ویکیپیدیا:ھەموو کۆڵەکەکان بەھای خۆیان ھەیە

ھەر پێنج کۆڵەکەکەی ویکیپیدیا کلیلێکی سەرەکین بۆ کارکردنی ویکیپیدیا، ھیچ یەکیان لە یەکێکی تر بەرزتر و بەبەھاتر نین، وە ھەر یەکێک لە کۆڵەکەکان یەک گرنگی و بەھایان ھەیە بۆ تەواوی پڕۆژەکە،

ئەگەر ھاتبا یەکێکیان گرنگی زیاتریان ھەبوایە لەوەی تر ئەوە دەمان وت "چوار کۆڵەکەکە" یان بە پێچەوانەوە، بەڵام ھەر ھەمووی یەکسانن بۆیە پێنج کۆڵەکەیە.

پێنج کۆڵەکە دەستکاری

  1. ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایە
  2. ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا بە بێ لایەنانە نوسراون.
  3. خاوەن ناوەڕۆکی ئازادە و ھەموو ناوەڕۆکەکانی ھاوبەشیپێکراون.
  4. بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا پێویستە ئەتەکێت و شارستانییەوە لەگەڵ یەکتر مامەڵە بکەن.
  5. ویکیپیدیا یاسای سەختی نییە.

وێنا بکە ئەگەر ویکیپیدیا لە ئامانجی خۆی لابدات؟

  1. ئەگەر ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیا نەبوایە، ئەوە وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێدەھات یان وەک تۆڕێکی میدیایی ھەواڵ
  2. ئەگەر ناوەڕۆکەکانی بەبێ لایەنانە نوسرابوانایە، ئەوە دەبووە شوێنێک بۆ گەیاندنی بیرۆکە کەسی و گروپییەکان، ناوەڕۆکەکان وەک ئامرازێکی سیاسی لێدەھات، و ئەمەش بۆ ویکیپیدیا خراپە.
  3. ئەگەر بھاتایە بە خۆڕایی نەبوایە ئەوە بەشداریکردنی لەسەر ئاستی جیھانی کەم دەبوویەوە
  4. ئەگەر بێت و بوەستین لە مامەڵە بەشێوەی شارستانی و ئەتەکێت لەگەڵ یەکتر، ئەوە خۆبەخشەکانی پڕۆژە دووردەکەونەوە لە بەشداریکردن.
  5. ئەگەر بھاتایە یاساکانمان بە قورسی بگرتایە ئەوە زیاتر وەک ئامێرێکمان لێدەھات لەوەی ببین بە بەرھەمھێنەرێک