ویکیپیدیا:داڕێژە ھەستیارەکان


بە گوێرەی سیاسەتی پاراستن لە ویکیپیدیا، پاراستنی پەڕە لەوانەیە بەتەواوی بۆ گشت داڕێژەکان بەکاربێت، وەک ڕەوانەکەرەکانی داڕێژە و مۆدیوولەکانی لوا کە لەوانەیە بڕیاری پاراستنیان لەسەر بدرێت بەھۆکاری ھەستیاربوون و شەڕە دەستکاری لەسەریان، کە مەترسی بۆسەر ویکیپیدیا دروست دەکات. ئەگەر پەڕەکە بە تەواوی پارێزراو بێت، ئەوا تەنھا لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە یان ئەوانەی مافی دەستکاری دارێژە پارێزراوەکانیان ھەیە دەستکاری دەکرێت. ھەرچۆنێک بێت ئەگەر بێت و دەستکارییەکە لەلایەن بەڕێوەبەران و دەستکاریکەرانی داڕێژە بێت، پێویستە بە ئاگادارییەوە دەستکاری بکرێت. ئەگەر بێت و پەڕەکە نیمچە پارێزراو بێت، ئەوا لەوانەیە ھەر بەکارھێنەرێکی تر بتوانێت دەستکاریی بکات، بەڵام بەکارھێنەران پێویستە بەئارامییەوە دەستکاریی بکەن و دووربن لە شەڕە دەستکاری.

زۆترین ھۆکارەکان بۆ ئەوەی داڕێژە یان مۆدیوولە هەستیارەکان ھەژمار بکرێت ئەمانەن:

  • لە زۆر شوێنی ویکیپیدیا بە ئاشکرا دەردەکەوێ، و نەپارێزراوە.
  • لەناو زۆرێک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا بەکارھێنراوە.
  • زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە لەلایەن بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا (بۆ نموونە: داڕێژەیەک بەکاردێت بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران).

بەگشتی ڕێژەیەکی دیاریکراو یان ژمارەیەکی دیاریکراوی بەکارھێنان نییە، بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت داڕێژەیەک یان مۆدیوولێک هەستیارە؛ ھەر پەڕەیەک بەجیا بڕیاری لەسەر دەدرێت. ئەگەر داڕێژەیەک یان مۆدیوولێک پەیوەندیی بە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان ھەبوو، ئەوا ڕێژەی پاراستن بۆ جێبەجێکردنی کرداری پاراستنەکەی بەرز دەکاتەوە. تێبینی بکە کە بۆت بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەو داڕێژانە دەپارێزێت کەوا زیاتر لە ٥٬٠٠٠ بەکارھێنانیان ھەیە و پەڕە نیمچە پارێزراوەکانیش کەوا زیاتر لە ٥٠٠٬٠٠٠ بەکارھێنانیان ھەیە.

ڕێژەی زیان لە خراپکاری بۆسەر داڕێژە و مۆدیوولەکان بەرزبووەتەوە. ئەم داڕێژانەی کەوا زۆرترین بەکارھێنان یان تێخستنیان ھەبووە بۆ ناو پەڕەکانی ویکیپیدیا وەک پەڕەی سەرەکی ڕاستییەکەی ئەوەیە، ژمارەیەکی زۆری خوێنەران دەتوانن بیبینن و دەستکاریی پەڕەکان بکەن جا بە شێوەی چاکسازی یان خراپکاری، بەشێوەی خراپکاری کەوا بە جێبەجێکردنی کردارەکە زیان لە شێوەی پەڕەکە دەدات، ھەروەھا حاڵەتی تۆمارکراو ھەیە کە لەوانەیە تەنانەت ھەندێک جار دەستکاریکەرە شارەزا و چاکسازیکەرەکانیش بەبێ مەبەست و بەھەڵە پەڕەیەک تێک بدەن و ببێتە ھۆی تێکچوون و کێشە دروستبوون لە ھەزاران پەڕەی ویکیپیدیا.

ھەرچۆنێک بێت ئەم جۆرە خراپکاریانە بە شێوەیەکی زۆر خێرا (زۆر جار بە چەند خولەکێک) دەگەڕێندرێنەوە. لەبیرت بێت ویکیپیدیا دەستکارییەکان ئەرشیڤ دەکات و ھەرکاتێک بەڕێوەبەران بیانەوێت، دەتوانن ئەرشیڤێک زیندوو بکەنەوە و بیگەڕێننەوە شێوازەکەی پێشووتری خۆی، ھەرچۆنێک بێت کرداری پاراستن ئەم زیانە کەم دەکاتەوە. کێشەیەکی تر ئەوەیە ھەندێک جار پێش فریاکەوتنی گەڕاندنەوەی کرداری خراپەکارییەکە پەڕەیەک لە ئەنجامی خراپەکارییەکە کە تووشی ھەڵەکە بووە، پێش گەڕاندنەوەی پاکسازی بۆ دەکرێت و کرداری خراپکارییەکەی لێ دەردەکەوێت بەم شێوەیەش لەوانەیە (شێوازی ھەڵەکە) بۆ ماوەیەکی زۆر لە پەڕەکە بمێنێتەوە و خوێنەران بەم شێوەیە بیبینن. لەوانەیە زۆرجار خراپکاری لەلایەن ھەژمارانی پەسەندکراوی خۆگەڕەوە ڕووبدات، ھەربۆیە پاراستنی تەواو یان پاراستنی داڕێژە پێویستە بۆ ئەوەی ڕێگە لە خراپکاری بگیرێت.

بەڵگەنامە دەستکاری

داڕێژە نیمچە یان تەواو پارێزراوەکان پێویستە بە شێوەیەکی ئاسایی {{بەڵگەنامە}}یان بۆ دروست بکرێت. بەڵگەنامەکە بەڵگەی پەڕەی ناپارێزراو باردەکات، کەوابوو جگە لە بەڕێوەبەران، بەکارھێنەران و بەکارھێنەرانی ئایپی دەتوانن دەستکاریی بەڵگەنامەکە و پۆلەکانی بکەن و بە شێوەیەکی خۆگەڕانە خۆی داڕێژەی {{pp-template}} زیاد دەکات بۆ ئەوەی داڕێژەکان بپارێزیت کە ئایکۆنێکی بچووک لە سووچی چەپ–سەرەوە بە دیاردەخات و داڕێژەکە پۆلڕێژ دەکات وەک داڕێژەیەکی پارێزراو. بۆ پاراستنی داڕێژەکان کەوا {{بەڵگەنامە}} بەکارناھێنن (بە زۆری کۆلکە داڕێژەکان)، تەنھا بەشێوەیەکی دەستی داڕێژەی {{pp-template}} زیاد بکە.

خوارەوەی داڕێژە پارێزراوەکان پێویستە بەم شێوەیە بن:

<!--دواین ھێڵی کۆدی داڕێژە--><noinclude>

{{بەڵگەنامە}}
<!-- پۆلەکان دەچنە ژێرپەڕەی /doc، و نێوانویکیییەکان دەچنە ویکیدراوە. -->
</noinclude>

ئەم کردارە پێویست نییە بۆ مۆدیوولەکانی لوا، کە بەڵگەنامە لە مۆدیوولی ژێرپەڕەی بەڵگەنامە بە شێوەیەکی خۆگەڕانە لە پەڕەی سەرەکیی مۆدیوولەکە نیشان دەدات.