بەڕێوەبەران یاخوود ئادمینەکان یان بەڕێوەبەری سیستم (SysopsSystem Operators) گرووپێکن لە ویکیپیدیاوانەکان کە چەن توولێکی زیاتریان ھەیە، وادەکات یارمەتیان بدات بۆ ئەوەی چەن بەشێکی ویکیپیدیا بەڕێوە ببەن و باشتری بکەن و ڕێکخستنی بۆ بکەن کە تەنھا دەتوانرێ بەدەست بھێنرێت بە داواکردنی مافەکە

داواکاری بۆ مافەکە بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوامی دەبێت لە پەڕەی داواکارییەکە، ھەرچۆنێک بێت ئەگەرھاتوو داواکارییەک بە ئاشکرا دیاربوو کە سەرکەوتوو نابێت، لەوانەیە زووتر لە کاتی خۆی دابخرێت کە تۆ ئەم پەڕەیە دەخوێنیتەوە لەوانەیە ئەمە ڕوویدا بێت بۆتۆ، لەوانەیە پێت وترا بێت بۆچی بەکارھێنەرە نوێیەکان و بەکارھێنەرانی خاوەن شارەزای ناوەندی ناتوانن بەسەرکەوتوویی مافی بەڕێوەبەرایەتی بەدەست بێنن.

چەن تێبینییەک کاتێک داواکارییەکەت داخرا دەستکاری

  • تۆ بەخێرھاتنت لێدەکرێ کە دوای تێپەربوونی چەن مانگێک کاتێک دەزانیت شارەزایی زیاترت پەیدا کردووە، دەتوانی دووبارە داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی بکەیتەوە
  • ئەگەر ھاتوو داواکاری پێشووترت ڕەخنە یاخوود کێشەی لەناوبوو دوای تێپەربوونی چەن مانگێک و پەیداکردنی شارەزایی، ئەوا داواکاری پێشوو وەک داوایەکی "کۆن" سەیر دەکرێت و کاریگەری لەسەرت نابێت
  • ئەو لێدوانانەی کە لە داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی پێشکەش دەکرێن لێدوانی "کەسی" یان بیروروباوەڕی کەسی "نین" بەکارھێنەران دەنگ لەسەر بەڕێوەبەریت دەدەن بەپێی توانا و ڕوون بینینی تۆ و کەسایەتی تۆ، نەک لەسەر کەسایەتیت، یاخوود تەنانەت لەسەر بەشدارییەکانیشت.
  • چەندین لە بەڕێوەبەرانی خاوەن ڕێز کە ئێستا بەڕێوەبەرن لە پێشوودا بۆ ماوەی جارێک یان زیاتر شکستیان ھێناوە لە وەرگرتنی مافەکە و داواکارییەکە، وا بیرمەکەوە گەر ھاتوو داواکارییەکەت شکستی ھێنا ئەوە کاریگەری دەخاتە سەر تۆ یاخوود داواکارییەکەت لە داھاتوودا "چونکە وانابێت!"

چی بکەیت کاتێک داوکارییەکەت زووتر دادەخرێت دەستکاری

  • ئەگەر ھاتوو پەسەندت کرد" کە ھیچ چانسێک نییە کە داواکارییەکەت سەرکەتوو بێت لەم کاتەدا تۆ پێویست ناکات ھیچ بکەیت ئەو بەکارھێنەرەی کە کاری داخستنەکە دەکات لەوانەیە یاوەری تۆ بکات بۆ ئێرە (ئەم داڕشتنە) و گرنگی بە کارە تەکنییکییەکانی تر دەدات و داواکە دادەخات.
  • ئەگەر ھاتوو پێت باش نەبوو کە داواکارییەکەت زووتر دابخریت: تکایە داوا لە بەکارھێنەری پەیوەندیدار بکە کە کاری داخستنی داواکارییەکە کە ھەوڵەکەی بگەڕێنێتەوە.

