پلانی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Contingency plan) بریتییە لە پڕۆسەی پلاندانان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە کاریگەری دەخەنە سەر پڕۆسەی ئاسایی.[١] زۆر کات بۆ بەڕێوەبردنی مەترسییەکان بەکاردێت بۆ خۆپاراستن لە ڕووداوە کارەساتبارەکان.

پلانی فریاکەوتن دەشێت بۆ ڕووداوە سرووشتییەکان بێت وەک لافاو، زریان یان هەر ڕووداوێکی دیکەی سرووشتی، هەروەها دەشێت بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا وەک ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ یان سارس کە وایکرد سەرچاوە مرۆییەکان نەتوانن بچنە سەر کار و پیشەی خۆیان.[٢] لە لایەکی دیکەشەوە دەکرێت ئەم پلانە بۆ ئەو هەڵانەش بێت کە مرۆڤ لە کاتی پڕۆسەی کاردا دەیکات و دەبنە هەڕەشە لەسەر پڕۆسە ئاساییەکانی ڕێکخراو یان دەزگاکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Definition in the websters dictionary". Merriam-webster.com. Retrieved 2014-01-19.
  2. ^ "Contingency Planning: Developing a Good 'Plan B'". www.mindtools.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-11.