ویکیپیدیا:تووڵامراز/ئەرێنییە ھەڵەکان

ئەرێنییە ھەڵەکان ئەو ھەڵانەن کە تووڵامراز لەکاتی دەستکاریکردنی پەڕەیەک یان وتارێک دەیکات، و دەستکارییەکەی دروستە بەڵام ناشبێت ئەو دەستکارییە بکات.

وەک لە پەڕەی دەستپێکی تووڵامراز چەند جارێک ئاماژەی پێ دراوە، کە ئەمە دەکەوێتە سەر بەکارھێنەر و دەبێت بەکارھێنەرەکە خۆی ئاگای لە چاککردنی ئەرێنییە ھەڵەکان بێت، و ئەو خۆی بەرپرسیار دەبێت گەر بەسەریدا تێپەڕێت نەک تووڵامراز. لە خوارەوە بە چەند بەشێک ئەرێنییە ھەڵەکان ڕوون کراوەتەوە.

پاشگری «-یەتی»

دەستکاری

پاشگری «-یەتی» گەورەترین کێشەیە؛ لەگەڵ پاشگری «یەت»ی عەرەبی تێکەڵ دەبن و تووڵامراز دانەیەک یێی زیادە زیاد دەکاتە پێش «-یەت» و «-یەتی». بۆ نموونە:

ئیمپڕاتۆریەتی فڵان ← ئیمپڕاتۆرییەتی فڵان (ئەرێنیی ھەڵە)
ئەقڵیەت ← ئەقڵییەت (ئەرێنیی ھەڵە)
وەسیەت ← وەسییەت (ئەرێنیی ھەڵە)
ئیمپڕاتۆریەتی فڵان (ئەرێنی)
ئەقڵیەت (ئەرێنی)
وەسیەت (ئەرێنی)

بەڵام باشتر وایە وەک چۆن «یەکیەتی» کە پێشتر وا دەنووسرا و ئێستا بووەتە «یەکێتی» ئەوانی تریش بکرێنە «ئیمپڕاتۆرێتی فڵان»، «ئەقڵێت»، «وەسێت» و بەم شێوەیە کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ھەمان کێشە بۆ ناوی عەرەبیی ژنان ھەیە وەک:

فەوزیە ← فەوزییە
مەرزیە ← مەرزییە
کافیە ← کافیە

گەر بکرێنە دوو دانە یێی کوردی، ئەرکی بەکارھێنەران، سووکتر دەبێت، بەڵام تا ئێستا بڕیارێک لەسەر ئەم وشە عەرەبیانە نییە.

گۆڕینی «ئە» ← «دە»

دەستکاری

ئەمە بۆ ئەو وشانەیە کە بە «ئە» دەنووسرێن لەکاتێکدا «دە» دروستە. بۆ نموونە: ئەکەم ← دەکەم، ئەخوات ← دەخوات.

«ئەبوو» کارێکە کە تووڵامراز دەیکاتە «دەبوو» و لێرەدا کێشە نییە، بەڵام ئەگەر «ئەبوو» (کە لە «أبو» لە عەرەبییەوە خزاوەتە نێو کوردی) بە مانای باوک بەکاربێت دەبێتە کێشە.

نموونە: ئەبوو من نەچووبایەم.
دەبێتە: دەبوو من نەچووبایەم. (ئەرێنی)
نموونە: ئەبوو لەھەب
دەبێتە: دەبوو لەھەب. (ئەرێنیی ھەڵە)
چارەسەرەکان
  • واز لەو وشە عەرەبییە بێنین و بەجێگەی ئەو «باوک» بەکاربێنین.
  • یان پێکەوە بنووسرێت وەک ئەبوولەھەب.
  • یانیش گەر بە جیا دەنووسرێت، کەڵک لە داڕێژە:قت وەرگیرێت. نموونە: {{قت|ئەبوو لەھەب}}

ھەندێک وشەی عەرەبی ھاتوونە نێو زمانی کوردی کە شێواوییەکیان بۆ تووڵامراز دروست کردووە بۆ نموونە وشەی «أمر».

