ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/چاکسازیی شێوازی کات و ڕێکەوت

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

بۆ کۆکردنەوەی ئەم ڕاپرسییە کە چەند مانگی خایاند زۆریان ئەزیەت کردین. بە ھەر حاڵ ئەمانە جێبەجێ کرا:

  • شێوازی سەرەکیی نووسینی کات و ڕێکەوت ستاندارد کرا
  • ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی و کۆچی مانگی دانرا
  • ڕۆژژمێری زایینی بە ژمارەی مانگەکانەوە بە شێوەیەکی باشتر دانرا
  • بۆ ڕۆژژمێری زایینی بە ناوی مانگی ئینگلیزی ئامرازێک (لە تایبەت:ھەڵبژاردەکان#mw-prefsection-gadgets) زیاد کرا
  • بەڵام ڕۆژژمێری کوردی دانەنرا چون کارێکی زۆر قورس بوو و بۆ دانانەکەی دەبوا ساڵێکی تریش ڕاوەستاباین (ئیشاڵڵا بۆ داھاتوو)
زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٣، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە بەکارھێنەرانی ھێژا. ھەر وەک بەستەر دراوە پتر لە دوو ساڵ لەمە پێش ڕاپرسییەک سەبارەت بە شێوازی کات و ڕێکەوت بە ڕێوە چوو بەڵام ھەر بە نیوەچڵی بە جێیان ھێشت و کەس تا ئێستا شوێنی نەکەوتووە. نازانم بۆ تا ئێستا جێبەجێ نەبووە و ھۆکارەکەی چی بووە. ئایا کەس دەرفەتی نەبووە شوێنی بکەوە یان بۆیان جێبەجێ نەبووە نازانم. ئەگەر چی کارەکە زۆریش ھاسان نییە و وە دوو کەوتنێکی زۆری دەوێ بەڵام من دەمەوێ شوێنی بکەوم و تا ئەو جێگایەی بتوانم جێبەجێیان بکەم. لە ڕاپرسییەکەدا زۆر کەس بیروڕای خۆی نوسیوە و کاک ئاسۆ ھەموویانی کۆ کردۆتەوە و ھەموویان لە بەشێکی جیاوازدا دەنووسم. بەڕێزان ئاگادار بن شێوازی سەرەکیی نووسینی کات و ڕێکەوت کە ئێستا زایینیە بە مانگە سریانییەکان ھەر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە تەنیا ھەندێک ڕۆژژمێری تر زیاد دەکرێ کە ھەر کەس پێی خۆش بوو دەتوانێ چالاکی بکات. تکایە بۆ ھەر چوار بەش بە جیا دەنگی خۆتان بنووسن.

شێوازی سەرەکیی نووسینی کات و ڕێکەوت

شێوازی سەرەکیی نووسینی کات و ڕێکەوت بەم جۆرە بێت: ١٢:١٠، ٢١ی تەمموزی ٢٠١٣؛ ئێستا بەم جۆرەیە: ١٢:١٠, ٢١ تەمموز ٢٠١٣

دانانی ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی و مانگی

دەتوانین ئەم دوو ڕۆژژمێرە لە بەشی تایبەت:ھەڵبژاردەکان#mw-prefsection-datetime زیاد بکەین؛ ھەر کەس پێی خۆش بوو چالاکی بکات و کەڵکی لێ وەربگرێ.

دانانی ڕۆژژمێری کوردی

ئەمەش ھەر وەک ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی و مانگی دەکرێ بە ھەڵبژاردەکان زیاد بکرێ بەڵام نازانم ئایا شتێکی وا جێبەجێ دەبێ یان نا. بزانین.

دانانی ڕۆژژمێری زایینی بە ناوی مانگی ئینگلیزی

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
  کرا. بۆ زانیاریی زیاتر بڕواننە ھەر ئەم پەڕەیە بەشی بیروڕا. --چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٥:٢٥, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

ئەمەش ھەر باسی زۆر لێ کراوە بە تایبەت بۆ کوردەکان ڕۆژھەڵات یەکجار باشە. ئەگەر چی دروستکردنەکەی زۆر ئەستەمە و کەس نازانێ دەبێ یان نا، بەڵام بۆ ئەمەش جارێ بزانین چمان لێ‌دێتەوە.

ڕۆژژمێری زایینی بە ژمارەی مانگەکانەوە

ئەمە خۆی لە ھەڵبژاردەکاندا چالاکە و ھەر کەس پێی باشە دەتوانێ چالاکی بکات. دوایین خاڵە.

