ویکیپرۆژە:پێشنیارەکانی ئەکادیمیای کوردی

ئەکادیمیای کوردی

پێشنیارەکانی ئەکادیمیای کوردی پڕۆژەیەکە بۆ درووستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەکادیمیای کوردی و ویکیپیدیای کوردی. لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە، مانگانە ویکیپیدیا پێرستی وشە داواکراوەکانی ئاراستەی ئەکادیمیای کوردی دەکات ئەوانیش لای خۆیانەوە وشەکان بە ڕێنووسی کوردی یەکلایی دەکەنەوە هەروەها ئەگەر وشەیەک بەرامبەرەکەی نەزانراوبێت ئەوا وشەی نوێی لێ دەتاشن.

پڕۆسە دەستکاری

مانگانە لەم پەڕەیەوە وشەکان کۆدەکرێنەوە، پاشان لەلایەن بەکارهێنەر Kushared، لەڕێی ئیمەیڵەوە بۆ ئەکادیمیای کوردی دەنێردرێت. ئەکادیمیا لەڕێی ئیمەیل و نووسراوی فەرمییەوە وەڵامی ویکیپیدیا دەداتەوە، دواتر نووسراوەکە لە ویکیمیدیا کۆمۆنز باردەکرێن (ئەگەر یاساکانی ئەوێ کێشەی درووست نەکرد) و ئەم پەڕەی ویکیپڕۆژەیە بڵاودەکرێتەوە. پاشان لە ناوخۆی ویکیپیدیا وتووێژیان لەسەر دەکرێتەوە.

  • هەموو بەکارهێنەرێکی ویکیپیدیا دەتوانێت لەم پڕۆژەیە بەشداربێت لەڕێی داواکردنی وشەکان.
  • مانگانە بە ژمارەیەکی سنووردار وشەکان بۆ ئەکادیمیا دەنێردرێت، لەئەگەری تەواوبووی سنووری وشەکان ئەوا چاوەڕێی مانگی دواتر بکە.

پێرستی داواکارییەکان بەپێی مانگ دەستکاری