستێت بە زۆر ھۆکار، بەتایبەتی ڕێژەی پەستانی سلندەرەکە کە پارێزگاری لە پلەی گەرمییەکەی دەکات. کاتێک بزوێنەرەکە ساردە، پلەی گەرمی ھەوا کەمە و ئەو گەرمییە بچووکە لە لێواری دیواری سلندەری بزوێنەرەکە وەر دەگرێت.

سەرەرای ئەوەش، ھەروەک کە ھەواکە دەپەسترێت و گەرمتر دەبێت، ھەندێک لەم گەرمییە بەرزە بۆ دیواری سلیندەری سارد دەگوێزرێتەوە، کە زیاتر پلەی گەرمییەکە کەم دەکەنەوە لە بەرزترین پەستان. (پلاکی گەرمکەرەوە) دەبێتەوە ھۆی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

دوو جۆری پلاکی گەرمکەرەوەی جیاواز ھەیە: جۆری ین-سلیندەر و ین-مانیفۆلدەکە (سێرمۆستات). لە حالەتی ین-سلیندەر، پلاکێک ھەیە لە ھەر سلندەرێک ڕاستەوخۆ ئینجێکت لی دەدات (یان لە حالەتەکەی ناڕاستەوخۆ ئینجێکت لی دەدات). لە حالەتەکەیەکە ین-مانیفۆلد تەنھا یەکدانەی ھەیە بۆ ھەموو سلندەرەکان.

بەگشتی، بزوێنەری دیزل ھیچ یارمەتییەکی ناوێت تا ھەڵببێت. ھەندێک بزوێنەری دیزل ڕاستەوخۆ ئینجێکت لێدەدات بۆ ھەڵبوون، پێویستیان بە ئامرازی ھەڵبوون نییە وەک پلاکی گەرمکەرەوە.

لەوانەیە بەکارھێنانی پلاکی گەرمکەرەوە پێویست بێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست ھەڵبێت. کەمترین پلەی گەرمی بەبێ بەکار ھێنانی پلاکی گەرمکەرەوە ٤٠ [°ک] بۆ [پرەکۆمبوستیۆن] ژوور ئینجێکشن، ٢٠ [°ک] بۆ(ژووری ئینجێکشنی خولاوە)، و ٠ [°ک] بۆ (بزوێنەرە ئینجێکشنە ڕاستەوخۆکان). بزوێنەر لە کاتی جووڵە زیاتر لە یەک لتر بۆ ھەر سلندەرێک دەخاتە ناو سیستەمەکە (عادەتەن لە کاتی سیستەمی دەست پێکردنی ئاگر نەک پلاکی گەرمکەرەوە)، بەڵام ئەگەر سیستەمی ئامانجی ھەڵکردنی پێویستبێت. [١]

ڕێگاکانی بەکارھێنان

دەستکاری

لە کۆنترین ئۆتۆمبیلی مەکینەی-دیزل، جیا لە ئۆتۆمبیلێکی مەکینەی-بەنزین، کە کارپێکەر بەسادەیی دەست دەکات بە ھەڵبونی ئوتومبێلەکەی و مەکینەکە بەخێرای ھەیە دەست پێ دەکات. لەجیاتی، کارپێکەر پلاکی گەرمکەری چاڵاک کرد بۆ یەکەم جار. دیزلی زوو ' [تھەرمۆستارت] ' جۆر پلاکی گەرمکەرەوە یان بەکار ھێنا.

پێشتر دەبوا ماوەی ٢٠ چرکە بوەستی بۆ ئەوەی پلەی گەرمی پێویست بەدەست بێنن و کارپێکەری ئۆتۆمبیل دەبوایە وەستا با تاکو ٢٠ چرکە. لەگەڵ پلاکی گەرمایی ین-سلیندەر، چاک بوونی ھونەری ڕووناکیێکی ھۆشدارییان گرتەوە لەسەر لێدانەکە تا ماوەی چەند [پرەھیتینگ] نیشان بدات دەبێت بەردەوام ببێت.

ئەم کردارە بە شێوەیەکی ئوتوماتیکی ڕودەدات کاتێک کارپێکەرەکە سویچەکە دەخاتە شوێنی خۆی یەکسەر پلاکی گەرمکەرەوە دەست دەکات بە گەرمکردنی ھەواکە. ئەم کردارە بە ناوی "پلاکی گەرمکەرەوە" یان " پرە-ھیتینگ " دەگوترێت

زۆر دیزلی ھاوچەرخ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پلاکی گەرمکەرەوەیان چاڵاک دەکەن کاتێک کارپێکەر ئۆتۆمبیلەکە قفڵ دەکاتەوە یان دەرگاکە دەکاتەوە بۆ ئوتۆمبێلەکە، بەم جۆرە کردارەکە سادە دەکات و کات کورت دەکاتەوە تا چاوەڕوان بکات لەپێش مەکینەکە دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی بۆش: " مەکینەی کۆنتر لەگەڵ [تھەرمۆستارت] پلاکی جۆرجۆر ماوەیێکی گەرمکەرەوەی کۆتایی ھات بۆ ٢٠ چرکە کە مەکینەی ھاوچەرخ بەکارھێنانی دەوروبەرێک ٦ بۆ ٨ چرکە ماوەی گەرمیی دووەم و دەستەبەر دەکەن لەدوای گەرمکەرەوە لە ڤۆڵتاجێکی کەم کراوەوە. " [٢]

لەپێش ھەر ھەوڵێک بۆ ھەڵبوونی ئوتومبێل. کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ وەستابێت. ئوتومبێلەکە پێویستی بە بڕێکی زۆر سووتەمەنی ھەیە بۆ ھەڵبوون. چونکە ھەواکەی دەوری سارد بوو.

