ماری پایتۆن (بە ئینگلیزی: Pythonidae) (وەرگیراو لە وشەی یۆنانی πυθων) خێزانێک لە مارە بێژەھرەکانە کە لە ئەفریقا، ئاسیا، و ئۆسترالیادا دەژی. ئەم خێزانە یەکێکە لەو خێزانانەی کە گەورەرترین مارەکانی تێدایە؛ ئەندازەی مامناوەندی دەگاتە ١٦ فووت کە نزیکەی دوو ئەوەندەی گەورەترین ماری ژەھرداری جیھانە (شاکۆبرا).

پایتۆنی ھندی
پایتۆنێکی ھندی یان پایتۆنی مۆلوروس

سنووری جوگرافیایی دەستکاری

ئەم خێزانە لە بیابانی مەزن، ھند، میانمار، باشووری چین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە فلیپین ھەتا ئیندۆنیزیا، نووگینێ یان گینێی نوێ و ئۆسترالیادا دەژی.

خواردن دەستکاری

ئەم جۆرە مارانە وەکوو ئاناکۆندا و بوا، بە وردکەر ناسراون (ئینگلیزی: Constrictor) چونکە لەکاتی ڕاوکردن خۆیان لوول دەکەن بە دەوری ڕاوەکەدا و بەھۆی فشارھێنان لە دەوری لاشەی ڕاوەکە، کۆئەندامی سووڕانی ڕاوەکە لەکار دەکەوێت و پاشان ڕاوەکە قووت دەدات.


سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Pythonidae»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١.