ویکیپیدیا:پەیامەکان بۆ کۆمەڵگە/ئەرشیڤی ١
- وتاری وەن پیس پاڵێوراوە ببێت بە وتارێکی باش. دەتوانن لە وپ:پوب لە پڕۆسەی پاڵاوتن و دەنگدان بەشداری بکەن. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:٤٣، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- کۆمەڵێک ئامرازی نوێ بۆ ویکیپیدیا زیاد کراوە کە بەردەستە بۆ بەکارھێنان. ئەم پەڕەیە ببینە بۆ زانیاری زیاتر لەسەریان. ھەر کێشەیەک لە ئامرازەکان ھەبوون تکایە پەیامم بۆ بنێرە لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:٤١، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- من خۆم ھەڵبژاردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی، تکایە دەنگ بدەن و تێبینییەکانتان دەربڕن.
ئێپین وتووێژ♬ ٠٩:٠٠، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
- ئێمە چەندین وتارمان هەیە کە بە داڕێژە ئینگلیزییەکان نووسراوە ... پێشنیاری ئەوە دەکەم لەمەو دوا داڕێژە کوردییەکان بەکار بهێنن، وەک داڕێژەی فیلم کە بەم دواییە گۆڕانکاری نوێی بۆ کراوە کە لە داڕێژەی ئینگلیزییەکەدا نییە--صلصة صويا (لێدوان) ٢٠:٣٠، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
- لێرە پێشنیار کراوە کە ویکیخۆشەویستی لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندیش دابمەزرێت بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ بەکارھێنەران، ڕای خۆتان بڵێن.—ژیـار وتووێژ ١٠:٤٥، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
- ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا گەیشتوونەتە ١٩٬٠٠١ وتار، دەستی ھەموو بەشداربووان خۆش.—ژیـار وتووێژ ٢٣:٠٣، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
- پێشنیارکراوە بۆ گۆڕینی شێوازی پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیاکەمان لێرە، تکایە ڕای خۆتان بڵێن. —ژیـار وتووێژ ٢١:٥٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)