لەگەڵ ھاتنی پلاکی گەرمکەرەوە کارپێکەر پێویستە تەنھا ٢ بۆ ٥ چرکە بوەستێت تا ھەواکەی گەرمدەکرد. ئینجا کارپێکەر ھەر کاتێک بیویستبا دەیتوانی ئوتومبێلەکە ھەڵبکات.

لە ھەندێک ئوتۆمبێل، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بھێڵنەوە لەگەڵ ڕێنماییی دەرچوون، پلاکی گەرمکەرەوە لەوانەیە خێرا بەکار بخرێن لەدوای ھەڵبونی مەکینە، ھەروەک بەتواناییی سۆزش زۆر کەم دەکرێتەوە کاتێک مەکینەکە لەخوارەوە پلەی گەرمی بەکار دەخات.

لەدوای ٢٠ چرکە ماوەی دووەم بردنەسەر، بازووی ئۆتۆمۆبیل بەدەست دەھێنرێت بە کۆونتەر-کلۆکویسە بەکارھێنانی سویچ بۆ داگیرساندنی پلاکی گەرمکەرەوە. پلاکی گەرمکەرەوە دەست بە کار دەکات بۆ گەرمکردنی ھەواکە. کارپێکەرەکە دەبێت پاشان داگیرساندنەکە بەئاراستەی میلی کاتژمێر بەکار بخات بۆ ھەڵبوون.

دەست پێکی گەرمکردنی بزوێنەر

دەستکاری

ئەگەر ئوتۆمبێلەکە زۆر ڕۆیشتبوو، یان ئەگەر پلەی گەرمیی بەھەرچواردەوردا زۆر بوو، "دەبێت چاوەڕوان بکات تا " ڕووناکی بێتە سەر. لە ئەم حالەتە، کارپێکەر لەوانەیە بەردەوام ببێت تا کلیلەکە بەکار بخات بۆ ھەڵبوون بەبێ ئەوەی چاوەڕوان بکات.

لەگەڵ ھەمیشە سێرمۆستارتەر(Thermostart) ئاگادار دەبێت بۆ ئەوەی کارپێکەر ھەرکاتێک ویستی کار بە پلاکی گەرمکەرەوە بکات لە ڕێگەی سویچەکەیەوە.

دروستکردن

دەستکاری

بەستنی پلاکی گەرمکەرەوە وەک پێنووسێکی کانزای کورت دەبێت. دەزوولەی گەرمکردنەکە دەگونجێنرێت بۆ سەرەنوکی. پلاکی گەرمکەرەوە دروست دەکرێت لە ماددەی دڵنیاکراوە، وەکو پلاتین و ئیریدیۆم، کە لە ئۆکساندن و پلەی گەرمیی بەرز بەرگە دەگرن.

نموونەکانی بزوینەر

دەستکاری

پلاکی گەرمکەرەوە لە نموونەکانی بزوینەر جیاواز دەبن لە مەکینەی دیزلی قەبارەی-پڕ. مەکینەی قەبارەی-پڕ تەنھا بەکاریدەھێنن بۆ ھەڵبوون (دەست کردن بە ئیش). نمونەکانی بزوینەر پلاکی گەرمکەرەوەی ھەر وەک نموونە بەکارھێنا ھەروەک بەشێکێکی تەواوکەر لە سیستەمی داگیرساندن بەھۆی کاریگەریی ھاندەریی وایەری پلاتینیۆم.

بزوینەری سووتانی خولاوەی وانکل

دەستکاری

ت. کۆنھۆ ئیت ئەل، لە تۆکیۆوە، لە ڕۆژنامەی SAE بە ژمارەی ٧٩٠٤٣٥ (T. Kohno et al, from Toyota, in SAE paper 790435)

دەڵێت ``کارکردنی ئەرکی کەمی لەسەر بزوینەری خولاوە`` ئەوە دۆزرایەوە لەلایەن ئەو بە جێگیرکردنی دوو پلاکی سەرەکی گەرمکەرەوە لەگەڵ دەمەوانەکانی ڕید تا ڕێ بگرێت بلۆوکی تێکەڵە بۆ جۆگەی ھێنانە ناو، ئابووریی سووتەمەنییان باشتر کرد دەوروبەر ٩٪. ھەروەھا داھێناننامە DE٣٢٠٧٠٥٩، (کارل فراکە)، لە مانگی نیسانی سالی ١٩٨٣ بڵاوی کردەوە.