پاشا ھویی وێن (بە چینی:秦惠文王) ھەروەھا وەک لۆرد ھویی وێنی چین ناسراوە (بە چینی:秦惠文君) فەرمانرەوایەکی ویلایەتی چینی سەربە ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان، ھەروەھا ئەو یەکەم کەس بوو کە ناونیشانی پاشا (王) بدات بەخۆی لەجیاتی (公) دووک لە ویلایەتەکەی. ھەرچۆنێک بێت ویلایەتی چین سەربە ژۆو بوو، ئەمەش شتێکی ئاسایی نەبوو بۆ ئەوەی ناونیشانی پاشا لەجیاتیدووک بەکاربێنێت، بەڵام چونکە ئیمپراتۆریەتی ژۆو سیستەمەکەی لەسەر دەرەبەگایەتی بوو ئەوسا، بۆیە خاکەکانی ژۆو کە لەدەستی لۆردەکان بوو، واتا بۆ سیستەمی باج کە ھاوڵاتیان ئەیان دا بە حکومەت، ئەم باجە ڕاستەوخۆ نەدەگەیشت بە ژۆو، بەڵکو ھاوڵاتیانی ناوچەکە ئەیان دا بە لۆردەکانیان، ئەمەش وایکرد لۆردەکان دەسەڵاتیان فراوانتر بێت و ھەنگاو بە ھەنگاو زیاتر و زیاتر بەھێزتر بن تا وای لێھات لەژێر کۆنتڕۆلی خودی ئیمپراتۆریەتی ژۆو دەرچوون و بە خولیای خۆیان ھەڵسوکەوتیان ئەکرد.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sima Qian. 秦本纪 [Annals of Qin]. Records of the Grand Historian (بە چینی). guoxue.com. Retrieved 7 May 2012.
  2. ^ Han (2010), 340
  3. ^ History Of Ancient China | Dynasties, Confucius, And The First Emperor (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-06-05