ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٤ی تشرینی یەکەم
- ١٩٠٦ – بانگخواز و زانای ئایینی میسری، حەسەن بەننا لەدایک بووە، کە دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسوڵمانە.
- ١٩١٨ – لە کۆتایییەکانی جەنگی جیھانی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی خۆی دا بەدەست ھێزەکانی ھاوپەیمانەوە و بەمەرجەکانیان ڕازی بوو.
- ١٩٣٧ – حکوومەتی بەریتانیا، ھەستا بەجیاکردنەوەی سنووری نێوان سووریا و فەلەستین.
- ١٩٨١ – حوسنی موبارەک وەکو سەرۆک کۆماری میسڕ ھەڵبژێردرا و چووە سەر کورسیی دەسەڵات و شوێنی ئەنوەر ساداتی گرتەوە.