پارە
(لە پارهەوە ڕەوانە کراوە)
پارە (لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا «پووڵ» یشی پێ دەوترێت) دەنکەیەک یا لەتکەیەک لە شتێکە یا بەڵگەیەکی نووسراوی شیاوی پشتڕاستکردنەوەیە کە لە وڵاتێکی تایبەت یا لە تانوپۆیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بۆ بژاردنی نرخی شتومەکەکان و خزمەتەکان، یا دانەوەی قەرز و پیتاک، بە شێوەیەکی گشتی وەرگیرابێت.[١][٢][٣]
پارە | |
---|---|
لقی | legal tender، nominal good، standard of deferred payment |
بەکارھێنان | بژاردن (ئابوور)، دانوستان |
ناونراوە لەدوای | groschen |
وشەڕەتناسی دەستکاری
وشەی «پارە» دەچێتەوە سەر «پار» بە مانای لەت و بەش و، ئەگەرچی ڕیشەیەکی کۆنی ئێرانیی ھەیە بەڵام لە ڕێگەی زمانی تورکیی عوسمانییەوە ھاتۆتە ناو زمانی کوردی. وشەی «پووڵ»یش کە لە فارسی و پەھلەویشدا ھەیە ھاوڕیشەی «فلوس»ی عەرەبی و «polus»ی ئارامییە و ئەمانە ھەموویان لە «obolos»ی یۆنانییەوە ھاتوون.[٤] [٥]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Mishkin, Frederic S. (2007). The Economics of Money, Banking, and Financial Markets (Alternate Edition). Boston: Addison Wesley. p. 8. ISBN 0-321-42177-9.
- ^ http://books.google.com/books?id=MDU-NTEJziMC&pg=PA47&lpg=PA47&dq=Debt+tokens+money&source=bl&ots=M-Y60HHJvi&sig=TmFl-TIs5UabUm1-iHHadBA6Pck&hl=en&ei=liRhSpHNH5_FmQf2_pSrDw&sa=X&oi=book_result&ct=result&resnum=5
- ^ http://www.dictionaryofeconomics.com/article?id=pde2008_M000217&edition=current&q=money&topicid=&result_number=5
- ^ نانەوازادە, عەلی (2018). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی دوو. pp. 36 و 170.
- ^ "pûl", Wîkîferheng (بە کوردی), 2022-03-22, retrieved 2023-01-04
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارە تێدایە. |