نموونە: گەر من نەبم، تۆ ئەمری.
دەبێتە: گەر من نەبم، تۆ دەمری. (ئەرێنی)
نموونە: فڵان ئەمری گرتنی بۆ دەرچوو.
دەبێتە: فڵان دەمری گرتنی بۆ دەرچوو. (ئەرێنیی ھەڵە)
چارەسەر
واز لەو وشە عەرەبییە بێنین و بەجێگەی ئەو «فرمان» یان «فەرمان» بەکار بێنین.

ئەشکەوت

دەستکاری
نموونە: گەر من نەبام، ئەشکەوتی.
دەبێتە: گەر من نەبام، دەشکەوتی. (ئەرێنی)
نموونە: ئەشکەوتی شانەدەر لە ھەولێرە.
دەبێتە: دەشکەوتی شانەدەر لە ھەولێرە. (ئەرێنیی ھەڵە)
چارەسەر
نییە.

«ئەدا» کارێکە کە دەبێتە «دەدا»، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە لەبەر وشەی أداء لە عەرەبییەوە بە مانای «performance»یش بەکاردێت.

نموونە: پێم ئەدایت.
دەبێتە: پێم دەدایت. (ئەرێنی)
نموونە: زۆر باش ئەدام کرد.
دەبێتە: زۆر باش دەدام کرد. (ئەرێنیی ھەڵە)
چارەسەر
واز لەو وشە عەرەبییە بێنین و بەجێگەی ئەو وشەیەکی کوردی بێنینە کایەوە.

دەتوانی لەکاتی خوانی ئێوارە بە ڕستەیەکی کورت بە دایکت بڵێیت دایکە چێشتەکەم بۆ تێ/دا بکە. بڕوانە خوارەوە:

نموونە: دایکە دایکە. (ھەڵە)

لە نموونەکەی سەرەوە دوو جار وشەی دایکە دووبارە بووەتەوە کە ئاشکرایە بە وشەی یەکەم بانگی دایکت کردووە و بە وشەی دووەم پێیت وتووە چێشتەکەم بۆ تێ/دا بکە.

نموونە: دایکە دای کە. (دروست)
چارەسەر

لە ڕاستیدا تووڵامراز ڕێگری کردووە کە (کاری) «دایکە» بگۆڕێت بۆ «دای کە» چونکە وشەی دایکە (وەک ناو) زۆر بەکاردێت.

پاشگری «-دا» و کاری ڕابردووی سادەی «دا» (کە لە چاوگی «دان» وەرگیراوە) یەکێکن لە گەورەترین کێشەکان بۆ تووڵامراز. تووڵامراز ھەر وەک کار مامەڵەی لەگەڵ دەکات و بۆشایییەک لە پێش کارەکە زیاد دەکات، و نازانێت ئاخۆ ئەمە پاشگرە یان کارەکەیە!

نموونەی پاشگر: پێنووسەکەم پێیدا.
دەبێتە: پێنووسەکەم پێی دا. (ئەرێنی)
نموونەی کار: چووینە ناوەوە و پێیدا تێپەڕین.
دەبێتە: چووینە ناوەوە و پێی دا تێپەڕین. (ئەرێنیی ھەڵە)
چارەسەر
نییە.

بەپێی و بە پێی

دەستکاری
نموونە: بە پێی نەخشەکە بڕۆ.
دەبێتە: بەپێی نەخشەکە بڕۆ. (ئەرێنی)
نموونەی کار: بە پێی خۆت بڕۆ.
دەبێتە: بەپێی خۆت بڕۆ. (ئەرێنیی ھەڵە)
چارەسەر
گەر مەبەست لە پێی مرۆڤ بوو کە کەمتر بەکار براوە، ئەوا دەتوانیت بیخەیتە نێو داڕێژە:قت. نموونە: {{قت|بە پێی}}