پێویست ناکات ئەمانە بکەیت کە زووتر دادەخرێت دەستکاری

  • زۆر بیرلێکردنەوە، خەمخواردن، و قەلەقی: زوو داخستنی داواکاری بۆ مافی بەرێوەبەرایەتی ڕوویداوە تەنانەت بۆ چەندین بەڕێوەبەری زۆر شارەزا لە ویکیپیدیا و داواکارییەکانیان زووتر داخراوە، بەڵأم ئیستا بەڕێوەبەرن.
  • وازھێنان لە ویکیپیدیا: تۆ ھەر لەسەرەتاوە داواکاریت پێشکەش نەدەکرد، یاخوود «داواکارییەکەت پەسەند نەدەکرد» گەر ھاتبایە ڕقت لە شوێنەکە بوایە، زووتر داخستنی داواکاری ھۆکارێکی باش نییە بۆ ئەوەی ڕقت بەرامبەری بۆ دروست بێت، چونکە ئامانجی تۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی زانستنامەی ویکیپیدیایە و لەوە گەورەترە، بگەڕێوە بۆ ئەو شوێنانەی کە چێژت لێ دەبنیی و دەستکاریت دەکرد، یان لەوانەیە بتەوێت بۆ ماوەیەک پشوو وەرگریت.
  • ڕەتکردنەوەی یارمەتی: لە ویکیپیدیا چەندین بەکارھێنەر ھەن کە خۆشحاڵن یارمەتیت بدەن.
  • ڕاستەوخۆ/یەکسەر بەرزکردنەوەی داوا: ئەو بەکارھێنەرانەی لە یەکەم داواکارییەکەت بەشدارییان کرد دەنگی خۆیان دا لەسەر داوایەکە، و پێویستە بزانیت و بەپێی پێویست ڕەفتار بکەیت پێش ئەوەی دووبارە داواکارییەکی تر بنووسیتەوە، دەکرێت وا پێویست بکات بۆ چەن مانگێک یان ماوەیەک بوەستیت تا شارەزایی زیاتر پەیدا دەکەیت، و بەکارھێنەران زیاتر بەشدارییەکانت دەبینن و مامەلەی تۆ دەبینن لە ویکیپیدیا، و وەک بەرێوەبەرێک ھەست بەبرسیارییەتی دەکەیت و بڕیاردانێکی دادپەروەرانەت ھەیە لە بڕیاردان لەسەر یەکدەنگی ویکیپیدیا، و نابێت دەنگەکانی داواکارییەکە وەک شتێکی کەسی ببینیت.

بە ئاگادارییەوە بەکارھێنان دەستکاری

ئاگاداربە ئەم داڕشتنە بۆ ئەوە نەنوسراوە بەکارھێنەرە نوێیەکان و بەکارھێنەرانی خاوەن شارەزایی ناوەندی نائومێد بکات و پێویستە تۆش بە ئاگادارییەوە بەکاری بھێنیت، داڕشتنەکە تەنھا بۆ ئەوەیە بەبەکارھێنەران بڵیت کە ئێمە چاوەروانی چی لەوان دەکەین کاتێک چەن توولێکی زیاتریان پێشکەش دەکەین لە ویکیپیدیا و پێویستە چۆن سوود لەم توولانە وەرگرن، یاخوود شارەزایییەکانیان وایان لێ بکات بزانن چی بەم توولانە دەکەن کە لە بەڕێوەبەرایەتییەوە پێیان دەدرێت، نەک بۆ ئەوە بێت بەکارھێنەرە نوێیییەکان و نیمچە شارەزاکان دووربخەینەوە ئەم داڕشتنە نابیت بۆ بەکارھێنەرە شارەزاکان بنێردرێت کە ئاگادارن چیدەکەن و بەڕێوەبەربوون مانای چییە،

ئەمانەش ببینە دەستکاری