پێکھاتەی وشە لە کوردیی سۆرانیدا
(لە وەسفی پێکھاتەناسییانەی شێوەزاریی کوردیی سۆرانیەوە ڕەوانە کراوە)
پێکھاتەی وشە لە کوردیی سۆرانیدا (بە ئینگلیزی: The Morphological Description Of Sorani Kurdish، بە فارسی: توصیف ساختواژه ی گویش سورانی زبان کردی) ناوی کتێبێکی زمانەوانییە بە زمانی فارسی، کە محەممەد ڕەحیمی لەبارەی پێکھاتەی وشەکانی زمانی کوردیی سۆرانییەوە نووسیویەتی. ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکھاتووە و ١٦٠ لاپەڕەیە. ٢١٠٠ وشەی کوردی کە بە گۆترە و ھەڕەمەکی لە دەقی کوردی ھەڵبژێردراون لەم کتێبەدا شی کراونەتەوە و لە باری پێکھاتەناسییەوە لێک دراونەتەوە. ئەم کتێبە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی چاپ کراوە و مەنسوور ڕەحمانی پێیدا چووەتەوە.
محەممەد ڕەحیمی، کە نووسەری کتێبەکەیە خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵایە و مامۆستای قوتابخانەی دواناوەندییە لە شاری سنەدا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- توصیف ساختواژەی گویش سورانی زبان کردی، محمد رحیمی.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |