ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٨ی ئەیلوول
- ١٩٣٣ – فەیسەڵی یەکەمی پاشای عێراق کۆچی دوایی کرد، کە یەکەم پاشای عێراق بووە، و لەژێر فەرمانڕەوایی ئینگلزەکاندا سەرۆکایەتی عێراقی کردووە.
- ١٩٤١ – ھێزەکانی ئاڵمانیای نازی گەمارۆیان خستە سەر شاری لێنینگرادی یەکێتیی سۆڤیەت، کە ئامادە نەبوو خۆی بدات بەدەستەوە و بەرگریی کرد.
- ١٩٤٣ – لە جەنگی جیھانیی دووەم پاش ئەوەی سوپای ھاوپەیمانان لە چەندین لاوە ھێرشیان کردە سەر ئیتالیا، حکوومەتی ڕۆما بەبێ ھیچ مەرجێک خۆبەدەستەوەدانی ڕاگەیاند.
- ١٩٩١ – ھەرێمی مەقدوونیا لە کۆماری یوگۆسلاڤیا جیابووەوە، و وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری، سەربەخۆیی ڕاگەیاند.