ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/بایەخداریی گشتی

بایەخداری
سەرچاوەکان
ناوەڕۆک
کۆتایی

لە سەروو ھەموو شتێکی ترەوە، ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکە. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە دەبێت وتارەکانی ویکیپیدیا بایەخدار بن.

وتارەکان کاتێک بایەخدارن ئەگەر لەلایەن چەند سەرچاوەیەکی سەربەخۆ و جێباوەڕەوە کە لەسەر بابەتەکە بێلایەنن نووسرا. ئەبێت ھەموو بابەتەکان بەلایەنی کەمەوە ڕێژەیەکی دیاریکراویان لە بایەخداری ھەبێت تاکوو لە ویکیپیدیا وتاریان بۆ بنووسرێتەوە؛ ئەمە یارمەتی سەلماندنیبوونی ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەدات و ڕێگری لە دروستکردنی زانیاریی ناڕاست.

ویکیپیدیا چی نییە: لە پاڵ ئەوەی لەسەرەوە باس کرا، دەبێت ئەو ناوەڕۆکەی بۆ ویکیپیدیا زیاد دەکرێت زانستی و ئینسایکڵۆپیدیایی بێت. دەقی وەک «پرسیاری دووپاتکراوە»، یارمەتیی کایە ڤیدیۆییەکان، پێڕستی بەستەرەکان، ڕێکلامکردن، بانگەشەکردن و پێناسە فەرھەنگییەکان زانستی نین و بە خێرایی دەسڕدرێنەوە.


ئایا وتارەکەت بایەخدارە؟

وتارەکەم لەبارەی ناوەڕۆکێکی بایەخدارەوەیە وتارەکەم لەبارەی ناوەڕۆکێکی بێبایەخەوەیە