ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٧ی کانوونی دووەم
ئەمڕۆ: ڕۆژی ئاڵا، لە ئیتالیا.
- ١٦١٦ – گالیلێو گالیلەی زانای گەردوونناس، چوار ھەیڤی ھەسارەی موشتەری دۆزییەوە.
- ١٩٢٣ – سمایل خانی شکاک، گەیشتە سلێمانی و شێخ مەحموودی حەفید پێشوازیی لێ کرد.
- ١٩٢٦ – عەبدولعەزیزی کوڕی عەبدولڕەحمانی سعوودی، ناوی سعوودیەی لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دانا.
- ١٩٢٧ – ھەوەڵین پێوەندی تەلیفۆنیی نێوان ئەتڵانتیکی، لە لەندەنەوە بۆ نیویۆرک.
- ١٩٥٩ – سەرەڕای چەندین ھەوڵ بۆ شکستپێھێنانی حکومەتەکەی فیدێل کاسترۆی سەرۆکی کووبا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، دانی بە حکومەتەکەی کاسترۆ نا.