بڕیارە شێوازی ٢٠١١/٠٣/٣١، کە لە باشوور و ڕۆژھەڵات شێوازی باوی نووسینی ڕێکەوتە زیاد بکرێ. --چالاکWьтуwеж (٦ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٤٨, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

بیڕوڕا

سڵاو ئەم بابەتە شتێکی ھەستیارە من لام باش بوو بیروباوەڕی چالاکوانەکانی پئشووی ویکیشمان لابووایە تاکوو بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت، وە گەر کاک چالاک لەتوانای دایە ێامرازێک ساز بکا کە مانگەکان لە ئینگلیزییەوە بکاتە کوردی ئەوە بۆ ئێمە و ڕۆژھەڵاتییەکان باش دەبوو، وەک ئەمەبێ لەوتار سازکردن بنووسی December ئەوە بەھۆی ئەو ئامازە بیکاتە کانوونی یەکەم تاڕادەیەکیش ئەو ئامرازە نزیکە لە ڕێکخستنی ژمارەکان کە ئێستاھەیە، وە بۆ ئەو ڕاپرسییەش من لەگەڵ ھەموویم بەوەی بەکارھێنەران ئارەزوویان لە ھەر کام ڕۆژژمێر بێت چالاکی کەن، وە من دژی ێەو ئیھمالییەم لەنێو وتارەکان ساڵ و ڕۆژژمێر بەئارەزووی بەکارھێنەر بنووسرێن پێویستە ھەمووی بەشێوەی زایینی بنووسرێن وە گەر بەکارھێنەر ئارەزووشی کرد لەپاڵ ئەوان کۆچی ئیسلامی و کۆچی ھەتاوی و کوردی بنوسسێت > kushared (لێدوان) ٠٧:٣٣, ٢١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

وێڕای سپاس بۆ کاک محەممەد کە بیروڕای خۆی نووسیوە لە وڵامی دەبێ بڵێم منیش لەگەڵ جنابت ھاودەنگم کە لە ویکیپیدیادا کە پرۆژەیەکی جیھانییە دەبێ بە شێوەی سەرەکی لە ڕۆژژمێری زایینی کەڵک وەربگیرێ. تا ئێستاش زۆربەی بەکارھێنەران ھەر ڕایان وا بووە و تەنیا ھەندێک لەسەر ناوی مانگەکان گرفت دروست بووە. ھەر ئێستا سەردانی ویکی فارسی و عەرەبی بکەن ئەگەر چی ڕۆژژمێرەکەیان زایینیە بەڵام لە ھەڵبژاردەکانی ویکی فارسی و ویکی عەرەبیدا ڕۆژژمێری خۆماڵی خۆیان (کۆچی ھەتاوی و مانگی) دانراوە و ھەر کەس پێی خۆش بوو دەتوانێ بیگۆڕی. ئەمە کارێکە ئێمەش دەبێ بیکەین؛ ڕۆژژمێری سەرەکی ھەر زایینیەکە بێ و ھەموو ئەو ڕۆژژمێرانەی لە کوردیدا بەکارگیراوە بە ھەڵبژاردەکان زیاد بکەین و ھەر کەس ویستی ئەو ڕۆژژمێرەی حەزی لێیەتی چالاکی بکات. ئەمە دەرمانی ھەموو دەردەکانە.
بۆ چاکسازیی ناوی مانگەکان لە ناو وتارەکانیشدا ڕاست دەکەی شتێکی باشە و حەتمەن زیادی دەکەم و پێتان ڕادەگەیێنمەوە. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (٣٠ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٨:٠٥, ٢١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ڕۆژژمێری زایینی بە ناوی مانگی ئینگلیزی

بۆ ئەمە ئامرازێکم بە تایبەت:ھەڵبژاردەکان#mw-prefsection-gadgets زیاد کرد؛ ئەگەر لەم پەڕەیەدا «گۆڕینی ناوی مانەگە سریانییەکان بۆ مانگە ئینگلیزییەکان» چالاک بکەن تەوای مانگە سریانییەکان لە ھەموو شوێنێکدا تەنانەت لە ناو وتارەکانیشدا بە ئینگلیزی دەردەکەوێ (نموونە: دوایین گۆڕانکارییەکان، دەستپێک، مێژووی پەڕە و وتار)؛ ھیوادارم بەسوود بێ. --چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٥:٢٥, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)