وەرزش لە عێراق ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە خەڵکی عێراق ئەنجامی دەدەن ھەندێکیان تاکەکەسین و ھەندێکی دیکەیان کۆمەڵەین. یەکێکە لەو یارییە وەرزشیانەی ھەوادارێکی زۆری ھەیە لەم وڵاتە تۆپی پێیە. ھەروەھا یارییە وەرزشییەکانی وەک تێنس و بالە و تۆپی دەست و سەلە و تایکواندۆ و بەرزکردنەوەی قورسایی و مەلەوانی و مستانی و چەندین جۆری دیکە وەرزش ئەنجام دەدرێن. ھەر بەو ھۆیەوە چەندین یانەی وەرزشی لە بوارە جیاوازەکان لە عێراقدا ھەن ھەروەھا یەکێتی تایبەتی بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکان دروستکراون سالانە پاڵەوانێتی جۆراوجۆر بۆ یانەکان و وەرزش دۆستان ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکان دەستکاری