پاشا ژاوۆی ژۆو (بە چینی: 周昭王; خوێندنەوە: ژۆو ژاوۆ وانگ) ناوی کەسی: جی سیا، چوارەم پاشای ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو لە مێژووی دێرینی چین، سەردەمی فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ٩٧٧ی پێش زاین بەردەوام بوو تا مردنی[٣]

پاشا ژاوۆی ژۆو
周昭王
وێنەی دوای مردنی لە ئیمپراتۆریەتیی چینگ
پاشای زنجیرە فەرمانڕەوای ژۆو
فەرمانڕەوایی977/75–957 BC[١]
پێشووپاشا کانگی ژۆو[١]
جێگرپاشا مووی ژۆو[٢]
ھاوسەرشاژن فانگ
منداڵ(ەکان)پاشا مووی ژۆو
ناوی تەواو
Ancestral name: ()
Given name: Xiá ()
خێزانژۆو
باوکپاشا کانگی ژۆو
دایکوانگ جیانگ
لەدایکبوونجی سیا (姬瑕)
1027 پێش زایین
مردن957 پێش زایین

پاشماوە

دەستکاری

مردن و شکستی پاشا ژۆو زیانێکی زۆری بە ناوبانگی ئیمپراتۆریەتی ژۆو گەیاند و بووە ھۆی وەستانی فراوانبوونی پێشوەختەی، ئەمەش بووە هۆی چەندین داگیرکاری دەرەکی. ھەرچۆنێک بیت کوڕ و جێنشینی، پاشا موی توانی شانشینی سەقامگیر بکات، بەڵام لەکۆتایدا ڕووباری یانگتزێ بووە سنووری هەمیشەیی وڵاتەکە. سەرەڕای شکستەکانی، پاشا ژۆو هەڵمەتە سەربازییەکانی بەرەی باشووری ھێشتا لەبیران مابوون. کۆنتڕۆڵێکی سیاسی بەسەر باکووری ڕووباری یانگتزێ و ڕۆژھەڵاتی ڕووباری ھان دامەزراندبوو. دوای مردنی، لە پەرستگای "کانگ گۆنگ" کەھەر خۆشی دروستی کردبوو، بەشێوەیەکی مەزن ڕێزی لێگیرا. وەک یەکەم فەرمانڕەوای ژۆو کە بەم شێوەیە درەوشێنرایەوە، و بووە کەسایەتییەکی گرنگ بۆ یادکردنەوەی باوباپیرانیان لە سەردەمی ئمپراتۆریەتی ژۆوی ناوەڕاستدا.[٤] ڕەنگە فەرمانڕەواییەکانی دوای خۆی بۆیە ئاوا لە پەرستگا دایان نابێت و ڕێزیان لێنابێت چونکە نەیان ویستبێت ئەو بە کەم سەیر بکرێت.[٥]

لە سەردەمەکانی دواتر ژیانی پاشا ژۆو زۆر مەزن و درەوشاوە نەدەبینرا، "چونکە وەک فەرمانڕەواییەک دەیانساند کە حەزی لە ڕابواردن و خۆشگوزەرانی بوو و سیاسەتی پشتگوێ خستووە. و لە گەشتێکی ڕاوکردنی بۆ باشوور بووە ھۆی مردنی".[٦] ھەروەھا شاعیرانی باشووری چوو (南楚) لەسەر ئەو شیعریان نووسیوە لە کۆکراوەی "پرسیارە ئاسمانییەکان" بە شیعری کلاسیکی چینی، کە لەوێدا سووکایەتی پێدەکەن و دەڵێن خۆبەزلزان بووە.[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Shaughnessy (1999a), p. 29.
  2. ^ Blakeley (1999), p. 10.
  3. ^ Li (2006), p. 93-95.
  4. ^ Kern (2009), pp. 161–164.
  5. ^ Kern (2009), p. 153.
  6. ^ «Chinese History - Political History of the Zhou Dynasty 周 (11th cent.-221 BCE)». Ulrich Theobald. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ Hawkes (1985), p. II.135.